riklam

کورد هەزاران پێشمەرگە و شەڕڤانی لە ئەورووپادایە

بیروڕا 10:18 AM - 2026-01-27
د. چیا براحەمە

د. چیا براحەمە

 شەڕ له رابردووەوە بۆ ئێستا وەک ئەوەی لە بواری پیشەسازی جەنگی و جۆری چەک و بواری لۆجستی گۆرانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە لەهەمانکاتدا ئێستا لە سەرزەمینی جەنگیش گۆڕانی گەورەی بە خۆوە دیوە و دەیان ئامرازی جیاواز دروست بوون کە رۆڵی گرنگیان هەیە و کاریگەری گەورە دروستدەکەن. یەکێک لەو فاکتەرە گرنگانە ئەو ژمارە زۆرەی رەوەندی کوردی یە لە ئەوروپا و رۆژئاوا و ئەمریکا، ئێستا رەوەندی کوردی هاوشانی شەڕڤانانی کوڕ و کچ ئەوانیش لە مەتەرێزی شەرەفدان و بەرگرییەکی بێوێنە ئەکەن لە مافە رەواکانی نەتەوەی کورد و لەگەڵ ئەوەشدا داکۆکیکارێکی سەرسەختی پرنسیپەکانی دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان و مافی کەمینەکانن.

ئەوەی ئێستا رەوەندی کوردی دروستی کردوە لە سەرتاسەری جیهاندا شۆڕشێکی مەدەنی و جەنگێکە کە هیچ دوژمنێک بەرگەی ناگرێت و گڕوتینێکە کە سەرلەنوێ ئەیکەنەوە بە بەر روحی کوردبووندا و بزمارێکە ئەیدەن لە تابووتی بیری توندرەوی جیهادی و پەنجەرەیەکە بە رووی جیهاندا ئەیکەنەوە کە کورد میللەتێکی ماف زەوتکراوە و پێویستە هەموو مافەکانی بۆ بگەڕێنرێتەوە ژیانێکی شکۆمەندا لەسەر خاکی خۆیدا بکات.

بەشێکی دیکە لە خەباتی مەدەنی و خزمەتی مرۆیی کە کوردانی تاراوگە کاری زۆر باشیان تێدا کردوە بەڵام پێویستە هەنگاوی گەورەتر بنێن و دەتوانن پێشەنگبن تێیدا، ئەویش سازدانی کەمپەینی گەورەی کۆکردنەوەی پارەیە بۆ پاڵپشتی خەڵکی ئاوارە و پاراستنی ژیانی هەزاران منداڵ و خەڵکی بەتەمەنە کە پێویستیەکی زۆریان بە خواردن و دەرمان و پەناگەیەکی گەرم و گوڕە لەم زستانە ساردەدا، بۆیە پێویستە ئەو سوپا شۆرشگێرەی کورد لە ئەوروپا و ئەمریکادا هەیە رۆڵی گرنگی خۆی ببینێ وەک چۆن لەم ماوەیەدا بەردەوام لە هەیەجانێکی گەورەدان و هەموو جیهانیان هێناوەتە لەرزە و بە دونیایان ووت کە کورد چەند گەلێکی زیندووە، هەمان ئەو هێزە بەکاربێنن تا زۆرترین و زووترین هاوکاری مرۆیی لە رێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بگاتە رۆژئاوای نیشتمان و چیتر مناڵەکانمان لەسەرمادا رەق نەبنەوە.

بەڵام ئەوەی لە کۆتایدا بە پێویستی ئەزانم وەک بەرچاوڕوونیەک و داواکاریەک بیخەمە بەردەم خوشک و برایانی کوردی ئەورپا و ئەمریکا ئەوەیە ئێستا لە هەموو کات زیاتر ئەگەر بە گرووپی بچووکیش بووە لە پێش بالوێزخانەکان و وەزارەتە گرنگەکان و کۆشکەکانی حوکمرانیدا پێویستە مانگرتن لە خواردن سازبکرێت بۆ شکاندنی ئەو فشارە گەورەیەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەیە.  پێکەوە  کوردی تاراوگە چەند گروپێک دروستکا بۆ مانگرتنی  (تا مردن... تا ئازادی رۆژئاوا) .

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket