وتەبێژی یەکێتی: سیناریۆی دیکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
کوردستان 06:39 PM - 2024-06-26سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی
یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکرد و راشیگەیاند: "لە سەرەتاوە ئامادەی
هەڵبژاردن بووین، گەر بە خواستی یەکێتیش بووایە دەبوا لە 10ـی 6 هەڵبژاردن بکرایە،
هەرکاتێکیش بێت ئامادەین و هەموو ئەو سیناریۆیانە رەتدەکەینەوە کە جارێکی تر باس لە دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن".
یەکێتی ئامادەبووە و ئامادەیە
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی
هەڵبژاردن بووە و ئێستاش بە هەموو شێوەیەک ئامادەین".
"بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن راوێژ بە لایەنەکان
نەکراوە، هەروەها هەموو ئەو سیناریۆیانە رەتدەکەینەوە کە جارێکی تر باس لە
دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن و لە ئێستادا هیچ بەربەستێک لە بەردەم هەڵبژاردندا نییە"،
وتەبێژی یەکێتی وادەڵێت.
یەکێتی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان نەبووە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا:
"لەسەر داواکاری یەکێتی سنووری هەڵبژاردن کرا بە چوار بازنە، گەر بە خواستی
یەکیتیش بووایە دەبوا 10ـی 6 هەڵبژاردن بکرێت، نیگەرانیشین لە چەند جار دواخستنی
هەڵبژاردن".
"یەکێتی هەرگیز لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان
نەبووە و بەردوام بووین لە هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەی پێنج کورسی کۆتاکان و
سەرکەوتووبووین"، سەعدی ئەحمەد پیرە وای وت.
لەم هەڵبژاردنەدا ساختەکاری ناکرێت
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: "لەم هەڵبژاردنە وەک
رابردوو ساختەکاری ناکرێت و دەنگەکان ناگۆڕدرێن و رێگا نادرێت ئاوارەکان لە هەرێم
بە دۆکیۆمێنتی ساختە دەنگ بدەن، هەروەها لەم هەڵبژاردنەدا تۆماری
دەنگدەران لە مردوو و ئەو کەسانە پاک دەکرێتەوە کە رەگەزنامەی عیراقییان نییە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10 -
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
کوردستان 09:23 PM - 2024-09-10 -
هێزێكی چەكدار چوار منداڵ لە هەولێر دەڕفێنن
کوردستان 09:13 PM - 2024-09-10