میدیای پارتی بەردەوامە لەسەر فاوڵەکانی خۆی
کوردستان 10:45 PM - 2026-01-01
هەر چەندە هەڤاڵ وتەبێژی رەسمی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە هێشتا یەکێتی بە رەسمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەست نیشان نەکردووە و پاشانیش هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بەهەمان شێوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا لەسەر هەمان بابەت بە پرسیارێک وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوەو وتی: (ئایا سەرۆک بافڵ یان یەکێتی بە رەسمی ناوی کەسێکی هێناوە کە کاندید بکرێت؟) وتیان نەخێر، وتی: (کەواتە هێشتا یەکێتی کاندیدەکەی خۆی دەست نیشان نەکردووە)، کەچی کەم رۆژ هەیە میدیای پارتی ناوی سەرکردەیەکی یەکێتی نەهێنێت گوایە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە کاندیدکراوەو هەر خۆشیان کۆمەڵێک مەرج باس دەکەن.
ئەم جۆرە پەیامانە دەکەونە خانەی نابەرپرسیارێتی میدیایی و تەنها مەرامیان لەو پەیامانە لێدانە لەکەسایەتی سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبەرامبەردا میدیای ئێمە نەک ناوی هیچ سەرکردەیەکی پارتی نەهێناوە، بەڵکو ئەو دوو کاندیدەی کە پارتی بەڕەسمیی کاندیدیکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) و (د. فەرهاد ئەترۆشی) میدیای یەکێتی هیچ شتێکی لەسەر بڵاونەكردنەوە، لەكاتێكدا تەنانەت زانیاری لەسەر (شاخەوان عەبدوڵڵا) هەبوو کە بەشێک لە لایەنی سوننەو شیعە ناڕازیبوون لەسەر کاندیدکردنی، بەڵام میدیای یەکێتی ئەو زانیاریانەی بڵاونەکردەوە.
بۆیە گەرەکە میدیای پارتی لەمە زیاتر پەیامی نابەرپرسیارانە لەسەر سەرکردەکانی یەکێتی بڵاونەکاتەوەو هەر رۆژێ ناوی کەسێک نەهێنێت گوایە کاندیدی یەکێتییە و بۆ رۆژی دواتر ناوی کەسێکی دیکە بێنێت، بەردەوامبوون لەسەر ئەم کارە نابەرپرسیارانەیە دەبێتە هاندەر و پاڵنەر کە میدیای یەکێتیش وەکو کاردانەوە هاوشێوەی ئەوان هەنگاوبنێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

