جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14
لە ئێستادا خەریكە ڕووداوەكان پێمان دەڵێن، زلهێزەكان بە مامەڵەیەكی نهێنی سەركردایەتیی جیهان دەكەن و هیچ گۆڕانكارییەك ڕوونادات بەبێ هەماهەنگیی نێوان ئەم زلهێزانە، بەشێوەیەك هەر گۆڕانكارییەك بەشێكی لەم جیهانەدا هەبێت، راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە بەشەكانی ترەوە.
بە واتایەكی تر لە ئێستادا جیهان بەرەو سیستەمی فرە جەمسەری هەنگاو دەنێ، ئەمەش كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر گۆڕانكارییەكان لە جیهان هەیە.
گۆڕانكارییەكان لە ڤەنزوێللا ئاماژەیەكی روون بوون بۆ دەسپێكێكی نوێ لە ئاڵوگۆری باڵانسی هێز لە زۆرینەی ناوچەكانی جیهاندا، بەشێوەیەك بە دەستگیركردنی سەرۆكی ڤەنزوێلا (مادۆرۆ) لەلایەن هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكاوە، ڕاستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر پێگەی زلهێزەكان لە ئەمەریكای باكوور. دەكرێ بڵێین سەودایەكیش بێت لەگەڵ زلهێزەكان بە تایبەت (كۆماری چینی میللی) بۆ ئەم وڵاتە پاشەكشە لە ڤەنزوێللا بەرامبەر راگرتنی هاوكارییەكانی ئەمەریكا بێت بۆ تایوان و بۆ ڕووسیاش، گۆڕانكارییەكان جۆرێك لە سەودا و مامەڵەی هەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ رووداوەكانی ڤەنزوێلا رەوشی سیاسی و ئەمنیی كۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو شڵەژاوە، بەشێوەیەك ئەمجارە خۆپیشاندانەكانی ئێران بەتەواوی بوونەتە جێگەی مەترسی لەسەر دەسەڵات، دەكرێ ئەمەش مامەڵەیەكی تری سەرۆك ترەمپ بێت لەگەڵ ( ڤلادیمێر پۆتین ) سەرۆكی ڕووسیا، بەجۆرێك گۆڕانكاری لە ئێران بەرامبەر هێناندیی ئامانجەكانی لە ئۆكرانیا.
ئەگەر وردتر لە گۆڕانكارییەكان بڕوانین، بە دڵنیاییەوە هاوكێشەیەكی تەواو جیاواز خۆی دەنوێنێ، ئەوەتا لە یەمەن سعودییەكان توانییان لە رێگەی پاڵپشتی لە حكوومەتی شەرعی ئەم وڵاتە هەژموونی باشوورییەكان كۆتایی پێبهێنن، كە دەكرێ ئەمەش بەدڵنیاییەوە بەرهەمی ڕێككەوتنی سعودی و ئەمەریكی ئیسرائیڵییە، دەكرێ سەرەتایەك بێت بۆ كۆتاییهێنان بە هەژموونی حوسییەكان یان لەڕێگەی رێككەوتن یاخود هێرشی سەربازی، كە بەدڵنیاییەوە دەكرێ بڵێین كۆتاییهێنان دەبێت بەدوا قەڵای هەژموونی ئێران لە ناوچەكە لەدوای لاوازبوونی حیزب اللە لە لوبنان و رووخانی رژیمی بەعس لە سووریا، ئیدی شوێنێك نەماوە بتوانی مامەڵەی پێوە بكات لەگەڵ ئەمەریكی و ئیسڕائیلییەكان.
رازیبوونی بزووتنەوەی حەماس بە بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە لەلایەن ئەنجومەنجێكی نێودەوڵەتی، خۆی لەخۆیدا گۆڕانێكی گەورەیە لە هەڵوێستی هێزە كاریگەرەكانی ناوچەكە و جیهان.
بەواتایەكی تر، ئەمە پێمان دەڵێت كە سەرۆك ترەمپ و سەرۆكوەزیران ناتەنیاهۆ مامەڵەیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوە و مەترسیی (حەماس)یان بۆ هەتاهەتایی لە سنوورەكانی دوورخستەوە.
وێڕای ئەوانەش، ناكرێ ڕێككەوتنی سووریا بە سەرۆكایەتیی (ئەحمەد شەرع) لەگەڵ ئیسڕائیل لە پاریس بە سەرپەرشتیی ئەمەریكا و ڕادەستكردنی خاكێكی زۆر بەو وڵاتە، سەركەوتنی سەودایەكی تری سەركەوتوی ئەم دوو وڵاتەیە دەست بەسەرداگرتنی خاكێكی زۆری ستراتیژی، كە ماوەیەكی زۆرە خەونی پێوە بینیوە لە سووریا.
دروستكردنی دیفاكتۆی درووزییەكانیش، بە واتای دروخستنەوەی مەترسییەكی تر لە سنووری ئیسڕائیل بۆ سەدەیەكی تر.
ئەوەی سەرنجی رەوشی سیاسی لە عێراق بكات هەرگیز دوورنیە لەچوارچێوەی مامەڵەی زلهێزەكان، بەڵام دەكرێت كۆتا مامەڵە بێت بۆ ڕێكخستنەوەی بلانسی هێز لەناوچەكە ، سەرنجی میلیشیاكانی و هاوپەیمانەكانی ئێران لەعێراق زیاتر لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بوو ئەمەش دەكرێ گۆرانكاری نەوعی بێ لە هەڵوێستیان بەهۆكاری ئەوەی دەزانن ئیدی دەبێت لەدەرەوەی دەسەڵات بن بۆیە مەبەستیانە ڕێگربن لە دەرچوونی یاسا لە پەرلەمان ، كاندید كردنەوەی مالیكی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی گۆڕانكاریەكی جۆریە لە عێراق بەهۆكاری ئەوەی مالیكی یەكێكە لەو سەركردانەی كەسەرپەرشتی دەولەتی قول دەكەن لەعێراق هاوكات توانای كۆتایهێنانی بە هەژموونی گروپە چەكدارەكان هەیە ، لەلایەكی تر پێشنیازی مارك رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە دانانی تۆم باراك بە نوێنەری ئەم وڵاتە لە عێراقیش لە شوێنی مارك ساڤایا بە واتایی گۆڕانكارییەكان یەك پاكێجن لە سوریاو لوبنان و عێراق.
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

