وتەیەکی واقیعی و شیعرێکی نەتەوەیی
بیروڕا 01:03 PM - 2026-02-02
وتەیەکی واقیعی و شیعرێکی نەتەوەیی، خاڵی هاوبەشن لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانییدا
ئەوەی جێی خۆشحاڵییە لەم خۆپیشاندانە نەتەوەییەدا لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ، مۆرکێکی نەتەوەیی لەخۆ گرتوە ، هەموی بە ناوی کوردەوەیە ، هەر بۆیە لە کۆڕ و کۆبونەوە نێو دەوڵەتییەکانیش بە رێزەوە لێی دەڕوانرێت ، لانی کەم بەخۆدا چونەوەیەکی دروستکرد لەو هەڵوێستەی کە پێشتر زلهێزێکی وەك ئەمریکا بەرامبەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (H,S,D) گرتبویە بەر ،سەرباری مقاوەمەتی سەختی کچان و کوڕانی جەنگاوەری ئەو هێزە خاوەن دسپلینەش.
ئەو بارودۆخەی سوریا، کە ئەگەر پێشبینی کراو نەبوبێت، کتوپڕ نەبوە، یەك دەنگییەکی بێ وێنەی هێنایە ئاراوە . لەو روانگەیەوە ئەو وتە گرنگ و بەناوبانگەی سەرۆك مام جەلال بە بیر هەموان هاتەوە کە هەمو جار دوپاتی دەکردەوە “وەزعەکە نەخەمڵیوە و دەڵەمەییە”.
دیارە بەڕێزیان لە دیدارەکانیدا لەگەڵ هەڤاڵانی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پ،ی،د) کە دواتر بوە یەکینەکانی پاراستنی گەل (ی،پ،د) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (ی، پ،ژ) هەمان دەستەواژەی بیر دەخستنەوە.
بەڵێ وەك چۆن وەزعەکە بۆ کوردی سوریا (رۆژئاڤا ) ،دەڵەمەیی بو ، بۆ هەرێمی کوردستانیش هەر بە دەڵەمەیی ماوەتەوە .
ئەو ئاپۆڕەی جەماوەرییە بەو جۆرە سەرسوڕهێنەرە رژاوەتە سەرشەقامەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ، بۆ پشتیوانیی لە مقاوەمەتی
کورد لەسوریا و رێگرتن لە پیلانی توانەوەی کورد، ئاماژەیە بۆ ناسکیی و دەڵەمەیی هەلومەرجەکە .
ئەوەی لە سوریا رویدا ( کە ئێستا تا رادەیەك بەری لێگیراوە)، مەترسییەکەی هیچی کەمتر نییە بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش ، بۆیە دەبێت هەموان پەی بەو راستییە ببەن ، ئەگەر بە ژیرانە مامەڵە نەکرێت لەگەڵ سیاسەتی نوێی زلهێزێکی وەك ئەمریکادا لە ناوچەکەدا ، ئەوا هەڕەشەکان دەبنە جدیی و کار دەکەنە سەر ئەم هەرێمەش.
لێدوانەکان کە بەرگوێمان دەکەون ، دیمەنەکان کە بە چاوی خۆمان دەیان بینین ، ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکەن کە روانین و لێکدانەوە راست و دروستەکەی سەرۆك مام جەلالی مەزن بۆ بارودۆخی کورد لە هەر بەشێك بن هەر بە ناجێگیریی واتە دەڵەمەیی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دیمەن و سیاسەتەکان تەم و مژیان لەسەر نامێنێت و ئاسمانی بارودۆخەکە لە هەمو روەیەکەوە ساف و ساماڵ دەبێت .
هاوبەشە گرنگەکەی تریش لەم خۆپیشاندانانەدا ، سرودە بەناوبانگ و کاریگەرەکەی (هەر کورد بویین و هەر کورد ئەبین ی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد) ە، کە لە ریزی پێشەوەی هەمو سرود و دروشمەکانی تری نێو خۆپیشاندانەکانە لە سەرتاسەری کوردستان و دەرەوەش .
بەراستیی خۆم کە بەشدار بوم کە گوێم لەو سرودە بو زیاتر هاتمە جۆش خرۆش ، هەم بە گەورەیی شیعر و ئاوازەکە ، هەم بەوەی کە بەڵێ ئەم رژانە سەرشەقامە هەستێکی نەتەوەیی سەرتاسەرییە ، نەك بە تەنیا بەشێك ( وەك هاڕمۆنی سەمفۆنیا بو لەگەڵ کینە ئەم؟!، کوردین ئەم )، ئەوەش شارەزایی و بلیمەتیی مامۆستای مەزن ئیبراهیم ئەحمەد دەخاتەڕوو لە شیعرەکەدا کە مۆرکێکی نەتەوەیی، کوردستانیی ، مرۆڤ دۆستیی و گیانی ئاڵنگاریی و مقاوەمەتی کراوە بە بەردا .
بەو واتایەی شیعرێکە بۆ دوپاتکردنەوەی وجودی بێ پێچ و پەنای کورد لەم ناوچەیە و هەڵنەکەندێتی لە خاکەکەی کە کوردستانە هەر بۆیە هەمو کورد لە هەر بەش و جێگەیەك بن بە موڵکی خۆیانی دەزانن و شیعری هەمو سەردەمێکیشە کە گوزارشت لە مێژوی نەتەوەیەكی دابەشکراو دەکات ، بەوەش بوەتە خاڵێکی هاوبەشی یەکگرتنەوەی کورد لەهەمو ئان و زەمانێك، وەك چۆن لەم خۆپیشاندانانەدا بوەتە رەمزێکی ناسینەوەمان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

