مۆراڵ هه‌زاره هه‌ڤاڵ!
بیروڕا 02:27 PM - 2026-03-14
به‌شداریكردن له رێوڕ‌ه‌سمی ماڵئاوایی له(باوكی وڵات)، رێمانی خسته‌وه رۆژئاوای وڵات، له‌ناو دیمه‌نی دوای ره‌وینه‌وه‌ی تارمایی كۆمه‌ڵكوژی شۆڤێنیه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵكی رۆژئاڤا، ئاماژه‌ی باڵكێش و ده‌یان پرسیاری بێ وڵام هاتنه مێشك و بیره‌وه.
هه‌ڵیانده‌گرم بۆ كاتێكی گونجاوتر، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر یه‌ك (دیمه‌نه هه‌ستی)، منداڵانی قامیشلۆ را ده‌مێنم و له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبه‌شی پێده‌كه‌م.
دوای ته‌واو بوونی كه‌رنه‌ڤاڵی ماڵئاوایی له ته‌رمی ئه‌و مێرخاسه له گۆڕ‌ه‌پانی شه‌هیدانی ١٢ ئازار هاتینه ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمیبله‌كه نیوه تاریك بوو، به‌ته‌واوی كردبومه‌وه. مناڵان له سه‌ری كۆڵان به‌تاك و به‌كۆ وه‌ستابون و له ئاپۆڕ‌او جمه‌ی خه‌ڵكیان ده‌ڕ‌وانی.
جار جاره ده‌ستی سڵاوم به‌رز ده‌كرده‌وه بۆیان، له‌خۆڕ‌ا نه‌بوو مناڵه‌كان تێكڕ‌ا به ئاماژه‌ی (په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتن). وڵامی سڵاوه‌كه‌یان ده‌دایه‌وه‌و، یه‌كسه‌ر پڕ ئه‌بووم له بزه‌ی لێوو روخساری پاكیان و، هیوای قوڵتر بیر‌و هه‌ناومی پڕ ئه‌كرد له شاگه‌شكه‌ی شادی.
رۆحم گه‌ره‌كی بوو له خۆشیان بێته ده‌شتۆ.
مناڵه‌كان له ده‌لاقه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه ون ئه‌بون و ئه‌ڕ‌ۆیشتین، هۆش و هه‌ناوم ئه‌كه‌وته قوڵایی بیره خه‌مێكی كوژاوه. وێنه‌ی نه‌عل و پێڵاوه لاستیكه‌كانیان، قژی دانه‌هێنراویان.
پرسیار له دوای پرسیار، مناڵانی ده‌ورانی مناڵی خۆم و، ئه‌و هه‌موو هه‌ورازو نشێوه‌ی ژیانی كورد وه‌ك تیسكه‌ی فلاش باكێكی تیژ هاتن و چون.
له‌ناو تابلۆ گشتیه‌كه‌ی قامیشلۆدا، بۆ ئێستای ئه‌م ئێستایه كڵاوڕ‌ۆژنه‌یه‌ك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و دو وێنه‌یه‌ی به‌ده‌ستی سڵاوه‌وه لێم چنین و له‌مێشكما تا ژیان ماوه هه‌ڵیده‌گرم.
به‌ڵام ئه‌م پرسیاره به‌جێدێڵم، ئاخۆ چ دیمه‌ن و دونیابینیه‌ك له‌ناو ئه‌و هه‌موو غه‌م و غوباره‌دا، دونیای مناڵانی ئێمه‌ی له قامیشلۆ پڕ كردبێ له حه‌وته‌وانه‌ی په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتن، كه له وڵامی هه‌ر سڵاوێكدا به ساده‌یی خۆیان، به‌ڵام پڕ په‌یام په‌خشانیان ئه‌كرد.
به وته‌یه‌كی هه‌ڤاڵه‌كه‌ی ته‌نیشتم ئه‌لبومی ئه‌م دو وێنه‌یه‌م داخست كه وتی “مۆراڵ هه‌زاره” هه‌ڤاڵ!.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە
03:23 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
12:38 PM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
10:41 AM - 2026-03-14
زۆرترین خوێنراو
-
به‌ژماره.. زیانه گیانی و ماددییه‌كانی پانزەهەمین جه‌نگ
جیهان 02:25 PM - 2026-03-14 -
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
کوردستان 01:44 PM - 2026-03-14 -
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
کوردستان 01:33 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
جیهان 12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
کوردستان 12:38 PM - 2026-03-14 -
سێ وڵات هێرش دەکەنە سه‌ر عیراق
عیراق 10:54 AM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:41 AM - 2026-03-14 -
سبەى هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-14




دابەزێنە

