رێکەوتێکی سەیری مام جەلال و صەدام
بیروڕا 08:28 PM - 2026-01-17
رێکەوتێکی سەیر
بوو بەمانای ووشە . لەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا و رێکخراوی سوشیال ئەنتەرناشنالی نێودەوڵەتی
ئامادەکارییان دەکرد، بۆ بەخشینی گەورەترین خەڵاتی رێزلێنانی خۆی بە هەڤاڵ مام جەلال
وەکو ئەندامێکی کارای رێکخراوی سۆسیال دیموکراتی نێودەوڵەتی ، لەولاوە هاوپەیمانی 32
وڵاتانی دونیا بە سەدان فڕۆکە و مووشەک و تۆپی قوڕسەوە ئاگربارانی رژێمی صەدام حوسینیان
دەکرد لەسەرتاسەری عیراقدا .
لەشەوی17/18
مانگی کانونی دووەەمی ساڵی 1991 وەک ئەمڕۆ لەکاتێکدا هۆڵێک لە پایتەختی نەمسا بە
گوڵوگوڵزار و گڵۆپی رەنگاوڕەنگ دەڕازێندرایەوە بۆ پێشوازی لە سەرکردەی نەتەوەیی و
رەمزی موقاوەمەی عیراقی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی نەیاری سەرسەختی دیکتاتۆرییەتی
صەدام ، لە بەغدای پایتەختیش سەرۆکەکەی کونەمشکی لێببووە قەیسەری و نەیدەزانی سەر
بەکوێ بکات، لە ترسی مووشەکی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان .
بۆ ئەوەی وەکو سەرکردەیەکی
مەیدانی لە نێزیک بەرەکانی شەڕدا بمێنێتەوە و چاودێری دۆخی وڵاتەکەی بکات ، ئەو رۆژە
مام جەلال نەیتوانی خۆی ئامادەی ئەو ئاهەنگە بێت و لەتەک گەورەترین سەرکردە و سەرۆکانی
وڵاتانی سۆسیالیست خەڵاتە بەنرخەکەی وەربگرێت، بۆیە هەر لە دیمەشقەوە بە بروسکە
ئاگاداری کردمەوە، کە بە نمایندەیی خۆی خەڵاتەکەی( کرایسکی ) وەربگرم، کە ئەم
متمانەیەش شانازییەکی گەورەبوو بۆ من .
ئێمەی یەکێتی قەت
مام جەلالمان تەنها بە موڵکی یەکێتی نەزانیوە ، مێژوو شاهێدە ئەو پیاوە مەزنە کەسایەتییەکی
جیهانی و رابەڕێکی نەتەوەیی بێ وێنە بووە .
سەرکردەیەکی گەورەی
هێزەکانی ئۆپۆسزیۆنی عیراقی بووە . دیبلۆماتکارێکی کارامە و لێزان بووە . ئەم سیفاتانەی
وایکردووە بۆ یەکەمجار لە مێژووی عیراقدا کۆدەنگی کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی
، ئێزیدی وصابئی ، ئیسلامی وعەلمانی ، شیعە و سوننە ، هەموو پێکهاتەکانی عیراق و
کوردستان یەکبن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی عیراق لە بارودۆخێکی زۆر سەخت و دژواردا کە
عیراق کەوتبووە ناو گێژاوی شەڕی ئەهلییەوە . بەڵام حیکمەتی مام جەلال ئاگرەکەی
کوژاندەوە و بە حەق بووە ( صمام أمان )ی عیراق .
ئەوەتا لەوەتەی
جەنابیان رەوانی شاد بووە و ئەم وڵاتەی بەجێهێشتووە، تا ئەمڕۆش عیراق کەسایەتییەکی
هاوشانی کاریزمایی مام جەلالی بە خۆیەوە نەبینیوە. ئەمەش حەقیقەتێکە کەس ناتوانێ
نکوڵی لێ بکات . مام جەلالێکی تر قەت قەت دووبارە نابێتەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07


.jpg)

دابەزێنە

