میدیای عه‌ره‌بی میدیایه‌کی شه‌ڕانگێز
بیروڕا 08:45 PM - 2026-01-23
ڕۆژاڤای کوردستان به ته‌نیا له‌گه‌ڵ سوپایه‌کی دڕنده‌دا له شه‌ڕدا نییه که له ڕاستیدا سوپا نییه به هیچ مانایه‌ک به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک گروپ و ده‌سته‌ی هۆڤی و بێهه‌وسارن که پاشماوه‌ی ئه‌لقاعیده و داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ن که له 'هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام'دا کۆبونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه شڕه‌خۆر و تاڵانچیانه‌ی تورکیا هاوکارییان ده‌کات و ئه‌وانیش له‌سه‌ر راوڕووت و دزی و تاڵانی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی ماڵان ده‌ژین. هه‌زاران ئامرازی کارکردن و به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره و بچکۆله‌ی خه‌ڵکی عه‌فرین و دێیه‌کانی ده‌وروبه‌رییان دزیوه و بردووه و له تورکیا فرۆشتوویانه. ئه‌و ناوچه‌یه به زه‌یتون و ڕۆنی زه‌یتون به‌ناوبانگه ته‌نیا له ماڵان هه‌زاران مه‌کینه‌ی دروستکردنی ڕۆنی زه‌یتونیان دزیوه.
شێوازی ڕه‌فتاری ئه‌و سوپایه ڕێک تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌یه که له ساڵانی سه‌رده‌می داعشدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوریای دیموکرات‌دا کردییان و تیایدا دۆڕان و ڕه‌قه و ته‌بقه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان له ده‌ستدا. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن سوپای سوریا له ڕاستیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه‌یه که به ڕه‌نج و خوێن هه‌سه‌ده کاتی خۆی ده‌ری په‌ڕاندبوون. بینینی دوو سێ ڤیدیۆی ئه‌و چه‌کدارانه و ئه‌و زمان و ده‌سته‌واژانه‌ی به‌کاری ده‌هێنن و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌یکه‌ن ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه که کورده‌کان له‌گه‌ڵ چی گروپ و ده‌سته و هه‌ڵگرانی چی ئایدیۆلۆژیایه‌ک ده‌رگیرن. ڤیدیۆیه‌کم بینی کۆمه‌ڵێک چه‌کداری ئه‌بو موحه‌مه‌د جۆلانی که‌لوپه‌لی ماڵێک ده‌هێننه ده‌ره‌وه و یه‌کێکیان به یه‌کێکی تریان ده‌ڵێت 'ئه‌و غه‌نیمه‌یه هه‌ڵگره' غه‌نیمه؟ له ڤیدیۆیه‌کی تردا کچێکی خه‌باتگێڕی کوردیان به دیل گرتووه چه‌کدارێک ده‌ڵێت ' ئه‌مه بۆ فه‌رمانده‌که‌مان' ڤیدیۆی فڕێدانه‌خوواره‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید و ئه‌تک و بڕینی که‌زی کچێکی دی و چه‌ندان ڕه‌فتاری هاوشێوه‌ی تر هه‌مووتان بینیوتانن.
ڕۆژاڤا له‌گه‌ڵ هه‌موو پانعه‌ره‌بیزمدا له جه‌نگدایه که میدیایه‌کی خاڵی له هه‌موو ڕه‌وشتێکی مرۆڤانه به پاره‌ی زۆری ولاتانی که‌نداو و تورکیا و به پاڵپشتی سوپایه‌کی فراوانی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌مگه‌رم به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیسلامیزم و ناسیونال- فاشیزمی عه‌ره‌بی، به هه‌موو که‌ناڵ و ڕۆژنامه و سه‌نته‌ر و حکومه‌ت و ڕێکخراو و دارونه‌داریانه‌وه ، به یوتوبه‌ر و ڤڵۆگه‌ری ساده‌یانه‌وه، به عیلمانی و ئیسلامییانه‌وه. ئه‌وانه هه‌موویان ناره‌تیڤێک له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداو و ململانێیانه دروست ده‌که‌ن که ئه‌و کردارانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌ک هه‌ر میکیاج ده‌که‌ن به‌ڵکو وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر واقیع دروست ده‌که‌ن که مرۆڤ به بینینیان نا‌تووانێت توڕه نه‌بێت.
میدیای عه‌ره‌بی و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیان بوونه‌ته ئامرازی پروپاگه‌نده. له‌م هێرشی مه‌غۆلئاسای چه‌کداری کۆنه داعشی تازه ته‌حریری شام بۆ سه‌ر گوند و ماڵ و ژیانی خه‌ڵکی ئاسایی که ده‌یانه‌وێت وه‌کو کورد به که‌رامه‌ته‌وه له‌سه‌ر خاکی خۆیان بژین، له‌م هێرشه‌دا میدیای عه‌ره‌بی ڕه‌وایه‌تی به‌و ده‌ستدرێژی و تاڵان وبڕۆیه ده‌دات، پشتگیری ئه‌و هه‌موو کوشتاره ده‌کات، هه‌ر وه‌ک چۆن پشتگیری کوشتنی عه‌له‌وییه‌کان و دروزه‌کانیشیان کرد. ئیتر ئه‌و میدیایه چیدی به دووای ڕاستیدا ناگه‌ڕێت، پێشتریش به دووایدا نه‌گه‌ڕاوه، به دووای که‌مکردنه‌وه‌ی زیان و ئازاردا ناگه‌ڕێت، خه‌می ئه‌وه‌ی نییه حکومه‌ت و ده‌زگاکانی دیکه به‌رپرسیار و شه‌رعین یان نا، پێشتریش ئه‌و خه‌مه‌ی هه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام له‌م ڕوداوانه‌ی هێرشی هێزه‌کانی جۆلانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان یه‌کجاری په‌رده‌ی هه‌موو شه‌رم و شکۆیه‌کیان له ڕووی خۆیان داماڵی، به ئاشکرا ستایشی توندوتیژیان کرد، به‌ته‌نێ هه‌ر به‌های ڕۆژنامه‌گه‌ری نا، به‌ڵکو هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤی ئاساییان وه‌لانا و که‌وتنه پێداهه‌ڵدانی ناڕه‌وایی، به سفور و موحاجه‌به‌وه که‌وتنه هه‌لهه‌له‌لێدان بۆ ئه‌بو عه‌مشه که ئه‌و پیاوه به هه‌موو مانایه‌ک یه‌ک رۆژیش نییه تاوانێکی جه‌نگ و تاوانێکی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام نه‌دات.
ئه‌و ده‌زگایانه بوونه‌ته بڵنگۆی پروپاگه‌نده‌ی جه‌نگ و سته‌مکاری که ته‌نیا دید و ڕاو ناره‌تیڤی لایه‌نێک که لایه‌نی به‌هێزه و له‌ناو یارییه‌کی قێزه‌ونی موخابه‌راتی پۆخڵدا بۆته میرئاخوڕی دیمه‌شق؛ ده‌گووازنه‌وه. ته‌نانه‌ت له‌و جاره که‌مانه‌ی که میوانێکی لایه‌نی کوردی بانگهێشت ده‌که‌ن بۆ به‌رنامه‌کانییان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی پێناده‌ن قسه‌کانی خۆی بکات و ده‌رفه‌تی گونجاوی ناده‌نێ و له‌ناو هه‌یاهو و هاتوهاواری لایه‌نی به‌رگریکه‌ر له جۆلانی و تێچێنی لایه‌نگیرانه‌ی پێشه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که‌دا ده‌نگی کورده‌که ون ده‌که‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

