riklam

هەڵبژاردن و دوو بەڵێنەكەی یەكێتیی

بیروڕا 07:00 PM - 2024-06-26
محەمەد شێخ عوسمان هەژماری تایبەتی نووسەر

محەمەد شێخ عوسمان

دواخستنی هەڵبژاردن ویست و ئیرادەی یەكێتی و لایەنەكوردستانییەكان نەبوو  بەڵكو بڕیاری حزبێکە وبەناوی سەرۆكی هەرێمەوە جێبەجێكراوە و مەبەستەكەشی زۆرئاشكراو  گوماناوییە.

**یەكێتی نیشتمانی دوو بەڵێنیدا بە جەماوەری كوردستان ،یەكەم بەڵێنی هێنایەدی و گەر یەكێتی نەبوایە، هێزنەبوو دەستەبەری بكات .

بەڵێنی یەكەم كە هەموییان بەدیهاتن و چەسپێندران بە بریاری دادگای فیدرالییەوە،بریتین :
**هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجام بدرێت و یەكێتی بەكردەوە ئامادەی هەڵبژاردن بووە و پارتی رێگری لەئەنجامدانی گرت.

 ** زامنكردنی یەكەم هەنگاوی هەڵبژاردنی شەفاف و بێگەرد كە كۆمسیۆنی عیراقی سەرپەرشتی بكات و لیستی دەنگدانەكەش هەمان لیستەكەی كۆمسیۆنی عیراقی بێت نەك لیستە گوماناوییە پڕ لە مردوو بندیوارەكەی كۆمسیۆنی هەرێم .

**رزگاركردنی بازنەی هەڵبژاردن لە یەك بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی كەئەوەش لەبەرژەوەندی نوێنەرایەتی راستەقینەی شارەكاندا دەبێت .

**كۆتای كەمینەكان بۆیەكەمجار لەمەودوا نوێنەری راستەقینەی خۆیان دەبێت و كورسییەكانیان بە خەڵكی ماڵیكراو پڕناكرێتەوە .

بەڵێنی دووەم :
بەڵێنی دووەمی یەكێتیی بۆ خەڵكی كوردستان بریتیە لە كاركردن بۆ راستكردنەوەی رەوتی شێواوی حكومرانی و نەهێشتنی تاكرەوەی و جیاكاری لەنیوان شارەكان و زامنكردنی پەرلەمانی كارا و سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەلاتی دادوەریی و نوسینەوەی دەستورێكی شیاو و گەلپەسەند و كۆتاییهێنان بە ئازاردانی هاولاتیان وموچەخۆران و خراپی گوزەرانیان و گێرانەوەی سەروەت وداهاتی هەرێمەكەمان بۆ خەزێنەی نیشتمان و كاراكردنی دامەزراوەكانی دەستپاكیی وروبەروبونەوەی گەندەڵی .

بەڵێنی دووەم بۆ یەكێتیی شوناس و بریار و ستراتیج و ئەولەوییەتە بەڵام بەدیهێنان و جێبەجێكردنی پێویستی  بە دەنگ و متمانەی خەڵكی كوردستان ئەبێت .

 تۆپەكە ئەمانەتی لای جەماوەرە گەر خولیای حكومرانی دروستن یان بەردەوامی هەژموونی تاكرەوەی و جیاكاریی و خراپی گوزەران و بەبارمتەگرتنی قووت وموچەی هاوڵاتیان .
بۆ هەڵبژاردن هەمیشە ئامادەبووە وئامادەیە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket