ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30
لە دڵێکی پڕ حەسرەت و تێکەڵ بە شنەبای گردی سەلیم
بەگ و سەرچنار و دۆڵە میرانی پایتەختی بابان، ئەم چەند دێڕە بۆ سێبەری خۆم دەنووسم:
ئەگەر…
خۆر نەمێنێ، زەویش نامێنێ
ئاو باوەش بە ماسی دەکات!
ئەگەر...
ژن نەمێنێ، پیاویش نامێنێ !
گوڵ ماچی پەپولە دەکات!
ئەگەر …
پەنجە نەمێنێ، قەڵەمیش نامێنی!
وشە لە سەر کاغەز سەما دەکات
ئەگەر…
رۆح نەمێنێ، عاشقیش نامێنێ ئەوسا رۆح گوزەر دەکات
بۆ ئاسمان !
عاشقیش بۆ سەیوان!!
ئاشکرایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتای
دامەزراندنیەوە، خاوەنی دروشمی(کەم بژی، کەڵ
بژی) بووە، ئەم دروشمەش تەنیا رووکەش نەبوو، تەنیا نووسینی سەر دیوار و ناو بڵاوکراوە
و نامیلکە و کتێب نەبوو، بەڵکو بەواقعی لەسەر زەمینی خەباتی شار و شاخدا کەوتە
بواری جێبەجێکردنەوە، لەپێناو سەرکەوتنی شۆڕش و بەدیهێنانی مافی رەوای گەلی
کوردستان، لەم پێناوەشدا یەکێتیی نیشتمانیی هەزاران شەهیدی قارەمانی بەخشیووە و لە
مێژووی پڕ لە شانازیی خۆیدا گوڵزاری شەهیدانی کوردستانی بەو خوێنە گەشانە بنیاتناوە.
بێگومان دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەندێ
کەموکوڕی، بە خوێنی گەش و ئاڵی ئەو شەهیدانە ئاودراوە و هاتۆتە بەرهەم، بۆیە دەبێت
وەک بیلبیلەی چاومان بیانپارێزین و هەوڵی راستەقینەش بۆ چاکسازی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکانیان
بدەین.
بڕوام وایە تایبەتمەندی یەکێتی لەوەدایە کە لە هەموو
ئاست و بوار و شێوە خەباتێکدا شەهیدی داوە و بەردەوام باخچەی کوردایەتی رازاندۆتەوە.
لەم رۆژانەدا یادی شەهیدانی دژ بە داعش دەکەینەوە،
داعشی شەمشەمە کوێرەی جەهل و تیرۆر و دژ بە دین و دنیا.
لە ساڵیادی شەهیدبوونی لیوا شێرکۆ فاتح شوانی و لیوا
حسێن مەنسوور دا، یادی شەهیدانی عاشقی ئاگری بابەگوڕگوڕ و هاژەی ئەڵوەن و گیانبەختکردوانی
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
هەروەها ئەم ساڵیادە هاوتەریبە لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی
ئارامی سەرکردە و چرای شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان.
ساڵیادی ئەم گوڵالەسوورانەش، لەگەڵ شۆڕشی کەزی یەکدەگرێتەوە.
شۆڕشی ئەمجارەی گەلی کوردستان، شۆڕشێکی مەدەنییە،
داینەمۆکەی ژنان و لاوانی کوردستانن، بەهۆی راست و رەوایی مەسەلەی کوردستان و گەشەکردنی
هۆیەکانی راگەیاندنەوە، بزووتنەوەکە رۆژ بە رۆژ فراوان دەبێت و پەرەدەسێنێت.
بە شەهیدبوونی ئەو تێکۆشەرانەی یەکێتی، ئاڵای
کوردستان نەوی نەبووە، بەڵکو شەکاوەتر بووەوە، لە دەستی ئەوانەوە کەوتۆتە سەرشانی
پیرۆزی ئەو منداڵە مەمکەوشکە مژەی کە بەشداربوو لە پشتیوانیکردنی خەڵکی رۆژئاوا و
شاری کۆبانێ، ئەو منداڵە کوردەی وەک کەوێکی نێر هەنگاوی دەنا و بوو بە لۆگۆی بەرخودانی
شاری سلێمانی و پشتیوانیی لە شۆڕشی کەزی.
پێوستە ساڵیادی
شەهیدان بکەین بە قیبلەنمای خەباتمان، لە پێناو رزگاری و ئازادی، هەروەها
ببێت بە رۆژی وەفا بۆ کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامی سەنگەر و پێشمەرگەی دێرین. هەروەها
ببێت بە رۆژی زاخاوی خەبات و تێکۆشانی رەنجدەرانی بیر و بازوو، لە پێناوی بەدیهێنانی مافی رەوای خەڵکی کوردستان و خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەمان، لەسەر بنچینەی
یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی گەل و بەهێزترکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پەرەپێدان
بە رێبازەکەی مام جەلال و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

