جەنگی دەرونی
بیروڕا 01:43 PM - 2026-03-24
لە ناو بازاڕی ھەڵەبجەدا دوو برا دەبێت بە شەڕیان، یەکێکیان ئەوی تریان لە قوڕاو و چڵپاوی بازاڕدا دەگەوزێنێت.. دۆڕاوی شەڕ ھێشتا لەناو قوڕاوەکەدایە، بەبراوەی برای دەڵێت: دەبڕۆ دەی ئاوھات لێدەکەم و لەبەر خاتری دایکو باوکمان نەبوایە نەمدەھێشت ھەناسە بدەیت!!
براوەی شەڕ بەم رستەیە ریسەکەی بوەوە بە خوری و دەبوو گێمێکی تر شەڕ بکات و ببێتەوە بە براوە، بۆیە برای دۆڕاوی لەسەر شانی داناو بەھەموو ھێزیەوە نغرۆی قوڕاوەکەی کردەوەو بەھەردوو پێ چوە سەر پشت و شان و ملی و نەیھێشت دەستی لێبکاتەوە!! گێمی دوەمی زۆرانبازیەکەش بەدیار چاوی خەڵکی بازاڕەوە قەوماو لەبری شاھیدحاڵێک سەدان کەس ھەردوو گێمی شەڕەکەیان بینی، کەچی برای ناو قوڕاوەکە ئەمجارەش ھاتە دەرەوەو وتی: دەبڕۆ ئەوە حاڵت بێت!!
ئەمجارەش ئاوھام بەسەر ھێنایت و ئیتر با بەست بێت!!
براوەی شەڕ روی دەمی لە ئەھلی بازاڕ کردو وتی: خەڵکینە!!؟؟ دەی ئەوە من دۆڕام و با بەس بێت و ئێوەش بڕۆنەوە بە دەم کارو کەسابەتی خۆتانەوە..
ئەمە نمونەیەکی زۆر سادەو ساکاری جەنگی دەرونیە کە لەلایەن کەسەکانەوە پەیڕەو دەکرێت و دۆڕاو دەبێتە براوەی جەنگ، دەیان نمونەی زەقی مێژوومان بیستوە کە چۆن (رۆمانەکان و مەگۆلەکان و سوپاکەی سەلاحەدینی ئەیوبی و نازیەکان و ئەمریکیەکان لە کۆریاو ڤێتنام و سۆڤێت لە جەنگی ساردو جەنگەكانی کەنداوی یەکەم و دوەم و سێھەم، قاعیدەو گروپە تیرۆرستەکانی تری وەک ئەنسارو جوند و داعشەکان بە شێوازی تر ئەم جەنگەیان کردووە)
ئێستا سەردەمی جەنگی دەرونی دیجیتاڵیە، بەمەبەستی کارکردن لە عەقڵ و بیرکردنەوە نەك لە جەستە، لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاو Fake News و ژیری دەستکرد AI و ھۆکارەکانی تری بیبین و بیستنەوە، تا بتوانن رای گشتی بەرانبەر بڕیارو بڕیاردەر بگۆڕن، لە جەنگی ١٢ رۆژەو لە جەنگی 28 شوباتدا زەقترین شێوازی دەرونی پەیڕەو کرا!! پرسیار: بۆچی زۆربەی موشەکباران و درۆنەکان بەشەودا دەکرێن؟؟ بێگومان بۆ دروستکردنی ھێدمە لای خەڵک.. ناردنی پەیامی میدیایی یان نوسراو بۆ چۆڵکردن و بەجێھێشتنی ماڵ و سەنگەرەکان لەم شەڕەدا زۆر پیادە كرا.. ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ترەمپ و ناتانیاھو سەرکردەکانی ئێران ھەموو دەچنە خانەی ترساندن و تۆقاندن و جەنگە دەرونیەکەوە.
ھەردوولا گرتەو ڤیدیۆی زۆر ترسناکیان دروستکردوە و وەک بانگەشە دەینێرنە ناو خێزان و شەقامی ئەوبەر، بە جۆرێک ھەواڵەکان لێوان لێون لە زیادەڕەوی فەیک و بەمەش ورەی دوژمن و ئەژنۆی سوپاکان دەشکێنن.
ئەی ئێمە چۆن راستیەکان بناسینەوە؟؟
دەكرێت ھەر لە رێگەی ناونیشانی زل و قەبەو ترسناک و سۆزداریەوە بناسرێنەوە، چونكە كە دەیبیستیت یان دەتترسێنێت یان توڕەت دەکات، وەک ئەم نمونانەی ئێستا لەمیدیای کوردیدا ھەن (کارەسات بەڕێوەیە، روخا، قەوما......) ئەم ناونیشانانە بۆ گەیاندنی راستیەکان نیە بەڵكو بۆ دروستکردنی کاریگەریە لەسەر تۆ.. یان بە وتنەوەی یەک بیرۆکە بۆ دەیان جار بە داڕشتنی جیاواز، ئەمەش پرۆسەی داشۆرینی مێشک دروست دەکات، ھاوکات لایەن و گروپی ئێمەو ئەوان لە مێشکەکاندا سەوز دەبن، بۆ نمونە ئێمە براوەو ئەوان دۆڕاون، ئێمە بەھەشتیو ئەوان دۆزەخین، بەمەش تۆوی رق و کینە دەچێنرێت، بۆ ئەم بابەتانە پێویستە بەدوای سەرچاوەی ھەواڵەکاندا بڕۆین و بەناوی (وتیان یان دەڵێن) بەرەو وێڵبوون نەمانبەن.
بەکورتی: ئەمڕۆ جەنگی دەرونی مەترسیدارترینە، چونکە چەکەکەی زانیاری ھەڵەیە، گۆڕەپانی شەڕەکەش لە رێگەی مۆبایلەکەی دەستەوە عەقڵی تۆیە، بۆیە زۆر وریابە: خێرا باوەڕ مەکە، پرسیاری سەرچاوەی زانیاریەکان لەخۆت بکە، ھەر ھەواڵێک ترساندیتی تەواوی مەکە، مەھێڵە لە ناختدا فیدباک دروست بکات، ھەمیشە لە خۆت بپرسە کێ سودمەندە لەم پەیامەی نە موشەکەو نە درۆن، بەڵکو تەنھا مۆبایل و ئینتەرنێت و نامەیەکی ژەھراوی، گەر ئاگادار نەبیت ئەم پەیامانە مێشکت دەشواتەوە و داگیری دەکات و ھەستیش بە خۆت ناکەیت.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی مامە غەفە
08:07 PM - 2026-03-23 -
هێزەکانی کۆماندۆ: هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە کارێکی ترسنۆکانەیە
09:02 PM - 2026-03-24 -
فراکسیۆنی یەکێتی: ڕێگە نەدرێت عیراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان
08:52 PM - 2026-03-24 -
دژەتیرۆر: ئەرکی حکومەتی فیدراڵە کە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێت
07:18 PM - 2026-03-24
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگی دەرونی
بیروڕا 01:43 PM - 2026-03-24 -
وەزارەتی پێشمەرگە بەڕەسمیی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگەی راگەیاند
کوردستان 11:40 AM - 2026-03-24 -
هەڵسەنگاندن بۆ بڕى پارە و پێدانى کارەباى موەلیدەکان دەکرێت
کوردستان 11:12 AM - 2026-03-24 -
بارانی بەلێزمە دەبارێت
کوردستان 10:34 AM - 2026-03-24 -
فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 66 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان 10:28 AM - 2026-03-24 -
ساڵانە 10ملیۆن کەس توشی نەخۆشی سیل دەبن
کوردستان 09:26 AM - 2026-03-24 -
یەكەم كەشتی نەوت هەڵگری عیراق لەگەروی هورمزەوە تێپەڕی
عیراق 11:09 PM - 2026-03-23 -
سەرۆك بافڵ: مامە غەفە هێمای ئازایەتی و دڵسۆزیی خاك و نیشتمانە
ی ن ک 09:06 PM - 2026-03-23




دابەزێنە

