riklam

لەهەرێم غەرامەی ئۆتۆمبێلی ناوچەكانی تری عیراق جێبەجێدەكرێت

کوردستان 08:02 PM - 2022-03-08

ژوورێكی ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا پێكهێنراوەو لەمەودوا ھەر شۆفێرێك لە ھەر ناوچەیەكی عیراق و ھەرێم سەرپێچی بكات، لەسەری تۆمار دەكرێت و ھەر ھاووڵاتییەكیش كارێكی ھەبێت پێویست ناكات بچێتە بەغدا، یاخود لە بەغدا بێتە ھەرێم لەڕێگەی ئەو ژوورە ھاوبەشەوە بۆی جێبەجێ دەكرێت.
عەمید ئەسعەد كەریم    وتەبێژی   هاتوچۆی هەرێم بە  PUKmediaی   راگە یاند: ژوورێكی ھاوبەش لە نێوان ھاتوچۆی ھەرێم و بەغدا پێكهێنراوەو ئێستا كەوتووەتە كار، مەبەست لە دروستكردنی ئەو ژوورەش ئەوەیە كە زۆر جار دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا دەگیرێت لە عیراق، یان لە ھەرێم، یاخود نووسراوێك لە بەغدا بۆ ھەرێم دەكرێت، یان لێرە بۆ بەغدا دەكرێت كاتێكی زۆری پێویست بوو، ئێستا ئەو كارە زۆر ئاسان كراوە و جگە لەوەش بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان یەكبخرێت.
ئاماژەی بە وەشكرد: جگە لەوەش ئەوانەی سەرپێچی دەكەن كە ژمارەیان عیراقە لە ھەرێم، یاخود بەپێچەوانەوە، یەكتر ئاگادار دەكەینەوە و سزایان بۆ ھەژمار دەكرێت، بۆیە لە ھەر كوێیەك سەرپێچی بكرێت، بۆیان ھەژمار دەكرێت، كەس ناتوانێت سەرپێچی بكات لە ھەر كوێیەكی ھەرێم و عیراق بێت، بۆیە پێویستە شۆفێران لەوە ئاگادار بن
PUKmedia بیلال بارزان - هەولێر 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket