دەنگی کورد لە بەغداد
بیروڕا 10:18 AM - 2026-02-05
لە سیاسەتدا، زۆینەی جار ئەوە دەبیندرێ ڕووکەشی ڕووداوەکانە، نەک بنەماکانیان. ئەمڕۆ کاتێک قسە لە گرێکوێرەی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق دەکەین، بەشێک لە شرۆڤەکاران و میدیای کوردی و غەیرە کوردی، ڕووداوەکان وەک ڕکابەریی دوو حزب دەخوێننەوە، یان وەک کێشمەکێشی سەر پۆست و کورسی. بەڵام باسەکە لەمە قووڵترە، پەیوەستە بە شوێن و پێگەی کورد لە عیراقی ئەمڕۆ و داهاتووی ناوچەکەدا، بنەمای ئەمە هەر کەس و لایەنێکی کوردی و عیراقی یان هەرێمی و دەولی دەزانێت هاوسەنگییە - سیاسەتی چەپکە گوڵەکە.
سەرۆک کۆماری عیراق، ڕەمزی یەکێتیی نیشتمانیی ئەم وڵاتەیە. پۆستێک نییە سیمبۆلێک بەڵکوو ئامرازێکە ستراتیژیک، سەرۆکایەتی کۆمار لە عیراقدا واتایەکی تایبەت و فراوانتر لە متنی دەستووری هەیە. ئەم سەرۆکە دەبێت لە شوێنێکەوە بێت بتوانێت ئەم ڕۆڵە ببینێ و پەیوەندیی هەبێت لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا، دەبێ متمانەی شیعە و سوننە و کوردی هەبێت، پێویستە لە کاتی قەیراندا بتوانێ ناوبژیوان بێت نەک بەشێک بێت لە کێشەکە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان میراتگری ئەم هزرینەیە و سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال لە تاران و ئەنقەرە و واشنتن و پەکین سیاسەتێکی ئاشنایە، ئەمە هونەرە و ئەم هونەرەش ئەمڕۆ لە هەر کات زیاتر پێویستە.
ڕووداوەکانی ناوچەکە بە خێرایی دەگۆڕێن. سوریا لە قۆناغێکی نوێدایە و هێشتا ڕوون ینییە بە کوێ دەگات. ئێران لەژێر گوشاری ناوخۆ و دەرەکیدا دەرگیری ئاریشەی بێوێنەیەتی. ئەمریکا سیاسەتی توندتری گرتووەتەبەر لە عیراق و ناوچەکەدا. دۆخێکە عیراقی خستووەتە ناوەڕاستی ئاگرەوە. ئەگەر بەڕێوەبەرایەتییەکی ئەقڵانی نەبێت وڵاتەکە دەبێتە گۆڕەپانی ڕکابەریی نێودەوڵەتی و دەبێتە قوربانی. ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لێرەدا دەردەکەوێت. سەرۆکێک بتوانێ لەگەڵ ئەمریکا قسە بکات بەبێ ئەوەی ڕوو لە دەوڵەتانی ناوچەکە وەرگێڕێت. سەرۆکێک بتوانێت لە نیگەرانیی هەمووان تێبگات بەبێ ئەوەی بەرژەوەندیی کورد بکاتە قوربانی مەرامە خێڵەکی و حزبییەکانی خۆی. سەرۆکێک بتوانێ بڵێ ئێمەی عێراقییەکان هەموومان لە یەک کەشتیداین، بێئەوەی ئەم قسەیە بێتە واتای لەدەستدانی مافەکانی هەرێم. ئایا ئەم سەرۆکە لە کوێوە دەتوانێت بێت جگە لە یەکێتی؟ ئەو حزبەی مێژوویەکی دەیانساڵەی لە دیپلۆماسییەتی گەورە و گران و ناڕەحەت هەیە، ئەو حزبەی دەزانێت چۆن لە ناو مەترسیدا ڕێگەی ڕزگاری نیشتمانیی بدۆزێتەوە.
لەبەر ئەوە پرسیارە یەکەم و کۆتاییەکەی هەمووان لەبری ململانێ، دەبێت ئەوە بێت: ئەم قۆناغە چی پێویستە؟ وڵامەکە ڕوونە. ئەم قۆناغە پێویستی بە هاوسەنگییە، نەک بە زیادکردنی کێشی تر. کاتێک پارتی سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم و وەزارەتە گرنگەکانی هەرێمی لە دەستدایە، داواکردنی سەرۆکایەتیی کۆمار واتای ئەوەیە تەرازووی کورد لە عیراق لار دەبێت. ئایا ئەم لاربوونە سوودی کێ تێدایە؟ بێگومان هیچ کەسێک لە کورد، تەنها ئەوانە نەبێت کوردبوونیان بەلاوە گرنگ و بەهادار نییە لە واقیع و لە حەقیقەتدا. سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یەکێتی تەنها پۆست نییە، بەڵکوو پرسی کوردبوون و ڕۆڵی کوردبوونە لە بەغداوە بۆ هەموو عیراق و ناوچەکە بەگشتی، ئەمە بابەتی بازاڕگەری نییە، چارەنووسە.
یەکێتی باوەڕی بە عیراق هەیە. باوەڕی بە فیدراڵیزم هەیە. باوەڕی بەوە هەیە کورد دەتوانێت لە چوارچێوەی عیراقێکی یەکگرتوودا ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە بژیەت. ئەم باوەڕە پێویستی بە ئامراز هەیە. پێویستی بە دەنگێک هەیە لە باڵاترین ئاستی دەوڵەتدا بتوانێت ئەم باوەڕە بپارێزێت. ئەو دەنگە، دەنگی یەکێتییە.
ئەرسەلان مەحمود
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژنە کوردێک دەبێتە وەزیری بەرگری هۆڵەندا
11:35 PM - 2026-02-05 -
سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10:30 PM - 2026-02-05 -
نوێنەرانی کوردانی کەنەدا لەگەڵ پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبونەوە
06:39 PM - 2026-02-05 -
تیرۆری سپی، هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر کۆمەڵگە
12:16 PM - 2026-02-05
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: حکومەت کارئاسانی و هاوکاریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی دەکات
کوردستان 04:54 PM - 2026-02-05 -
دوو رێكخراوی سلێمانی هاوكاری نەخۆشخانەكانی هیوا و شار دەكەن
کوردستان 03:52 PM - 2026-02-05 -
تیرۆری سپی، هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر کۆمەڵگە
کوردستان 12:16 PM - 2026-02-05 -
داهاتی نانەوتی مانگی كانوونی دووەم خرایە سەر هەژماری دارایی عیراق
کوردستان 11:20 AM - 2026-02-05 -
دەنگی کورد لە بەغداد
بیروڕا 10:18 AM - 2026-02-05 -
وابڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆببێتەوە
کوردستان 10:10 AM - 2026-02-05 -
داهاتی نانەوتیی سلێمانی رەوانەی هەولێر کرا
کوردستان 09:54 AM - 2026-02-05 -
نرخی نەوت دادەبەزێت و غازی سروشتی بەرزدەبێتەوە
جیهان 09:47 AM - 2026-02-05


.jpg)

دابەزێنە

