riklam

یەکێتی رێز لە رۆڵی کەسایەتی و سەرۆک هۆزەکان دەگرێت

ی ن ک 09:12 PM - 2024-06-26
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای حەمەی حاجی مەحمودی هارونی PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای حەمەی حاجی مەحمودی هارونی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ٦ـی ٢٠٢٤، وەفدی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت لە دەربەندیخان سەردانی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین و سەرۆکی عەشیرەتی هارونی و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال کاک حەمەی حاجی مەحمودی هارونی کرد و تەندروستیان پرسی و هیوای تەندروست باشی هەمیشەیان بۆ خواست.

لەو سەردانەدا رۆڵی کاکە حەمەیان بەرزنرخاند لە بەشداری شۆڕش و پشتگیریکردن لە خەباتی رەوای گەلی کورد کە هەمیشە دیوەخان و ماڵی لەخزمەتی هەمووان و چاکەی گشتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دا بووە و رایگەیاند: "یەکێتی شانازی بەهەموو ئەو کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و هۆزانەوە دەکات کە بەشێکی گرنگ بوون لە سەرخستنی شۆڕشی نوێ و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی ئەمڕۆش پشتگیری هەر هەوڵێک دەکەین کە رۆحیەتی میانڕەوی و پێکەوەژیان لەناو کۆمەڵگای کوردی پەرەپێدەدات" .

لەبەرامبەردا هەڤاڵ کاکە حەمەی حاجی مەحمودی هارونی وێڕایی  سوپاسگوزاری، دووپاتی لە بەردەوامی هەوڵەکانی کردەوە بۆ پاراستنی کەلتووری پێکەوەیی و پێکەوەژیان و پاراستنی بەهابەرزەکانی کوردەواری .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket