کوردستانی نوێ ، چەپکە گوڵەکەی سەرۆك مام جەلالیشە
بیروڕا 10:54 AM - 2026-01-12
لە یادی سی و چوارەمین ساڵڕۆژی دەرچواندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزدا وێڕای پیرۆزبایی گەرم بۆ بەڕێزان خاوەنی ئیمتیاز ، سەرنوسەر ، جێگرانی سەرنوسەر ،سکرتاریەتی نوسین و تەواوی کارمەندی بەڕێزی بەشە جیاجیاکانی رۆژنامەکەمان بەم بۆنەیەوە، دەمەوێت ئەو راستییە زیاتر بخەمەرو کە کوردستانی نوێ هەر بە تەنیا بۆ خوێنەر و نوسەری ئەندام و لایەنگرانی (ی،ن،ك) تەرخان نەکراوە ، بەڵکو هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا رۆژنامەی هەمو خوێنەر و نوسەری چین و توێژە جیا جیا و بیرو باوەڕە جیاوازەکانی کوردەوارییە . هەر زو لە سەرەتادا سەرۆك مام جەلال ئەو مژدەیەی دا بە گوێی هەمواندا کە رۆژنامەی کوردستانی نوێ رۆژنامەی هەمو قەڵەمەکانە، هەموان دەتوانن خۆیانی تیادا ببیننەوە ، لەسەر پرەنسیبی چەپکە گوڵەکە.
هەر لەو روانگەیەوەیە کە دەبینین تەنیا سەروتار گوزارشت لە روانینەکانی (ی،ن،ك) دەکات ، بە درێژایی سی و چوار ساڵی رابردو هەزاران وتار و بابەت جیاواز لە روانینی (ی،ن،ك) لە لاپەڕەکانی کوردستانی نوێی ئازیزدا بڵاوبوەتەوە تا ئێستاش بەردەوامە ، کە زۆربەی هەرەزۆریان سەرباری سەرنج و تێبینیی رەخنەی رەواشیان لەخۆگرتوە کە (ی،ن،ك) سودی لێ وەرگرتون.
سەرباری ئەو لاپەڕانەی کە تەرخانن بۆ بیروڕای جیا و ئازاد ، لەرێی گۆشە جیاجیاکانیەوە ، رۆژنامەکە روبەرێکی باشی بۆ کاریکاتێر و تەنز تەرخانکردوە هەر لە گۆشەی بۆمبا ، هەر بەڕێوە ، فاوڵ تا دەگاتە گۆشەکەی ئێستای تەنزنوسی بلیمەت و کارامە دکتۆر شێرکۆ عبداللە
، ئەوەش هەر بەشێکە لە پرەنسیبە بەناوبانگەی سەرۆك مام جەلال کە کوردستانی نوێ گوڵدانێکە قەڵەمی هەمو رەنگەکان لە خۆ دەگرێت .
هەر بۆیە رۆژنامەکە سەنگ و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە لای تەواوی خوێنەرەکانی ، ئێستاش هەر جێی متمانەیانە سەرباری زۆریی سۆشیال میدیا و کەناڵی جیا جیا. بۆیە دەتوانم بڵێم لە دوای بەرنامەی کەشکۆڵ لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ، کوردستانی نوێ دەروازە بوە بۆ بیری ئازاد و رەخنە کە دەچێتە چوارچێوەی چەپکە گوڵەکەی سەرۆك مام جەلالی مەزن ، بەوەش کوردستانی نوێ هەر رەنگێك نەبوە بەڵکو هەمو رەنگ و دەنگ و قەڵەمێك جێی تیادا بوەتەوە .
ساڵڕۆژی دەرچواندنی کوردستانی نوێ پیرۆز بێت لە هەمو گەلی کوردستان و قەڵەمە بوێر و ئازا و ئازادەکان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02




دابەزێنە

