قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02
لە جەنگی یەكەمی كەنداودا كە بە شەڕی ئێران عیراق ناسرابوو، دەوڵەتی كوێت بڕی زۆری تێچوی جەنگەكەی عیراقی لەئەستۆ گرتبوو، دوای تەواوبوونی جەنگەكە داوای قەرزەكانی لە عیراق كردەوە، كەچی عیراق وڵاتەكەی داگیركردن.. منیش لەوەتەی هەم لەبیرم نایەت كەسێك قەرزێكی دابێت و لەكاتی خۆیی و بەبێ كێشە وەریگرتبێتەوە، بە خۆشمەوە!!
ئەمە تیۆری ژیانە، تەنها لای ئێمە وانییە، چونكە هەموو كەسان و دەوڵەتان بە نیەتی چاكە و یارمەتی و هاوكاریكردنی خزم و كەس و هاوڕێ سیستمێكی ئابووری كۆمەڵایەتیان لەناو خۆیاندا داناوە، پێی دەڵێن (قەرز)، شێوازەكەی وایە كەسێك یان وڵاتێك بڕێك قەرز دەداتە لایەنی بەرامبەر یان بە پیاوەتی یان بە (سوو، ریبا، قازانج، مەرج... هتد) ئینجا لەكاتی داواكردنەوەیدا یان داگیرت دەكەن یان پیاوخراپ!!!
لەنێوان دەوڵەتانیشدا هەروەك مرۆڤەكان، بەسەرهاتی زۆر لەسەر قەرز قەوماوە، زۆرجار قەرزی یەكتر دەخۆن، لەوانە ئێران ساڵی 1979 بڕی 12 ملیار دۆلاری سەردەمی حەمەرەزا شای لە بانكەكانی ئەمریكادا هەبوو، ئەمریكا نیوەی بە سەوزی خوارد و هێشتا ئێران نیوەكەی تری وەرنەگرتوەتەوە، عیراق لە ساڵی 1991 بۆ پاراستنیان لە بۆردومانی هاوپەیمانان 128 فڕۆكەی جۆراوجۆری ناردە وڵاتی ئێران، بەڵام چاوی بە هیچیان نەكەوتەوە.
وڵاتی میسر لەسەردەمی خدێوی ئیسماعیلدا، بۆ هەڵكەندنی نۆكەندی سوێس قەرزێكی زۆری بەریتانیای كەوتەسەر، ئەوە بوو لە ساڵی 1882 بەریتانیا میسری داگیركرد، تونس قەرزاری فەرەنسا بوو دەرئەنجام لە ساڵی 1881 ئەویش داگیركرا، روسیا لەبەر زۆری قەرزەكانی بە 7.2 ملیۆن دۆلار ناوچەی ئالاسكای بە ئەمریكا فرۆشت، لە سەدەی نۆزدەهەمدا دوای جەنگی ئەفیون چین دەستبەرداری هۆنگ كۆنگ بوو بۆ بەریتانیا، لە ئەنجامی ئەو قەرزانەی كە پێشتر خرابوونە سەر دەوڵەتی عوسمانی، لە ساڵی 1926 ویلایەتی موسڵ خرایە سەر عیراق، حاڵی میرنشینە كوردییەكانیش بەدەست قەرز و قۆڵە و باج و خەراجی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانییەوە لە حاڵی ئەم دەوڵەتانە باشتر نەبوو.
بەسەرهاتی ئەم قەرزدەر و قەرزكەر و قەرزخۆرانە تەنها لە من نەقەوماوە، بەڵكو دەوڵەتانیش شەڕ و داگیركارییەكانیان لەسەر پارەو پول بووە، بۆیە دۆستایەتی پارە و برادەرایەتی لەنێوان وڵاتان و خزمەكان و هاوڕێكان تەنانەت ژن و مێردەكانیشدا خێری لێ ناكەوێتەوە، باشتر وایە سیستمی قەرز و قۆڵە و دانەوە و نەدانەوە، بەهەموو شێوازەكانیەوە بە نوسراو و بە یاسا و رێسای نوێ رێكبخرێتەوە تا وەك من و وڵاتی كوێتیان لێنەیەت، چونكە نیەتی بانك و رێكخراوی نەختینەی نێودەوڵەتی نیەتی بێ مەڵامەت نین، قەرزی نێودەوڵەتی ئەوەندەی دەستكەوتێكی نەختینەیە، ئەوەندە هاوكاریكردنی بەرامبەر نییە، لێخۆشبوونی نییە و دەست بەسەر ماڵی بەرامبەر دەگیرێت، (تەماشای رووداوەكەی داگیركردنی كوێت وەك حاڵەتێكی شاز بكەن)، چونكە كوێت قەرزدەر بوو كەچی داگیریش كرا، هەموو لەبیرمانە چۆن لە شەڕی 8 ساڵەی كەنداودا سەدان ملیار دۆلاری بە قەرز و فەرز دابووە عیراق، كاتێك ئەم كوێتە داوای قەرزەكانی كردەوە، لەبری پێزانین، هەروەك قەرزەكانی من و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانم، لەبری سوپاس و پێزانین لە هەموویاندا پیاوخراپ بووم، بۆیە كوێتیش ئێستا بیری كەوتوەتەوە كە پارە و قەرزەكانی بوون بە مایەی زەرەر بۆ خۆیان و نەوەكانی داهاتوویان، (هەرچەندە هەموو قەرزەكانیشیان بە زیادەوە وەرگرتەوە)، بەڵام درەنگ وەخت بوو، بۆیە ئێستا كوێت دەڵێت عیراق داگیر دەكەین؟
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05




دابەزێنە

