یەکێتی و سەرۆکەکەی
بیروڕا 10:11 PM - 2026-01-15
نە سڵ لەهیچ هێزێک دەکەنەوە، نە لە هیچ هاوکێشەیەکی دیموکراسی دەترسن، شەممە دەستی پێدەکەین.
ئەو وەڵامە خێرایەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی شاسوار عەبدولواحید، تەنیا هەنگاوێکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو پەیامێکی ڕاشکاو بوو بۆ هەمووان کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی، لە هەمووان جددیترە.
کاتێک سەرۆک بافڵ دەڵێت شەممە دێمە لات، ئەوە دەسەلمێنێت کە یەکێتی هیچ کاتێک و هیچ دەرفەتێک بە فیڕۆ نادات کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە بەرژەوەندیی خەڵک و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسییەوە هەبێت. ئەم وەڵامە خێرایە نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی خاوەنی ئیرادەیەکی پۆڵایینە و بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان، ئامادەی هەموو جۆرە دیالۆگ و دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە.
ئەمڕۆ سەلمێنرا کە یەکێتی هێزی (کردار) ە نەک (دروشم). ئێمە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گۆڕینی واقیعی تاڵی حوکمڕانی، هەموو دەرگاکان دەکوتیین و هەموو بەربەستەکان دەشکێنین. ئەم جددییەتە لە بڕیاردان، کلیلی ئەو متمانە گەورەیەیە کە خەڵک بە یەکێتییان هەیە، چونکە دەزانن کاتێک یەکێتی بەڵێن دەدات، بە خێرایی و بە جددییەت دەیکاتە کردار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02




دابەزێنە

