وەرزی خۆ کۆکردنەوەیە!
بیروڕا 02:56 PM - 2026-01-27
بەداخەوە گەلەکەمان هەر چەند ساڵێک جارێک، کارەساتێکی لێ دەقەومێ و تووشی نەهامەتی و دەردەسەری دەبێت.
رووداوەکانی رۆژئاوا – سوریا، هەمدیسان گەلەکەمانی خستۆتە سەر دووڕییانێکی پڕ مەترسی. هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا، ئەگەرچی بەندە بڕوای وایە ئەگەر بەناوی تریش بێت، ئەم دەستە و تاقمە بەردەوام دەبن لە حوکمدا، شارەکانی کوردستانیان گەمارۆداوە و مەترسیی ئەوە لە ئارادایە پەلاماریان بدەن و قەتڵوعام رووبدات، ئەگەرچی شەڕڤانان لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
ئەوەی جێی داخ و نیگەرانیی قووڵە، هەڵوێستی وڵاتە زلهێزەکانە، بەتایبەت ئەوانەی شەو و رۆژ دەهۆڵی دۆستایەتی کوردیان لێدەدا، کاتێک جارێکی تر بۆنی نەوت و گاز گێژی کردن و هاوڕێکانی خۆیان لەیاد کرد.
ئەمە حەقیقەتێکی تاڵە، بەڵام راستییەکی مێژووییە و بۆ ئایندەش هەروایە. ئەوە مەملەکەتەکەی شێخ مەحمود، کۆماری کوردستان، شۆڕشی ئەیلول و هەرەس، ئەوە بێدەنگبوونی هاوپەیمانان لە راپەڕینی 1991 و ئاوارەبوونی خەڵکی کوردستان، ئەوە 31ی ئاب و شانزەی ئوکتۆبەر، هەموو ئەمانە ئەو بۆچوونە دەسەلمێنێ کە دەڵێ: کورد جگە لە شاخەکان هیچ دۆستێکی تری نییە!
ئەم پێشەکییەم بۆ ئەوە بوو بڵێم: ئێمەی کورد تەنیاین، جگە لە شاخ وخۆمان و ئیرادەی خۆمان، هیچی ترمان نییە، بۆیە وەرزی خۆکۆکردنەوەیە! دەبێت بیری جددی لە یەکڕیزی بکەینەوە، لەژێر هەر ناوێکدا بێت، هاوپەیمانییەک، بەرەیەک دروستبکرێت، وەک سەردەمی راپەڕین گەلەکەمان یەکخەین و ساز و ئامادەی بکەین. هەموو ئەگەرەکان لێکبدەینەوە و هەڵیان سەنگێنین. سەنگەرەکان ئاوەدان و گەرم بکەینەوە! جارێکی تر لە ناخماندا ئیرادەی بەرەنگاربوونەوە و سووربوون لەسەر کوردبوون زیندووبکەینەوە. ئەگەر پێویستیش بکات، وەک سەردەمی شۆڕش هێلانەی هەڵۆکان مشت و ماڵ بکەینەوە.ئەوەی تا ئێستا لە کوردستان بەدیهاتووە، قوربانیدان و رەنج و ماندووبوونی سەدان هەزار کەسی ئەم کوردستانەیە بە پیر و گەنج و منداڵ و ژن و پیاوەوەیە، ناکرێ دوژمن و ناحەزان زەفەری پێبەرن. پاراستنی ئەرکی هەموومانە، بەتایبەتی ئەوانەی هەردەم لە سەنگەری روبەڕوبونەوەدابوون و لەهەر شوێنێک سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی لێ بووبێت لەوێ بوون، جارێکی تر دەیڵێمەوە، هەڤاڵان وەرزی خۆ کۆکردنەوەیە!.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

