بۆچی نزار ئامێدیی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدا كرا؟
بیروڕا 03:10 PM - 2026-01-08
هەفتەی رابردو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕەسمیی نزار ئامێدیی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەكتەبی ساسیی یەكێتی و وەزیری پێشوی ژینگەی عیراقی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار .
هەڤاڵ نزار ئامێدیی لەو روانگەیەوە كاندیدكراوە كە خاوەنی ئەزمونێكی دورودرێژی حوكمدارییە لە عیراقی نوێدا بەوپێیەی هەر لەسەرەتای روخاندنی رژێمی سەدام حسێن لە بەغداد بووە، ئەو ئەركە سیاسیی و ئەمنییانەی بەو پەڕی لێبوردەییەوە راپەڕاندوە كە سەرۆك مام جەلال پێی سپاردووە تا ئێستاش بە هەمان گیان و وزەوە وەك لێپرسراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە بەغداد، ئەو ئەركانە رادەپەڕێنێت كە لە بەرژەوەندیی گەلەكەمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندایە.
بەڕێز ئامێدیی لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر و تێكۆشەر پەروەردە بووە، كە مامۆستا محەمەد سەعیدی باوكیان لە دەڤەری بادینان و شوێنەكانی دیكە لەشۆڕش و كوردایەتییدا جێدەست و رۆڵی دیاربووە، هاوخەباتی سەرۆك مام جەلالیش بووە لە وێستگە جیاجیاكانی تێكۆشاندا، هەربۆیە نەوەكانیشی هەمان رێچكەی خەباتیان گرتووە و رێبازەكەیان گەشە پێداوە.
هەڤاڵ نزار ئامێدیی كەسایەتییەكی ئیداریی جدییە، بەشێوازە تایبەتەكەی خۆی ئەركە قورس و سەختەكانی راپەڕاندوە، هەمیشە هەڤاڵەكانی بە شانازییەوە ئەو ئەرك و فرمانانەیان راپەڕاندوە كە ئەو پێی سپاردون. هەر بۆیە هەمیشە بەچاوی خۆشەویستییەوە لێی دەڕوانن .
كاندیدی رەسمیی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزە و هەرگیز لەخۆبایی نەبووە بەپلە و سەركەوتنەكانی لە ئەركەكانیدا، ئەو رێباز و چەمكی خەباتەی سەرۆك مام جەلالی بەرنەداوە كە دەبێت تێكۆشەرەكان پلە و پایە و پۆست بۆ خزمەتی جەماوەر و گەلەكەیان بەكار بهێنن و هەرگیز لەخۆبایی نەبن، هەر لەڕوانگەی ئەو پرەنسیبە نەگۆڕەوە ئەم سەركردە بەڕێزەی یەكێتی هەرگیز خۆی جیانەكردووەتەوە لەگەڵ هاوخەبات و هاوكار و هاوڕێكانی، بۆ ساتێكیش پۆست و پلەو پایە گەورەكانی بەكارنەهێناوە بۆ دەستكەوتی كەسێتیی، هەمیشە دەستگیرۆیی هەڤاڵەكانی كردووە لەكاتی پێویستدا و داكۆكیی لێكردون، ئەوەندەشی لە توانایدا بووبێت یارمەتی ئەو كەسانەی داوە كە پێویستیان بەهاریكاری بووە. هەر بۆیە دۆسیەی كاری حزبیی و حكومیی بێگەرد و پاكە. لەگەڵ هەموو ئەوانەدا نزار ئامێدیی هەمیشە لەسەر هێڵی نەگۆڕی فیكری سەرۆك مام جەلالە و نەچووەتە نێو هیچ ململانێیەكی شەخسیی یا دەستەگەرییەوە، بەوەش ناوبانگێكی باشی بۆ رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال تۆمار كردووە. تەنانەت جارێكیان رەخنەی لێگرتم لەسەر وتارێكم كە مۆركی بەیەك چاو روانین بۆ هەمو هەڤاڵانی لەدەست دابوو، پێی وتم: (ئەوە گوزارشت لەو نەریتە ناكات كە دەبێت جیاوازیی نەكەین لەنێوان هەڤاڵەكانماندا و وەك سەرۆك مام جەلال ئامۆژگاریی كردووین بۆ پاراستنی یەكێتییەكەمان و یەكڕیزیی گەلەكەمان دەبێت “نقف علی مسافە واحدە من الجمیع “).
ئەوانەو چەندین مەرج و خەسڵەتی تر لەكەسایەتیی ئەم سەركردە بە ئەزمونەی یەكێتیدا كۆبوونەتەوە و بوونەتە ناسنامەیەكی گرنگ كە زەمینەی خۆشكردووە تا ببێتە كاندیدی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

