هەڵوێستێکی جەسورانە!
بیروڕا 04:08 PM - 2026-01-21
مێژوو هەر بە لایەنە
سلبییەکەی، خۆی دوبارە ناکاتەوە ،بەڵکو بە
لایەنە ئیجابیەکەشی دوایی پشتتێکردنی
ئەمریکا لەڕۆژئاوا و کورد ،لە ئەنجامدا جۆلانی
دەستیکرد بە پەلامارو قڕکردنی گەلەکەمان .
مێژوو خۆی دوبارە کردەوە
و یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان ،باشتر بڵێین سەرۆکی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان ، دڵسۆزانەو جوامێرانە هاتە دەست و
یەکێتیی وەک هێزێکی کوردانەو نیشتمانپەروەرانەی مێژوویی سیفەتە کەی خۆی نیشانداوەو هاتەدەست و هێزی دژەتێرۆری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ ڕۆژئاوا
نارد، کەئەمەش هەڵوێستێکی یەکجار
زۆر کوردانەو شەرەفمەندانەو کوردستانپەروەرانەبوو ،دەستی خۆشبێ ،چۆن کاتی خۆی
جەنابی مام جەلال لەساڵانی هەشتاکان ،یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردبوە هێزی پشتیوان
بۆ حزبی دیموکرات و کۆمەڵە. وە بە خوێنی
پاک و گەشی پێشمەرگەقارەمانەکانی یەکێتی داروبەردی کوردستانی ئێرانیان پێنەخشاندبو
،وە هەمیشە لەکاتی پێویست ،شانبەشانی حزبی
دیموکرات و کۆمەڵە روبەرووی دوژمنانی کورد دەبونەوەو دەجەنگان ، بەڵێ ئەوێ ڕۆژێ
مام جەلال مێژووی بۆ کوردو کوردستان و یەکێتیەکان تۆمار کرد .ئاوەهاش ئەمڕۆ کورەکەی بافڵ تاڵەبانی هەمان سیاسەتە زیرەک و کوردپەروەرانەکەی باوکی خۆی دوبارەکردەوە و هێزی دژەتێرۆری یەکێتی نیشتمانیی
کوردستانی نارد بۆ رۆژئاوا بۆ پشتیوانی و شەرکردن شانبەشانی براکانی خۆمان لە دژی
گروپە توندرەوەکان و جۆلانیەکان ، جێی خۆیەتی دەستخۆشی بکرێت لە سەرۆکی یەکێتی و یەکێتیەکان
بۆ ئەم هەنگاوە بوێرو کوردانەو هەڵویستە جوانەتان.
دوێنێش لە نوسینێکمدا بانگەوازێکی بە پەلەم لەکاک مەسعود بارزانی و کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی
دەربارەی ڕۆژئاوا کرد . ئێستاش بە جورئەتەوە
دەڵێم هەڤاڵ بافڵ شتێک ماوە بیکەیت . ئەویش
مام کاتێ نێوانی یەکێتی و پارتی ناخۆش دەبوو،یان
دەچەقی. ئا لەوکاتەدا مام حەلێکی هەر
دەدۆزیەوەو، هیچنەبا خۆی لەسەر حیسابی شەخسیەتی خۆی موبادەرەیەکی دەکردو رێگایەکی
دەدۆزیەوەو قوفلی دەرگاکەی دەکردەوە، جەنابیشتان ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانی ،فەرموو چاو لە باوکت بکەو تەلەفۆنێک بۆ کاک مەسعود بکەو بڵێ دێم بۆ سەردانیت
و میوانی تۆم و خۆت لای کاک مەسعود بارزانی داوەت بکەو سواری سەیارەکەت بەو برۆ بۆ
سەردانی و ( مام جەلالانە ) دەست لەناو دەست ژورێکی عەمەلیاتی هاوبەش پێکەوە دروست
بکەن و شەش کەسی ئاقڵی لێدابنین و دەستبکەن
بە چارەسەری کێشەکان و یەکەم هێزی پێشمەرگە
یەکخەن . دووەم پەرلەمان و حکومەت پێکبێنن
و پشت لە پشت و دەست لەناودەست روبەڕوی هەمو
تەحەدییاتەکانی ئەمڕۆ ببنەوە کە هاتونەتە پێش گەلەکەمان ودڵنیام هەموو کێشەکان چارەسەر
دەبێت و ئەوکاتە نە مەجبوری ترامپ دەبین ،
نە پێویستیش دەکات مێچکە مێچکەبۆ ئەم وڵات و ئەو وڵات بکەین ،دەبا جورئەتمان هەبێت
و (مام جەلال )ئاسا هەنگاوی جدی بنێین، چونکە ئیشی گەورە بە پیاوی ئازا دەکرێت .بە
پیاوی لەخۆبوردو دەکرێ . ئەوکاتیش نەتەوەکەمان
دڵخۆش و ئاسودە دەکەین و هەمومان پێکەوە دەڵێین
،بژی برایەتی کوردو کورد ،بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا.بژی تەبایی و ئاشتی .دڵنیام
ڕۆحی مامیش ئاسودە دەکەین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02


.jpg)

دابەزێنە

