9ی شوبات، رۆژێکی زێڕینی تری سەرۆك مام جەلال
بیروڕا 09:57 AM - 2026-02-09
٩ی شوبات ، رۆژێکی زێڕینی تری سەرۆك مامجەلال ، کە کوردستانیی بونی کەرکوكی سەلماند
ئەوێ رۆژێ کە سەرۆك مامجەلال بە بەڵگەنامە و نەخشەکانی سەردەمی عوسمانلی هۆڵی کۆبونەوەی ئەنجومەنی حوکمی ئەوێ دەمێی هەژاند، دەیزانی بارودۆخەکە هێشتا وا نەخەمڵیوە کە لەسەر چەپکە گوڵی سەرکەوتن بخەوین و بێ خەم پاڵی لێ بدەینەوە و بڵێین ئیتر خەبات تەواو و هەموشتێك بەدڵی خۆمان دەبێت!.
پێش بینییەکانی سەرۆك مامجەلالی مەزن لە ئاست تەواوی دیمەنە سیاسییەکەی عێراقی دوای صەدام حسێن رێك وا دەرچون کە ئێستا زۆر بە خراپتر دەبینرێت .
رۆژی نۆی شوباتی 2004، رۆژی بەجێهێنانی بەڵێنەکەی سەرۆك مامجەلال بو کە دەیفەرمو (یا کەرکوك و خانەقین ، یا تا ماوین دەجەنگین ). ئاخر بەڕێزیان هەمیشە دوپاتیکردبوەوە کە خەبات کۆتایی نایەت و بەردەوام دەبێت بۆ سەلماندنی راستیی مێژویی ،جوگرافیایی و پێکهاتە و باری نەتەوەیی کەرکوك و ناوچە تەعریبکراوەکانی تر .
بۆیە لە پاڵ مورافەعە هەمیشەییەکانی بۆ مەسەلەی گەلەکەی و دیموکراسیی ، رۆژی 9ی شوباتیش بە رۆژی مورافەعە مەزنەکەی سەرۆك مامجەلال بۆ سەلماندنی کوردستانی بونی کەرکوك ناوبانگی دەرکرد ،بوە رۆژێکی زێڕینی تر و چوە مێژوی خەباتی سیاسیی بەڕێزیان و خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی دیمکراسیی نەتەوەیی گەلەکەمانەوە .
جەنگەکەی سەرۆك مامجەلال لەو هۆڵەدا لەبەردەم گەورە سیاسەتمەدار و گەورە سەرکردە و لێپرسراوانی ئەو کاتەی عێراقی دوای دیکتاتۆریەت ، جەنگی دۆکیۆمێنت ،نەخشە ، گەشتی خۆرهەڵات ناسان لە سەردەمی عوسمانلی و پێش عوسمانلییەکان بو ، جەنگێکی دیپلۆماتیی بو کە تیایدا رێککەوتنەکانی ئینگلیز و حکومەتی پادشایی نوێی عێراق تیایدا باڵا دەست بوو .
لە هەمو نەخشەکانی سەردەمی عوسمانلییەکاندا کەرکوک و ناوچەکانی تری بازنەی تەعریب بەشێک بون لە کوردستان ، بەو پێیەی زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و پەیوەندییە جیاجیاکانیش بە ناوچەکانی تری کوردستانەوە دەیانبەستێتەوە، ددانپیانانی خۆر هەڵات ناسەکانی وەك ژان ئۆتاری فرەنسایی و دەیانی تر بە کوردستانی بونی کەرکوك و دەوروبەری ، شایەتێکی تری مورافەعەمێژوییەکەی مامی گەورەمان بون ،بۆ داکۆکیکردن لە کەرکوك و دەوروبەری .
ئاخر سەرۆك مامجەلال زۆر بە باشی دەیزانی بارودۆخەکە هێشتا ساز و لەبار نییە کە بێ باك بین ، بۆیە دەیفەرمو (وەزعەکە دەڵەمەیی یە).
ئەو رۆژەش بەڕێزیان زۆر راشکاوانە بە زمانە سیاسیی و دیپلۆماتییە ناسراو و بەناوبانگەکەی خۆی توانجی گرتە ئەو سیاسەتمەدارانەی لە هۆڵی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی حوکم ئامادەبون ، کە چۆن لە ٢٥ی دیسامبیر /کانونی یەکەمی ساڵی 1922 دا حکومەتی بریتانیا و عێراقی پادشایی لە بەیانێکی هاوبەشیاندا دانیان بەوەدا ناوە کوردستان حکومەتی سەربەخۆی هەبێت ، سنورەکەی ئەو کاتەی مەملەکەتەکەی مەلیک فەیسەڵ تا جەبەل حەمرین بوە.
ئەو مورافەعەیە کە جەنگێکی قانونیی ، دیپلۆماتیی و سیاسیی بوو ، بوە بنەمایەکی گرنگ کە کوردستانیی بونی کەرکوک لە دەستوردا بچەسپێت .
بە داخەوە دوای نەخۆش کەوتن و ماڵئاوایی سەرۆك مامجەلال بارودۆخەکە نەك هەر لە کەرکوك بەڵکو لەسەرتاسەری عێراقیش ، بەرەو خراپتر چوو ، کە لێرەدا باسکردنی جێی نابێتەوە و کاتی زۆرتری دەوێت .
سەرۆك مامجەلال لە دوای مورافەعە گەورەکەوە ، پەی بەوراستییە برد کەپێویستە بەسیاسەتێکی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ مەسەلەی کوردستانیی بونی کەرکوک وبارە دیمۆگرافییەکەیدا بکرێت ،کارێك نەکرێت کە ریسەکەمان لێ بکەنەوە بە خوریی ، بە هەڵچون و دروشمی بریقەدار و موزایەدە لە خۆمانی تێك نەدەین و بیانو نەدەین بە نەیار و تەماعکاران ، بۆیە پرۆسەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری ناونا (نەشتەرگەری مێشك) بەوەی لەبچوکترین هەڵەدا هیچ دەرەتانێك نییە بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکە .
خۆشبەختانە ئێستا وا هەنگاو بە هەنگاو لە کەرکوك، بە هیمەتی دڵسۆزان و سیاسەتی حەکیمانەی ی ن ك و مامەڵەی دروست و شارەزایانەی بەڕێز پارێزگاری کەرکوك رێبوار تەها ، برینەکان سارێژ دەبن و جەنگەکە بە سیاسەتی ژیرانە و هێمنانە بەردەوامە لە پێناوی بەرژەوەندیی هەمو کەرکوکییەکان و دوروبەری ، کە پەل دەهاویژێت بۆ تەواوی ناوچەکانی تری سیاسەتی دڕندانە و بێویژدانانەی تەعریب .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

