ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار
بیروڕا 09:25 AM - 2026-01-06
له دۆسێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورددا له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، تا راده‌یه‌كی زۆر، ئاساییه كه تێبینی بكرێت هێشتا هه‌ژموونی بیركردنه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه براوه‌كان، زاڵه. هۆكاری بابه‌تی و له‌هه‌مانكاتدا تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌م دیارده‌یه، كه كه‌م و زۆر هه‌مووان لێی تێده‌گه‌ن. بۆ نموونه، هۆكارێكی بابه‌تی ئه‌وه‌یه كه تایپی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پۆسته‌كانی پێكهاته‌ی كورددا له‌سه‌ر بنه‌مای تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه له پێگه‌ی حزبی، لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌كان، عورفی سیاسی، جهمسهرگیرییهكانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی خۆی، هه‌ندێجاریش ده‌ستێوه‌ردان و فشاره هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ماف و مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن، واقعبین بین، ئه‌وا زوو تێده‌گه‌ین كه هیچ پێكهاته‌یه‌ك، هاوپه‌یمانێتییه‌ك، قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، كه‌سایه‌تییه‌ك، ناتوانێت ئه‌م بنه‌ما فره ره‌هه‌نده ره‌چاو نه‌كات و بچێته كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی پشكی كوردستانه‌وه له پۆسته سیادی و وزاری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی عیراقه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌وترێت: ئه‌وه‌تا له نموونه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماردا، كه هێزه‌كانی سووننه و شیعه‌ی عیراق، به پێی عورفی سیاسی، بۆ كوردیان به‌جێهێشتووه، له‌ناو كورددا چه‌ندین كه‌س خۆی كاندیدكردووه، ئه‌وا ده‌ڵێین ئاساییه، بگره مافێكی سروشتییشه، چونكه پۆسته‌كه له بنه‌ڕه‌تدا، به‌پێی میراتی ئه‌و عورفه سیاسییه، هی كوردده، به‌ڵام چه‌ندین ره‌هه‌ندی تری بنه‌مای خۆ پاڵاوتنیشی تێكه‌وتووه كه فه‌رامۆش ناكرێن، له‌وانه، وه‌ك وتمان: پێگه‌ی حزبی، عورفی سیاسی، لێكگه‌یشتنه‌كان، جهمسهرگیرییهكانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
به پێی زۆربه‌ی ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكی وه‌ك پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت، ئه‌وا لێكگه‌یشتنی ناوخۆیی كورد-ی لێ ده‌ربهێنیت، كه ئه‌ویش قابیل به چاره‌سه‌ره، ئه‌وانیتر به‌گشتی و به‌پێی ئه‌زموونه‌كانی رابردوویش، هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و كاندیده‌دا ده‌بێت بۆ پۆسته‌كه، كه هێزێكی وه‌ك (ی.ن.ك) له ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوودا بۆ ئه‌و پۆسته‌ی، هه‌بووه.
له‌و چه‌ند خوله‌دا، بینیومانه كه یه‌كێتی له ئه‌نجامدا، به كۆده‌نگی بووبێت، یان رێككه‌وتن، یان كێبه‌ركێ، یان پاڵپشتیی هێزه عیراقییه‌كان، ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ستهێناوه، زۆرجاریش پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان زۆربه‌ی كاندیدانی تر بۆ پۆسته‌كه، كه دواتر دركیان به بنه‌ما فره رهههندییهكهی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته سیادییه كردووه، هه‌ر خۆیان، یه‌ك یه‌ك، له كێبه‌ركێكه كشاونه‌ته‌وه، یان ده‌نگیان نه‌هێناوه. ئه‌م جاره‌ش هه‌مان هاوكێشه نزیكه له‌وه‌ی وه‌ك رابردووی لێ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێگومان په‌راوێزێك بۆ مانۆڕی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام تا چه‌ند كاریگه‌ریی هه‌یه؟، وه‌ڵامه‌كه‌ی زیاتر به‌نده به‌و گفتوگۆیانه‌وه كه له‌م خوله‌دا و به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه، له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌لایه‌ك و نێوان یه‌كێتی و هێزه سیاسییه‌كانی تری عیراقدا هه‌یه، له‌لایه‌كی تر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

