كورد له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كوێ؟
بیروڕا 01:58 PM - 2026-01-15
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكدادانی نێوان حكومه‌تی شه‌رع و هه‌سه‌ده، دڵه‌ڕاوكێیه‌كی سیاسیی بۆ كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروستكردۆته‌وه. ماوه‌یه‌ك بوو، رێڕه‌وی رووداوه‌كان، هه‌م بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی سوریا و هه‌م بۆ سه‌قامگیریی ناوچه كوردییه‌كان جێی ئومێدبوو. چاوه‌ڕوانییه‌ك هه‌بوو كه رۆژئاوای كوردستان روو لهچارهسهرێكی سیاسیی دۆزه‌كه‌ی بێت، به‌تایبه‌تی دوای رێككه‌وتنی 10ی مارسی ساڵی پاری نێوان شه‌رع و عه‌بدی.
له ئاستێكی تردا، ماوه‌یه‌كه كوردانی ئه‌و به‌شه، هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا هاتۆته ئاراوه و كه‌متر ده‌توانرێت، وه‌ك رابردوو، درزی نێوان هێزه سیاسییه‌كانیان گه‌وره بكرێت. په‌یوه‌ندیی نێوان (پ.د.ك) و هه‌سه‌ده‌ش، كه پێشتر ئاسایی نه‌بوو، له‌دوای دیداری بارزانی- عه‌بدی، گۆڕاوه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان، دڵخۆشكه‌ربوون.
له پرسی باكووری كوردستانیشدا، په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌رێنی هاتنه ئاراوه. توركیا، له 28ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پاره‌وه، به رووی پرسی كورددا كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی رابه‌ری پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (MHP) و به پاڵپشتیی ئاكپارتی (AKP)، بانگه‌وازی برایه‌تیی كورد و تورك-ی جاڕداوه، به‌هۆیه‌وه ده‌رفه‌تێكی ئاشتی هاتۆته‌ئاراوه. له باشووری كوردستانیش، لێكگه‌یشتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و قه‌یرانی مووچه و بودجه، له بازنه‌ی داخراوی پێشتر نه‌ماوه‌ته‌وه. ئێستا بژارده‌ی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆ، باشتر چۆته پێشه‌وه.
له‌و قۆناغه‌دا، كه هه‌موو ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ی تێدابووه، جارێكی تر شۆك و نائومێدییه‌ك سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ په‌لاماری سوپای سوریا و گروپه چه‌كداره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ تێیدا و ده‌ركه‌وتنی جۆرێك له گۆڕینی دیموگرافییش، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وه‌ی روویدا، به به‌رچاوی سوپای ئه‌مریكا، نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌و وڵاته له شام، باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه بوو، كه به‌رده‌وام له دیداره سیاسی و جوڵه دیپلۆماسی و لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا، پێیان له‌سه‌ر پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیانیان داگرتووه.
ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه، پرسیاری نوێ ده‌وروژێنن، ئایا دۆخی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ره‌و كوێ؟ ئاخۆ وه‌ك مارانگهستهیهكی ده‌ستی سیاسه‌ته ناجێگیره‌كانی زلهێزانی رۆژئاوا له‌خۆی ده‌ڕوانێ و گره‌وی ته‌نها له‌سه‌ر به‌ره‌نگاریی ده‌بێت ئیتر بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وسه‌ر و ده‌ره‌نجامه‌كانی بزانێت، یان له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنێكی نوێ‌دا بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی، ده‌جوڵێت؟
ئایا دوای زیاتر له دوو هه‌فته له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و پێدراوه تازانه، ته‌نها له شوێنه گشتییه‌كاندا هاوسۆزی بۆ كوردی رۆژئاوا ده‌رببڕێت و له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ستی برینداركراوی خۆی نمایش بكات، یان بژارده‌ی جیاجیا بگرێته‌به‌ر و رێگەی تری خه‌باتی سیاسی، په‌رله‌مانی، دیپلۆماسی، مه‌ده‌نی و میدیایی تاقیبكاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه رووداوه‌كان، له سه‌رده‌می به‌جیهانیبوونی سیاسه‌تدا Political globalization، كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر كات و شوێنی جیاواز هه‌یه!، چ جای كورد خۆی، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا، یه‌ك دۆزی هه‌یه له چه‌ند به‌شێكی جیاوازی خاكه‌كه‌یدا؟.
له‌م قۆناغه‌دا، به‌پێی به‌رپرسیارێتییه ره‌سمییه‌كان، ره‌نگه پێویست بێت كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بانگه‌وازێك بۆ پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دیالۆگێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت. له‌و بۆنه‌یه‌دا، تاوتوێیه‌كی سیاسی و ستراتیژیی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پێشهاتانه له‌سه‌ر ئایندهی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا و به‌شه جیاجیاكانی كوردستان بكرێت؟ وه‌ستان له‌وه‌ی هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی و مه‌ده‌نی، ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی هه‌بێت و بانگه‌وازی رێزگرتن له رێككه‌وتنه‌كان و دوورگرتن له شه‌ڕ و توندوتیژی بۆ رۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی شه‌رع بكات، به‌س نییه.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی، ده‌ستكه‌وتی مه‌یدانیی زیاتری هه‌بێت و ببێته بژارده‌ی زاڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، هاوكات زلهێزێكی هه‌رێمایه‌تیی وه‌ك توركیاش پاڵپشتیی بكات و وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكاش، سه‌یركه‌ر بمێننه‌وه و به كرده‌یی كۆنترۆڵی نه‌كه‌ن، ئه‌وا دوور نییه دۆخی رۆژئاوا روو له سیناریۆیه‌كی ترسناك بێت!. له‌وه‌ش خراپتر، چاره‌نووسی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له باكووری كوردستانیش به‌جێبهێڵێت، بگره زیان به هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستانیش بگات و دۆسێیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمیش، ئاڵۆزببنهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

