له ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌مریی نه‌جمه‌ددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07
به‌وپه‌ڕی ڕێز
و پێ‌زانین و دڵته‌نگییه‌وه یادی 42 ساڵه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌جمه‌ددین بیوككایای نه‌مر
ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه خاوه‌ن ئامانجه‌ی كه ته‌واوی ژیانی خۆی به‌خشییه
خه‌بات و تێكۆشانی ئازادی و دادپه‌روه‌ریی گه‌لی كورد و به بیروبۆچوون و خۆڕاگرییه‌كانی
بوو به ڕێ نیشانده‌ری نه‌وه‌كان.
ژیانی نه‌جمه‌ددین
بیوككایا، وێنای به‌رجه‌سته‌كه‌ری؛ هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ، گیانفیدایی به‌بێ له به‌رچاوگرتنی
باج و نرخه‌كه‌ی، فیداكاری، هه‌ستی به‌رپرسیارێتی نهلهرزیوی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌ی،
وه‌فاداری به‌رامبه‌ر به گیانی تێكۆشان و شۆڕشگێڕی، ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تیی خۆی،
دركپێكردنی دروستی به‌و ڕێگه‌یه هه‌ڵیبژاردووه، وه‌فاداربوونی به‌رامبه‌ر به‌و
هه‌وڵانه‌ی كه ئه‌نجامی دابوون، هه‌موو ئه‌مانه به ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئه‌خلاقی
نه‌بوون، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوویش بووه، من هه‌میشه
له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌م به ئه‌ركێكی قابیلی دوانه‌خستن و یه‌كێك
له ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانم بینیوه.
له ئاكامی ئه‌م
ئاگایی و ئیراده‌یه، به‌ر له دوو ساڵ، ڕێك له‌م مانگه‌دا، كتێبی(نه‌جۆ، نه‌جمه‌ددین
بیوككایا به گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان) كه به‌رهه‌می پێنج ساڵ كار و لێكۆڵینه‌وه‌ی
من بووه، چاپ و بڵاوم كرده‌وه.
ئه‌م بهرهەمە،
گێڕانه‌وه، شایه‌تی ئه‌و شایهتانهن كه ئاشنای ژیان، خه‌باتی بێ‌وچان ومیراتی فیكری
نه‌جمه‌ددین بیوككایا بوون، به كۆكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌كان و له‌پاڵ یهكتردانانی
ئه‌م گێڕانه‌وانه، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر مێژووی نزیكمان و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی
پڕكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه ته‌نها
من نیم كه ئه‌مه ده‌ڵێم، به‌ڵكو ئه‌مه له‌لایه‌ن كه‌سانی خاوه‌ن بیر، خاوه‌ن هۆشیاری
باڵای مێژوو، توێژه‌ران و خوێنه‌رانیشه خه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه و باسی لێوه‌كراوه.
ئه‌وه‌ی كه توێژه‌رانی
به‌ڕێزی خاوه‌ن ڕا له بواری خۆیاندا، ئه‌م به‌رهه‌مه، به كتێبێكی به‌نرخ ده‌بینن،
زیاتر ئه‌وه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه هه‌وڵه‌كه جێگه‌ی خۆی گرتووه.
به چه‌شنێك ئه‌م
كتێبه له ماوه‌ی دوو ساڵ دا دووجار چاپكراوه، له ده وڵاتی جیاواز و بیست وپێنج
ناوچه‌دا دیداری له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران دا بۆ ڕیكخراوه و مه‌ودایه‌كی فراوانی كاریگه‌ری
دروست كردوه.
به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌و به‌ها فیكری و مێژووییه‌ی كه كتێبی( نه‌جۆ، نه‌جمه‌ددین بیوككایا به گوته‌ی
شایه‌تحاڵه‌كان) هه‌ڵیگرتووه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2025 بڕیارماندا كه كتێبه‌كه
بۆ سه‌ر چه‌ند زمانی وه‌ربگێڕین، تاوه‌كو بكه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی نه‌ته‌وه
و زمانه جیاوازه‌كانی تریش، له‌م ڕووه‌وه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ دوو وه‌رگێڕی
خاوه‌ن ئه‌زموون له بواره‌كه‌ی خۆیان دا و خاوه‌نی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی دا گرت.
وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه
بۆ سۆرانی كه‌وته ئه‌ستۆ وه‌رگێڕی به ئه‌زموون و دۆستمان به‌ڕێز سامان مسته‌فا
ڕه‌شید و وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی
كه‌وته ئه‌ستۆی وه‌رگێڕی به ئه‌زموون و دۆستی ئازیزمان خالید مه‌جید فه‌ره‌ج.
هه‌ردوو هاوڕێ
وه‌رگێڕ به هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه ڕه‌فتارییان كردووه و كاره‌كه‌یان به‌وپه‌ڕی وردییه‌وه ئه‌نجام داوه، هه‌ردوو كاری وه‌رگێڕانه‌كه‌یان له ماوه‌ی پێشبینی
كراودا ته‌واو كردووه.
وه‌شانی سۆرانی
و عه‌ره‌بی( نه‌جۆ، نه‌جمه‌ددین بیوككایا به گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان) حاڵی حازر له
قۆناغی چاپ كردندایه و له چەند ڕۆژی ئایینده‌دا ده‌كه‌وێته
به‌ردیدی خوێنه‌ران.
توانینی بڵاوكردنه‌وه‌ی
وه‌ها هه‌واڵێك له 42 ساڵه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی نه‌جمه‌ددین بیوككایا بۆ من هه‌ڵگری
بایه‌خێكی زۆر گه‌وره‌یه.
له ڕێگه‌ی ئه‌م
دوو وه‌رگێڕانه‌وه كتێبه ده‌چێته چه‌ند وڵات و ماڵ و كتێبخانه‌ی دیكه و جێگه‌ی
خۆی ده‌گرێت. ناو و خه‌باتی
نه‌جمه‌ددین بیوككایا، له ڕووبه‌رێكی فراوانتر دا ده‌زانرێت و ده‌ناسرێت.
پرۆسه‌ی وهرگێڕانهكانمان
به سنوورداری نامێننه‌وه، دوو وه‌رگێڕانی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه، وه‌رگێرانی
كرمانجی كتێبه‌كه له قۆناغی كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه، هه‌رچی وه‌رگێڕانی ئینگلیزیهكهشیەتى له نزیكترین كاتدا ده‌ستپێده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا
بۆ به‌جێگه‌یاندنی وه‌شانی زازایی كتێبه‌كه پێویستمان به به‌شداری دۆسته بهتواناكانمانه، داواكارین
ئه‌و دۆستانه‌مان كه زازایی ده‌زانن و به تایبه‌ت زمانزانه سیڤرهكییه هاوشارییهكانمان
په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
له 42 ساڵه‌ی
ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌مریی نه‌جمه‌ددین بیوككایا، خۆم زۆر به كامه‌ران ده‌زانم كه
شانازی به زیندووهێشتنه‌وه‌ی میراتی فیكری و مێژووی ئه‌وم پێ بڕاوه.
زۆر خۆشحاڵم كه ئیمزام له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی مێژوویی وه‌ها گرنگ كردووه. به‌م بۆنه‌یه‌وه، له
ناخی دڵه‌وه و به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه زۆر سوپاسی دۆستی قه‌درگرانم سه‌ردار فه‌تاح
ئه‌مین ده‌كه‌م، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی پرۆسه‌ی وه‌رگێرانی وه‌شانی سۆرانی
و عه‌ره‌بی كتێبی(نه‌جۆ، نه‌جمه‌ددین بیوككایا به‌گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان) هه‌میشه
به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵماندا بووه و درێغی نه‌كردووه له هاوكاریكردنمان.
له یادی نه‌جمه‌ددین
بیوككایادا به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه ده‌چه‌مێمه‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نم كه به‌رده‌وام
ده‌بم له زیندووڕاگرتنی: خه‌بات، تێكۆشان و میرات و به‌رپرسیارێتی له‌به‌رامبه‌ر
گه‌له‌كه‌ی دا. زۆر شت له خۆیه‌وه فێربووم. به‌وپه‌ڕی ڕێز و منه‌تباری و حه‌سره‌ت
و خۆشه‌ویستییه‌وه یادی نه‌جمه‌ددین بیوككایا ده‌كه‌مه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كورده‌كه‌ی حه‌سه‌كه: بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌مریی نه‌جمه‌ددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

