riklam

خاک و خەڵک

بیروڕا 09:27 PM - 2026-03-01
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

ڕەگی لە خاکی نیشتمان داکوتیووە، نزیکەی سێ دەیەیە  خۆنەویستانە و خاکیانە خزمەتی خەڵک و خاکی کوردستان دەکات. ئەوەندە خاکەڕایە وەک دامەزرێنەرەکانی وایە، بە بێدەنگی و بێ دەعیە رەنج بۆ فەرهەنگ و بۆ کوردەواری دەدا. وایە کە وەک دایکێکی بە سۆز درەختی (کوردسات)ی  بردە بڵندی ئاسمان و کۆشکێکی پایەبەرزی کردە دیاری میدیای کوردستانی. خۆشی هەر کەڵەگت و گەنجانە خۆی دەنوێنێ.
 
هاوکار و هاوپڕۆژەی زۆر قۆناغی کوردستانی نوێ و راگەیاندنی یەکێتی بوو، زۆر زۆر زویربا هەر (سیخورمە) یەکی دۆستانەی هەبوو ، لێ لەسەر زەمین گۆڤاری ( خاک) و شاشەی هەمەڕەنگی زێڕینی دێرینی پێداین ، لە لێقەومانی چاپەمەنی وڵاتی گەمارۆدراودا کتێب و بڵاوکراوەی بەرهەم بوو.   بۆ گەنجانی ئایندەش پێشانگا و ڤێستیڤاڵ و کۆنسێرتی هەبوو و هەس.
  
خاک پڕۆژەیەکی بیست و نۆ ساڵەیە کە دەکرێ بە فۆرمی رابردوو باسی دوێنی بکەیت و پڕۆژەیەکی ماوە و دواڕۆژییە کە بێ دوو دڵی دەتوانین بڵێی بە تەمای ئەرکی تریشن .

گشت کوڕ و کچەکانی بمێنن و تەندروست بن ، خۆشی ماڵی ئاوا بێ و جەژنی دایمە و دەرهەم کوردانە بێت.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket