میدیا وەک کیمیای هۆشیاری نەتەوەیی
بیروڕا 11:07 PM - 2026-01-21
میدیا تەنها ئامرازێک نییە بۆ گەیاندنی هەواڵ و ڕووداو، بەڵکوو کیمیای هۆشیاریی نەتەوەییە، ئاو و نانی ژیانی ڕۆشنبیریی هەر گەلێکە. لەم ڕوانگەیەوە، دامەزراندنی پیوکەی میدیا ٢٣ ساڵ بەر لە ئێستا، نەک هەر تەنها هاتنە ئاراوەی وێبسایتێک بوو، بەڵکوو هەنگاوێکی مێژوویی بوو لە پانتایی گەشەی میدیای کوردی و ڕاستەوخۆ گرێدراو بە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسیی کوردستانەوە.
ئەو ڕۆژانەی پیوکەی میدیا تێدا دامەزرا، کوردستان هێشتا لە قۆناغی نوێبوونەوەی خۆیدا بوو، ڕووداوەکان خێرا بوون و پێویستی بە میدیایەکی چالاک و راستگۆ هەبوو بتوانێت دەنگی گەل و هێزە سیاسییەکان بگەیەنێت. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی سەرەکی و پێشەنگ لە چەندین دەیەی خەبات و تێکۆشاندا، پیوکەی میدیای دروستکرد وەک سەکۆیەک بۆ گەیاندنی ڕاستی و پاراستنی بیری دیموکراسی و نیشتیمانی.
پیوکەی میدیا لەو ماوەیەدا توانیویەتی ببێتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ ملیۆنان خوێنەر. ئەم متمانەیە بە ڕێکەوت دروست نەبووە، بەڵکوو بەرئەنجامی ساڵانی کارکردنی پیشەییانە و پابەندبوونە بە بنەما ئەخلاقییەکانی کاری ڕۆژنامەوانی. لەسەردەمێکدا هەواڵی درۆ و زانیاری نادروست وەک تاوەتەرزە بڵاوبوونەتەوە، پیوکەی میدیا لەسەر ڕێچکەی ڕاستگۆیی و بابەتییەت ماوەتەوە.
ئەوەی پیوکەی میدیا لە زۆربەی میدیاکانی تری ناوچەکە جیا دەکاتەوە، ئەوەیە توانیویەتی هاوسەنگی بپارێزێت لە نێوان بوونی سەکۆی فەرمی هێزێکی سیاسی و لەهەمان کاتدا بێلایەن بێت لە گەیاندنی هەواڵ و ڕووداوەکان. ئەمە ئاستەنگییەکی گەورەیە کەم میدیا توانیویانە تێیپەڕێنن، بەڵام پیوکەی میدیا بە وریایی و پیشەیی ئەم ڕێگەیەی کوتاوە.
پیوکەی میدیا لە ٢٣ ساڵ تەمەنیدا بووە بە خوێندنگەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەدان ڕۆژنامەوان و میدیاکار. ئەو کادرانەی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری میدیای کوردی کاردەکەن، زۆربەیان لە پیوکەی میدیاوە دەستیان بەکار کردووە. ئەم دامەزراوەیە تەنها خزمەتی گەیاندنی هەواڵی نەکردووە، بەڵکوو بووە بە ناوەندێک بۆ پەروەردەکردنی نەوەی نوێی ڕۆژنامەوانی کوردی.
من وەک نووسەرێک ساڵانێکی زۆرە لە پیوکەی میدیا دەنووسم و وتارەکانم بڵاودەبنەوە، دەتوانم شایەتی بدەم ئەم سەکۆیە هەمیشە دەرگە ڕاستەقینەکەی بۆ بیروڕای جیاوازەکان کراوە بووە. ئازادیی بیروڕا و پاراستنی مافی نووسەران بەشێک لە ڕەسەنایەتیی ئەم دامەزراوەیەن. هەرگیز سانسۆر یان هەڵاوێردی بیر و هزری نەبووە، بەڵکوو هاندان و پشتگیری نووسەران بووە.
لە ٢٣ ساڵیادی دامەزراندنی پیوکەی میدیادا، خۆشحاڵیم و شانازییم پێدەکەم. شانازی بەوەی میدیای کوردی خاوەنی ئەم سەکۆ گرنگەیە. خۆشحاڵی بەوەی توانیویاەتی لە هەموو ئاستەنگییەکدا سەرکەوتوو بن. هاوکات، داوا دەکەم لە ڕێچکەی پیشەییانە و بابەتییانەی خۆیدا بمێننەوە، چونکە ئەمە گەورەترین سەرمایەیانە.
پیوکەی میدیا پێویستیەتی بەوەیە لەسەر ئەو ڕێبازە بمێنێتەوە سەرۆک مام جەلال داینا: ڕێبازی ڕاستگۆیی، دیموکراسی و خزمەتکردن بە کوردستان و هەموو کوردستانییەک بە بێ جیاوازی. لە ڕابردوودا سەرکەوتوو بوون، با لە داهاتوودا سەرکەوتووتر بن. میدیای ئازاد و بەرپرسیار، یەکێکە لە ستوونە سەرەکییەکانی دیموکراسی.
پیرۆز بێت ٢٣ ساڵیادی دامەزراندنی پیوکەی میدیا
بەردەوام بن لە سەر ڕێبازی ڕاستگۆیی و خزمەتکردن
ئەرسەلان مەحمود
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

