riklam

کوردایەتی یان ئیسلامەتی،کامیان لە پێشترە؟

بیروڕا 05:45 PM - 2026-01-21
سیامەند خەلیل

سیامەند خەلیل

بەدرێژایی مێژوو، لەو کاتانەی ستەمێکی گەورە بەرامبەر بە گەلی کورد لە ئارادابووبێت، داوای موسوڵمانیەتی و هەڵبژاردنی ئایین بەسەر نەتەوە،  بووەتە بابەتێکی گەرم،داوامان لێدەکەن پشتگیری لایەنە کوردییە خەباتگێڕەکان نەبین، چونکە بەبۆچوونی ئەوان، پرسی نەتەوە لە پاش پرسی باوەڕ و ئیسلامەتی راستەقینەوە دێت، ئەگەرچی، فکری ناسیۆنالیستی کوردی بەدەرنەبووە لە دژایەتی بنەما باڵاکانی ئایینی ئیسلام و هەندێکجار خودی ئیسلامەتی وەک چەکێکی بێ بەزەیی و سەرکوتکار تەماشاکردووە، بەڵام لە راستیدا، نموونەی زۆر هەیە بە ئێستاوە کەسەرکردایەتییەکی عەرەبی ئایین بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی داخوازی گەلانی تر وکپکردنەوەی داواکارییەکانی کورد، ئەمەش وەک بەشێک لە خراپ بەکارهێنانی ئایین بۆپاراستنی هەژموون و پاوانخوازی دەسەڵات. لەبەرئەوە، هەمیشە پرسیاری (کوردایەتی یانئیسلامەتی، کامیان لەپێشترە؟) لە گەڵ روداوە مێژوییەکاندا چەندبارە دەبێتەوە، لە تۆفانەکەدا،  نوح پێغەمبەر، نزای کرد بۆ رزگارکردنی کوڕەکەی،بەڵام خوای گەورە رزگاری نەکرد و لەوەڵامدا فەرمووی: کوڕەکەت لە ئەهلی تۆ نییە.

پێدەچێت ئەو بەرەیەی کە ئیسلامەتی پێش کوردایەتی دەخات لەم روانگەیەوە تەماشای ئەم پرسە بکەن کە پەیوەندی بیروباوەڕ لە پێشپەیوەندی خوێن و نەتەوەیە، بەڵام هەروەک لە تەفسیرەکانی (تەبەریی) و (قورتوبی) داهاتووە مەبەست لەوەیە: ئەو کوڕە لەنێو ئەو کۆمەڵە لە کەسوکارەکەی نوحدا نەبووە، کەخوای گەورە بەڵێنی رزگارکردنیانی دابوو. تەنانەت تەفسیری (ئەبو ئیسحاقی زوجاج) بۆپاشماوەی ئایەتەکە، ئاماژە بەوەدەدات: رزگارنەبوونی کوڕەکە، بەهۆی کارەخراپەکانیەوەیە نەوەک تەنها بەهۆی بێ باوەڕیی.

 جەدەلییەتی (کوردبوون یان ئیسلامەتی)لە بنەمادا جەدەللیەتێکی هەڵەیە، چونکە قورئان و فەرموودە بە دەقی روون چاکەکردن بەرامبەر بە خزم و کەسوکار و پەیوەندییە خوێنییەکان (واجب) دەکات،  بەڵام خۆ ئەگەر وا دابنێین کە (نەتەوایەتی)دەبێت لە پاش (موسوڵمانیەتی)یەوە بێت، ئەوا ئەم پرسە بۆ نەتەوەکانی تریش راستدەبێت،  کەواتە تێکەڵکردنی (ئوممەی عەرەبی)لەگەڵ ( ئوممەی ئیسلامی) دەبێتە جۆرێک لە کوفر و دژ بە ئایین، بەڵام ئەگەر بەدرێژایی مێژوو (ئوممەیعەرەبی) لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ئیسلامدا، پێچەوانە نەبووبێت، ئەوا بەهەمان شێوە(ئوممەی کوردی-کوردایەتی) ناچێتە ریزی پێچەوانەکانی ئایینەوە. لانی کەم، تا ئەوکاتەی (ئوممەی عەرەبی) و (ئوممەی تورکی) و (ئوممەی فارسی) هەبێت و دژ بە بنەماکانیئایین نەبێت، ئەوا تۆخکردنەوەی کوردایەتی دژی ئایین نابێت؟چیرۆکی هاتنی ئایینی ئیسلام ( وەک لەسەرچاوە ئاییندا ئاماژەی پێدراوە) بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی وبنیادنانەوەی کۆمەڵگەیە لەسەر بنەمای ئەرک و ماف، بەڵام کە خودا لە جوگرافیایەکدا دروستیکردووین،بەشێک لە شوێنکەوتووانی ئایینەکەی، ئیسلامەتیان کردووەتە رێگەیەک بۆ وەرگرتنی سەربازیی و لەژێر ئاڵای ئیسلامەتیدا خوێنڕێژی ئەنجامدەدەن و نەتەوەی تر دەکەنە بەندە وخزمەتکار، ئالەم کاتانەدا ئەوپەڕی باوەڕداریی ئەوەیە دژی ئەو کۆیلایەتییە بوەستینەوە.

چیرۆکی گەشتی (زول قەرنەین) کە لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە، دەرسی گرنگ لەخۆدەگرێت کە رزگارکردنی گەلانی جیاوازی دنیا لە دەستی ستەمکاران، کاری مەزنە و لەخۆشەویستی خوداوە سەرچاوەدەگرێت.

 لەبەر رۆشنایی ئەم تێگەیشتنەدا،ناچارکردنی ئینسانی کورد بە پێشخستنی کوردایەتی بەسەر ئیسلامییەتی یان پێچەوانەکەی،هیچ نییە جگە لە دابەشکارییەکی نالۆجیکی، چونکە ئەگەر گەلانی تری وەک عەرەب و فارسو تورک ئامادەبن دەستبەرداری شانازییە نەتەوایەتییەکانی خۆیان ببن و لەسەر بنەمایدادپەروەری و مافی خاک و دەرفەتی ژیانی یەکسان مامەڵەبکەن، تەنها لەو بارەدا، هیچدەرفەتێک بۆ پرسی کوردایەتییەکەی ئێمەش نامێنێتەوە.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket