کوردبوون .. خۆزگە منیش کورد بووایەم.!
بیروڕا 03:22 PM - 2026-01-16
لەم سەردەمە تۆقێنەرەدا
لە ڕووی سیاسیی و سەربازییەوە، ئەستەمە مرۆڤ بیت، ئەستەمترە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بیت، لە هەمووشیان ئەستەمتر ئەوەیە: کورد بیت، چونکە ئەوکاتە تۆ تێوەگلاویت لە ئەرکی
بەرگرییکردن لە خاک و بەرد و مرۆڤ، ئەوەش دوای ئەوەی گەورەترین خەمت پاراستنی
ناسنامە و زمان و کەلتوور بووە.
ئەوەی لە سووریا ڕوویدا،
لە کتێبەکانی مێژوو و بەڵگەنامە نهێنی و ئاشکراکاندا باس دەکرێت؛ چونکە شکۆ و
ناسنامە نیوە-زەوتکراوەکەی بۆ کورد گەڕاندەوە. مێژوو ئەوە باس دەکات، کە کورد بوونەهۆی
دووبارە پێکەوەبەستنەوەی پێکهاتەکانی خاکی سووریا، بە پێچەوانەی ئەوەی، کە پلانی بۆ
داڕێژرابوو.
کوردبوون واتە تۆ لەسەر
هێڵی ئاگریت، لە ڕووبەڕووبوونەوەی خاوەن ڕیش و کراس ڕەشەکاندا؛ سەنگەر دەگریت بۆ ئەوەی
بەرگری لەو گەلانە بکەیت، کە ئەمانەتی بوونی خۆیان پێ سپاردوویت و متمانەیان بە تفەنگ
و فیشەکەکەت کردووە. کوردبوون واتە قەدەری تۆ ئەوەیە بە شەرەفمەندانە بجەنگیت دژی
ئەو گرووپانەی، کە شەرەفی خۆیان فرۆشتووە.
کوردبوون واتە تۆ
ناچاریت دەستکەوتەکانت بپارێزیت، دەستکەوتەکانی تۆش تەنها بۆ خۆت نیین، بەڵکوو موڵکی
هەمووانن بەبێ جیاوازی. کوردبوون واتە بەرپرسیارێتیتە، کە حەشارگەکانی ناوچە
ئازادکراوەکان لەو [کەروێشکانەی تیرۆر] پاکبکەیتەوە، کە بە ترسنۆکییەکی دیارەوە خۆیان
شاردۆتەوە.
کوردبوون واتە تۆ
ناچاریت ئاڵای ئازادی لە هەر شوێنێک بێت بەرز بکەیتەوە، ناچاریت قوتابخانە بکەیتەوە
و نانی بژێوی بۆ ئەوانی تر دابینبکەیت پێش خۆت، لەگەڵیشیدا گەرمی زستان و خەندەی
منداڵان ببەخشیت.
کوردبوون واتە تۆ ڕۆژانە
ڕووبەڕووی لێشاوی ڕەخنەی ئەو کەسانە دەبیتەوە، کە هەڵاتوون و خۆیان هاویشتووەتە
باوەشی سوڵتانی نوێی عوسمانی؛ ئەوانەی خاک و نامووسی خۆیان فرۆشتووە تا ببنە کۆیلەی
سوڵتانە نوێیەکە، تۆش ئەگەر کورد بیت، دەبێت ئەوان و مێشکە داگیرکراوەکانیشیان ڕزگار
بکەیت.
کوردبوون واتە نابێت
گوێ بە تۆمەتە ڕەگەزپەرستییەکان بدەیت، دەبێت [گوێی خۆت بئاخنیت] لەو تۆمەتە بێبنەمایانەی،
کە هەموومان دەزانین ئازارت دەدەن و ڕەنگە بریندارت بکەن؛ چونکە ئەوان ڕاستییەکان
دەگۆڕن و وێنە نەجیب و شەفافەکە دەشێوێنن.
کوردبوون واتە دەبێت لێبوردە
بیت لەگەڵ ئەو کەسەی دوێنێ گولەی تێگرتوویت، دوای ئەوەی، کە دەستی هەڵبڕیوە و دەزانێت
تۆ ئازاری نادەیت. تۆ دەزانیت و ئێمەش دەزانین و هەمووشمان دەزانین، کە ئەو ڕەنگە
جارێکی تر و دوو جار و سێ جار هەمان کار دووبارە بکاتەوە ئەگەر بۆی بڕەخسێت، بەڵام
کوردبوون واتە ڕەوشتت ڕێگەت پێنادات دەست بۆ تاڵە موویەکی ببەیت.
کوردبوون واتە تۆ کامێرا
و پێنوسەکەت دەگریت، بەناو کێڵگەی مین و دیوارەکانی ئاگردا تێدەپەڕیت، تا وێنە ڕاستەقینەکەی
ئەوەی ڕوودەدات بۆ جیهان بگوازیتەوە؛ وێنەکە، وەک خۆی بگوازیتەوە، بێ چەواشەکاری و
جوانکاری.
کوردبوون واتە تۆ جەنگاوەریت.
کوردبوون واتە تۆ لە نەجیبترین
سوارچاکەکانیت.
کوردبوون واتە تۆ وەشانە
هەرە پاکەکەی مرۆڤایەتیت.
زۆر جوانە کە کورد بیت
و
خۆزگە منیش کورد بوایەم.!
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02


.jpg)

دابەزێنە

