كورسييهك و 81 به‌ربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14
سەرۆک کۆماری عیراق یەکێکە لە سێ پۆستە سەرەکییەکەی دەوڵەتی عیراق لە سیستمە پهرلهمانییهكهيدا، ئەم پۆستە سیمبولى یەکێتیی نیشتمانييه و نوێنەری هەموو عیراقییەکانە له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيدا، له‌ڕووى دهستورييهوه پێگه‌يه‌كى گرنگى هه‌يه، بەڵام دەسەڵاتە جێبەجێکارییەکانی سنووردارە و زۆربەی ئەرکەکانی پرۆتۆكۆلين.
ئێستاش له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار له خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا، ژماره‌يه‌كی زۆر به‌ربژێر ناوى خۆيان تۆماركردووه بۆ ئه‌و پۆسته، بۆيه له‌به‌ر گرنگیى ئه‌و پرسه و پۆسته‌كه له چه‌ند گۆشهيهكدا باس له سه‌رۆك كۆمار و ده‌سه‌ڵاته دهستورييهكانيى ده‌كه‌ين، گۆشه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه زياتر باس له ناساندنى ئه‌و پۆسته و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌كه‌ين:
یەکەم: ناساندنى پۆستى سەرۆک کۆمار
بەپێی دەستووری عیراقی ساڵی 2005 (ماددە 66-75)، سه‌رۆك كۆمار:
- پێكهاته‌ى دووه‌مى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنى فيدراڵييه.
- سەرۆکی دەوڵەت و سیمبولی یەکێتی نیشتمانييه.
- سەرپەرشتیکاری سەربهخۆیی دامەزراوە دەوڵەتییەکانه.
- نوێنەرايهتیى عیراق ده‌كات لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
دووەم: مەرجەکانی به‌ربژێرى سەرۆک کۆمار
مەرجە دەستوورییەکانى سه‌رۆك كۆمار وه‌ك له ماددەى ( 68)ى ده‌ستووردا هاتووه:
*دەبێت له لهدايكبوونهوه عیراقی بێت و له دایک و باوکێكى عیراقی بێت.
*شياوێتيى ته‌واو بێت و چل ساڵى ته‌مه‌نى ته‌واو كردبێت.
*ناووناوبانگى باش بێت و ئه‌زموونى سياسیى هه‌بێت و گه‌واهى دهسپاكيى و راستڕۆيى و دادپه‌روه‌ريى و دڵسۆزى بۆ نيشتمان بۆ بدرێت.
*حوكم نه‌درابێت به تاوانێكى ئابڕوبه‌ر.
به‌گوێره‌ى ياساى حوكمه‌كانى خۆكانديدكردن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ژماره (8)ى ساڵى 2012 دوو مه‌رج زيادكراوه، ئه‌وانيش:
*ئاستى خوێندنى، له بڕوانامه‌ى به‌رايى زانكۆيى دانپێدانراو له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى عیراق كه‌متر نه‌بێت.
*حوكمه رێكارييه‌كانى ياساى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى نهيگرێتهوه.
بۆ دڵنيابوون له‌هه‌بوونى مه‌رجه ياساييه‌كان له به‌ربژێره‌كاندا، ليژنه‌يه‌كى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لێكۆڵينه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كات، دواتر سهرۆكايهتیى ئه‌نجومه‌ن ناوى ئه‌و به‌ربژێرانه راده‌گه‌يه‌نێت كه هه‌مو مهرجهكانيان تێدايه، ئه‌وانه‌ى ناويان له‌و ليستهدا نه‌هاتبێ ده‌توانن له ماوه‌ى (3) رۆژدا له به‌رده‌م دادگاى باڵاى فيدراڵى تانه بده‌ن و بڕيارى ئه‌و دادگايهش پابه‌ندكار و كۆتايى ده‌بێت.
سێیەم: پرۆسەی هەڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار
به‌پێى واده ده‌ستووريى و ياساييه‌كان، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا لە مێژووى کۆبوونەوەی یەکەمی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه، سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵببژێردرێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت:
قۆناغی یەکەم يان دەنگدانی یەکەم
شێوەی دەنگدان: (دەنگدان بە نهێنی ده‌بێت، هەر ئەندامێک دەنگ بە یەک کاندید دەدات).
سەرکەوتن لەم دەنگدانه: مه‌رجه کاندیدەکە (2\3) دەنگی هەموو ئەندامانی پەرلەمان به‌ده‌ستبهێنێت، واتە لە كۆى 329 ئەندام، پێویستە 220 دەنگ بهێنێت.
قۆناغی دووەم يان دەنگدانی دووەم، لهبارێكدا ده‌بێت (ئەگەر کەس 2\3 ى ده‌نگه‌كانى نه‌هێنا)، ئه‌وكات ئه‌و دوو به‌ربژێره‌ى بەرزترین دەنگيان له قۆناغى يهكهمدا هێناوه، دەچنە دەنگدانی دووەم و لە دەنگدانی دووەمدا هه‌ريه‌ك له‌و دوو به‌ربژێره زۆرینەی دهنگهكانيان هێنا ئه‌وا، براوه‌ى پۆسته‌كه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا تێبينى ده‌كرێت، ده‌ستوور و ياسا پهيوهندیدارهكان له پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماردا، چه‌ند بار و گريمانهيهكيان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، بۆيه له‌ڕێگه‌ى دادگاى باڵاى فيدراڵييه‌وه هه‌وڵى چاره‌سه‌رى به‌شێك له‌و گريمانه و بارانه دراوه، بۆ نموونه :
-رێژه‌ى ياسايى پێويست بۆ گرێدانى دانيشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.
-گريمانهى يهكسانبوونى ده‌نگى هه‌ردوو به‌ربژێره ركابه‌ره‌كه له‌گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن.
-ئه‌و مه‌رجانه‌ى به‌پێى ياساى رێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ژماره (8)ى ساڵى 2012 زيادكراون بۆ به‌ربژێرانى سه‌رۆك كۆمار تا چه‌ند ته‌بان له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا؟
-ئەگه‌ر نه‌توانرا سه‌رۆك له ماوه ده‌ستورييه دياريكراوهكهدا هه‌ڵبژێردرێت؟.
-مانا و سنوورى مه‌رجه‌كان چۆن دياری ده‌كرێن، بۆ نموونه مه‌رجى هه‌بوونى ئه‌زموونى سياسى و راستڕۆيى..هتد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

