riklam

مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە

بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

واجبمانە لەگەڵ گەلەکەمان بین لە هەر بەشێکی کوردستاندا، لەهەر لێقەومانێکدا کە تووشی دێین پێکەوەبوون و پشتگیرکردن لە یەکتری، ئیکسیری حەیاتە بۆ مانەوەمان..

بابەتەکە ناو و رەنگ و شوێن و تایتڵی لایەن یان لایەنەکان نییە، لە ئەشرەفیە یان کەرکوک و سلێمانی بێت، بابەتەکە سەنگەری کوردبوون و کوردایەتییە کە ناونیشانی هەق و دادپەروەری و ئازادییە، مەسەلەکە وەک ئاوی زەلال و وەک شیری حەڵاڵی دایکمانە. لەسەری دێینە جواب لە ناوەوەی وڵات و لە تاراوگە و لە دیاسپۆرا.

نەتەوە سەردەستەکان سەد ساڵ زیاترە ناوی ناڕەوا لەم گەلەکۆمەکێیە دەنێن، ناوی فریودەرانەی جارانی وەک ئەشقیا و کۆنەپەرست و هی ئەمڕۆش بەناوی رەنگاوڕەنگی چەپ و راستەوە هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت.

بۆ گەلەکەمان ، بە ژن و پیاوەوە ، بە کچان و کورگەلەوە ، قیبلەنما هەر رەوایی مەسەلەی کوردە و هیچ شتێک ناتوانێ لەم سەدەی بیستویەکەدا ئەم رەواییە بخاتە ژێر پرسیارەوە.

گەرەکە ئەوان خۆیان جۆین بکەن لەگەڵ ئەم راستییە کوردانەدا.

بەرگری رەوایە و داکۆکی شەرەفمەندییە بۆیە هەقمانە، کاتمانە و چانسمانە.

سەدەی ئێمەیە کە دەشێ هی هەموومان بێت. وەکو سەدەکانی ئێوە نییە کە یەک رەنگ و مۆنۆپۆل بوو.

سەدەی کورد وەک کوردستانەکەی رەنگینە، وەک جلی خوێنینی شەهیدانی سوور ئاڵە و وەک فرەیی پێکهاتەکانی زەنگینە.

لەگەڵ گەلەکەمانین لە رۆژئاوا و لەگەڵ سەنگەری رەوایی مافی نەتەوەکەمانین هەر وەختێک لە هەر جێیەک جوڵە دەکا و لەسەر داخوازی دێرین دێتە جواب.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket