کوردی باکوور پێویستە نەچنە رۆژئاوا
بیروڕا 11:53 AM - 2026-01-21
ئەوەی ئەمرۆ لە گۆڕەپانی رووداوەکاندا دەیبینین لە هەموو پارچەکانی کورستانەوە کورد خرۆشاوەو روویانکردوەتە رۆژئاوا بۆ بەهاناوەچوونی ئەو بەشە بریندارەی جەستەی نیشتیمان، بەڵام زۆر گرنگە لەم بارە ناهەموارەدا کە رووبەڕووی میلەتەکەمان بوەتەوە هەرکەسێکمان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان بزانین. ئێستا هەزاران کوردی شەڕکەر کە شارەزای بەکارهێنانی چەکیان هەیە، لە باشوورەوە ئامادەن بچنە رۆژئاواو ئەو پێویستیە پڕدەکەنەوە و بە دەنگێکی دلێر دەڵێین سنووری دەستکرد بشکێنن و برۆن بەهانای براوخوشکەکانتانەوە.
بەڵام ئەم بەرپرسیارێتیەو ئەم بەهاناوەچوونە بۆ کوردی باکوور لە ئێستادا شێوازێکیتر ئەخوازێ و بەهیچ جۆرێک لە ئەولەویەتی کار نیەو نابێ کوردی باکوور ئەو رێگەیە بگرنەبەر، پێویستە لێرەدا بڵێین ئەوەی کە جێگەی تێڕامانە ئەوەیە، حکومەتی تورکیا هەرچەند بە روواڵەت وا نیشاندەدات کە رێگرە لە سنوور شکاندن، بەڵام لەراستیدا هیچ هێزێکی کرداری زەقی بەکار نەهێنا بۆ رێگری کردنی کورد لە شکاندنی سنووری دەستکرد چونکە ئەوان زۆر لەوە خوێنرێژترن وا بەئاسانی سنوور شکاندن تێپەرێنن، لە ئەزموونی پراکتیکیشدا ئەوەی کورد پێویستی پێیەتی لە رۆژئاوا کۆمەڵانێکە لە گەنجی شەرکەری راهاتوو لەسەر چەک ئەگەر ئەوەش نەکرا کوردی باشوور ئەو پێویستە پرئەکاتەوە بۆیە بەو رێگریە سادەیەی حکومەتی تورک تێمەکەون، چونکە ئەوان ئەیانەوێ فشاری کورد لەسەر ناوەوەی تورکیا کەمبکەنەوە. کوردی باکوور پێویستە سەرجەم شارەکانی باکوور بکەن بە یەک دەنگ بۆ داکۆکی لە رۆژئاوا و فشاری راستەوخۆ لەسەر حکومەتی تورک دروست بکەن بۆ پاراستنی مافی کورد و رێگریکردن لە یارمەتیدانی چەکدارانی تێرۆریستی سوری و دابینکردنی کۆمەکی مرۆیی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کە لەژێر سەرمای سەختی زستان و ئاگری جەنگدا دەناڵێنن. ئیتر پرۆسەی ئاشتی گەلان بکەن بە پرۆسەری خۆپیشاندانی سەرتاسەری کوردان بۆ یەک گەل و یەک نیشتیمان و یەک نەتەوە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

