کەس قاو مەدەن!
بیروڕا 03:48 PM - 2026-01-26
ژمارەی کورد لە دونیادا سەد ملێۆنیش بێت هێشتا کەمە و نابێ خەڵکی لێ دەربێنین و بەناوی جیاجیاوە قاویان بدەین، بەناوی تەکفیر یان کۆنەپەرستی یان بە بیانووی ئایدێۆلۆژی پوچەوە تەوەللایان بکەین . ئەوی نیەتی خراپە و هەر لە ئەزەلەوە سەنگەری لە نەتەوەکەی خۆی گرتووە هەڵایان لەسەر مەکەن و بەس مقەیەتیان بن ، رووداوەکان خۆی پاک و پیس پۆلین دەکات.
کەسمان مەرجەع و فەتوادەری دەرکردنی کەس نین لە بەهەشتی نەمری کورد بووندا ، ئەسڵەن کوردبوون رەنگە تەنها لە کاتی سەرکەوتن و فەرەحناییدا بەهرەی دابێتەوە بۆ هەندێک کەس و دەسکەوتی پێدابن. دەنا هێشتا کاتەکانی سەرکەوتن و فەرەحنایی لە مێژووی کوردایەتیدا لەوە کەمترن خۆپەرستەکان خۆیانی پێوە بادەن و وەبەرهێنانی خودخوازی و شەخسی تیا بکەن.
راستێکەی خۆپەرستەکان بە تایتلی ترەوە قازانج دەکەن و کاسبی کەڵەکە دەکەن. فێڵبازەکانی کوردایەتی زوو کەشف دەبن و جیاکردنەوەیان بە موو و بە پڕگاڵ کاری دامەزراوەی گەورەترن. ئێستا کاری هەر کوردپەروەرێک ئەوەیە فەرهەنگی کوردبوون بگەشێنێتەوە و پێوەرەکانی کوردایەتی لە هەموو سەکۆ و مینبەرە گشتییەکان بڵاو بکاتەوە و سەروەریان بکات .
کەوای کرد پێوەرەکان وەک مەرجەع دەبن کە گشتمان بۆی بچین و گشتمان لە دەوری کۆببینەوە و گشتمانی بۆ هان بدەین. ئیتر خۆی فەرز دەبێ و حوکمی خۆی دەدات.
بۆ ئەم ئەرکە تازانەی خەبات سەد ملێۆنی ترمان پێویستە بە کوردی کەرکوک تا حەسەکە، مەهاباد تا سلێمانی و هەولێر و دیابەکر و کوێ وکوێشەوە ، بە ملێۆنەکانی بەشیر مشیر لە وڵاتی چین و ماجینەوە. ئاخر بۆ ئۆزبەکی ئاسیای ناوەڕاست و ئیگۆری وڵاتی چین رێیان دەکەوێتە کوردستانی رۆژئاڤا و ئێمە کرمانچی چینمان لێ بزرە؟ ئینجا بێین ئەو کەمەی وڵاتی خۆمانیش بەناوی جیاجیاوە تەولا بکەین.
لەم وێستگە مەترسیدارەدا برایەتی کورد و کرمانج زویربوونی کەسی نەگەرەکە.
ستران عەبدوڵڵا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

