پێشەوە
بیروڕا 10:45 AM - 2026-01-19
چەندین جار كاك فڵان یان خاتوو فڵانم دیوە، لە كۆڕ و سیمینار و كۆبوونەوەكاندا بۆ ریزی پێشەوە هەڵمەتیان بردووە، بەڵام کە رێكەوت وابووە شوێن و كورسی بەتاڵیان لە سافی ئەوەلین بۆ نەماوە، هۆڵەكەیان بەجێهێشتوە.
سەد داخ بۆ لەدەستدانی کورسییەکی یەک سەعاتی یان سەعات و نیوێک بەزیادەوە، کەوایلێکردن نەتوانن ئاستی خۆتان داببەزێننە ناو میللەت تا لە ریزی خەڵكی رەش و رووتدا دابنیشن!
وشەی هەڵمەتبردنم بەكارهێنا، بەڵام هەڵمەتی شۆڕشگێرانە نا، هەڵمەتی خەبات و خوێندن و دڵسۆزیی نا، بەڵكو وەک ئەو هەڵمەتانەی كە موو نەرمەكان بۆ گرتنی سەرچۆپی دەینوێنن.
هەر بەڕاست ساڵانە چەندین كەس لە كێشەی سەرچۆپیدا، دەکوژرێن و بریندار دەبن، خوێنیان لەسەر بابەتێكی هیچ بە فیڕۆ دەڕوات، بریا بمانتوانیایە لەو خەڵكە بگەیەنین سەرچۆپی و گاوانی هەردووكیان جوڵەی جەستەی هونەرین و مرۆڤ لە باڵندە و ئاژەڵەكانەوە سەما و هەڵپەڕكێی وەرگرتووە، ئیتر بۆچی خۆت بە كوشت دەدەیت لەسەر ئەم جووڵەیە كە دەربڕینی ناخی خۆتە و ئەو خۆشییە و ئەو هونەرەی كە دەینوێنیت خەڵك وەك جووڵەیەکی ئیستاتیکی دەیبینێت، چ لە گاوانی بیت یان سەرچۆپیت بەدەستەوە بێت!!
دانیشتن لە ریزی پێشەوەی كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا نەخۆشیەکی سەیرە، وەك سەرچۆپی کێشەکە وایە، كە دەست بەرنادات بۆ كەسی تر.
من تێبینی شتێكی سەیرم كردووە لە سلێمانی و لە هەولێریش: ئەویش ئەوەیە ریزەكانی پێشەوە لە سلێمانی هەمیشە ژمارەیەك دەموچاوی دووبارەن لە هەولێریش هەر ئەو چەند دەموچاوانەن و دووبارەن، بۆیە هەر كۆڕ و سمینار و كۆبوونەوەیەك بخوڵقێت، تۆی بینەر وادەزانیت ئەمە هەمان كۆبوونەوەكەی دوێنێ و پێرێ و پار و پێرارە.
دەموچاوەكان نەگۆڕن و ناگۆڕێن، ریزەكانیش تەنها بۆ ئەو خەڵكانەی ناوەڕاست و دواوە دەگۆڕێن، پێشەوە هەر پێشەوەیە دواشەوە هەر دواوەیە، بەڵام لە پرسەی پیاواندا ریزەکان تێکدەچن، کەچی نە دنیا دەڕوخێت و نە قیامەتیش ھەڵدەستێت، لە گۆڕستانەکانیشدا ھەر یەکێکمان تەنها چەپاڵەیەک زەویمان پێدەبڕێت.
حەزێكی زۆر سادە و ساكاری خەڵكی ئەم كوردستانەتان پێ دەڵێم: ئەوان تەنها داوای یەکسانیی مرۆڤبوون دەکەن، ھەروەک گۆڕستانەکان.
لە دەیان كەسم بیستووە كە خۆزگە دەخوازن بەرپرسانی حزبی و ئیداری و حکومی و پیاوانی ئاینی، لە قۆناغێكی ژیانیاندا تێكەڵ بە شەقام ببن و وەک خەڵكی ئاسایی بن، لە دانیشتن و هەڵسوكەوت و جل پۆشین و حەرەس و حیمایە و جۆری ئۆتۆمبێل و سەعاتی دەست و داهاتی مانگانە و ماین و مایباخ و باخ و كڕینی دوورگە و یەخت و حساباتی بانكی بە یەن و پاوەن و رۆبڵ و ژنی دووەم و سێهەم و چوارەم بە ئاشكرا و بە نهێنی، خزمەتكار و كارەكەری ئۆكرانی و كرواتی و خواردنی ژەمە قوزەڵقورتێك بە چەند هەزار دۆلارێك.
ئەم رەفتارانە و داگیرکردنی ریزی پێشەوە، هەر كاتێك دانیشتووانی دوورگەكانی ئەوەلین ساف دەستبەرداری كورسییەکانیان بوون و تێكەڵ بە میللەتی برسی و موچەخوراو و رەشوڕوت بوونەوە، ئەو كاتە ئاسمان كۆڵەكەی دەوێت.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02




دابەزێنە

