قەڵەم یان (پەنجە)ی ژنێک
بیروڕا 04:40 PM - 2026-01-21
ئەم قەڵەمە، بووەتە نوقتە (.) بەسەرمانەوە، ئەگەرنا ئێستا بوەتە پەنجە، دەی ئیتر بابەتەکە بە لاڕێیا مەبەن، پەنجە ئەزانم ئیشی خراپیشی زۆر پێ ئەکرێت، بەس من مەبەستم ئەو پەنجەیەیە کە ئەیخەیتە سەر دوگمەی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت و چوار دێڕی مەعقولی پێ ئەنوسی،
ئێ دەی قەڵەم بێت یان پەنجە، (هەر جاشی ماکەرێکە)، نە بابە وابزانم من بابەتەکانم تێکەڵ کردووە، دەی ناهەقیشم نییە، ئەوەندە درەنگ درەنگ هێزی نوسینم دێتە گۆ، هەر ئاوا ئەیەم بەیەکا، خۆ خوا بەرداری نییە، کە ژنێک قەڵەم دەگرێت بەدەستییەوە، لەم لاو لاوە نازانن چۆن دژایەتی بکەن، هەرکەسەو حەزەکات، عەیب نەبێ، لای خۆیەوە پەنجەیەکی تێخات، (دووبارە پەنجەکە خۆی پیاکردەوە)، مەبەستم ئەوەیە، هەرکەسەو حەزەکات بەردێک بخاتە سەر رێی، قەینا دەی ئەیانیەینە دەست خوا، ژن بە ویژدانیش بێت، پشتیوانیکەرانیش هێندە کەم نین، وەلی داپڵۆسەران کاریگەرییان زیاترە،
یەڵا با بێمەوە سەر ئەسڵی مەسەلەکە، ئەرێ هۆکار چییە ئەوەنە قەڵەمی ژن قورس بووە؟، بە هەرچی راگەیاندنایە بگەڕێ، چوار دانەی راست و رەوان نادۆزیتەوە، خۆ من دڵنیام هزرمان هێندە فراوانە بەشی یەک دەریا نوسین وشەی تیایە، کەچی پەنجەمان یان گۆناکات، یان لەگۆی دەخەن،
خۆشم نازانم، ئەم دەربڕینانەم نیگەرانی خۆمە لەوان، یان نیگەرانیمە لە کەمی قەڵەمەکان، هێندە دەڵێم، وەکی ئەوەی ناتوانن هاندەربن، روخێنەریش مەبن، من بەم ژنێتییەی خۆمەوە، کەدەچمە بەشی وتاری هەر دەزگایەکی راگەیاندن، کەسەیری سەرو شکڵی ئەم هەموو پیاوەو مانشێتە وشک و رەقەکانیان دەکەم، تاقەتم نییە بیانکەمەوە، ئەبێ وەزعی خوێنەری پیاو خۆی چۆن بێت، کەچی بەپێچەوانەوە، ئەگەر سەری ژنێکی خانومان وەک گوڵالە سورەی بەهار هەڵتۆقیبێ، نوسینەکانی سەرەوەو خوارەوەو ئەملاو ئەولاشی دەکەمەوە، دەی هەر بۆ خاتری زیادبوونی خوێنەری نوسینەکانی خۆتان، هاندەرو پشتیوانی ئەو قەڵەمە رەنگاوڕەنگانە بن، رووی دەمیشم لەهەمووتانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02




دابەزێنە

