نزار ئامێدی کاری گەورە بە بێ دەنگ
بیروڕا 02:02 PM - 2026-01-09
ئەوەی لەماوەی 30 ساڵی رابردو کاری سیاسی لە عیراق و کوردستان
کردبێت نزار ئامێدی دەناسێت و دەزانێت کە
چەند کەسایەتیەکی بێ دەنگ و دور لە میدیا کاردەکات هەمیشەش لە نزیک بڕیاردانی یەکێتی بووەو کەسایەتیەکی
بە ئاگاو ئاگاداری روداوەکانە ..
خانەوادەکەیان لە ئامێدی
بە خانەوادەیەکی خوێندەوار و کوردپەرور ناسراون و بۆ ساتێک خیانەتیان لە میلەت نەکردووە .
کەسێک زیاتر لە 20 ساڵ نزیک لە کاریزمایەکی وەک سەرۆک مام جەلال
کاری کردبێت و ئاگاداری وردو درشتی بڕیارو نهێنی و کارەکان بوبێت بێ گومان لەوە گەشتووە
کە دەبێت کاری گەورە بە بێ دەنگی بکرێت تا جێی خۆی بگرێت و ئەنجامی گەورەی هەبێت
..
نزار ئامێدی راستەوخۆ
لە دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری لە بەغدایەو
ئاگادارو بەشداری روداوەگرنگەکانی عیراق بووەو لەزۆربەی کۆبوونەوە گرنگەکان لەگەڵ
هاوپەیمانان و سەرجەم لایەنە عیراقیەکان بەشداربووە و سیاسی ئەوسەردەمەو ئیستاش نیە
لە بەغدا نەی ناسێت و نەزانێت کێ یە . لە سەردەمی سێ سەرۆک راوێژکار و نەخشە دارێژی
کارەکان بووە بە کەسایەتیە لەسەرخۆو بێ دەنگەکەی
توانیویەتی سەرکەوتن لە زۆربەی کارەکانی بە دەست بهێنێت و ببێتە جێ متمانەی
گەورە .
لە ساڵی 2022 کاتێک بووە وەزیری ژینگە توانی لە ڕێگەی پەیوەندییە
فراوانەکەی گرنگیەکی زۆر بە کاری ژینگە لەعیراق بدات ، لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان کاتێک بووە ئەندامی مەکتەبی
سیاسی بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
لە بەغدا بەو پێی یەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێی وایە بەغدا ستراتیژی کاری
داهاتویەتی ،بۆیە دەبێت کەسێک
لە بەغدا بێت شارەزاو خاوەن پەیوەندی بەهێزبێت
بۆیە نزار ئامێدی دەستنيشانکراو لە بەغدا توانی پەیوەندییەکانی یەکێتی بباتە ئاستی باڵاو لە هەموو حزبە کوردستانییەکانی
تر زیاتر پەیوەندی دروستبکات و بتوانێت یەکێتی لەوێ بکاتە حزبی ژمارە یەک .
متمانەی
زۆری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە تواناکانی وای کرد ببێتە بەربژێری رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق کە سەرۆکایەتی و کۆشەکەکانی سەرۆک
کۆمار ئاشنای نزار ئامێدین و خۆی دروستکەرەوەو و بوژێنەرەوەی سەرۆکایەتیەکانە بەڵام هەموو ئەمانەی دور لە
چاوی کامێراو دور لە باسی میدیا و بڵاو کردنەوەی وێنەو گرنگی دان بە سۆشیال میدیا
ئەنجام داوە ، رەنگە یەکێکیش بێت لەو سەرکردانەی هیچ هەژمارێکی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان نی یە تا وێنەی تێدا بڵاو بکاتەوە ، بۆیە ئامێدی بە پیاوی کردار دادەنرێت نەک بەتەنها
گوفتار ....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 بهربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14


.jpg)

دابەزێنە

