دوو رۆژە پەیامی بەشێک لە بەرپرسانی پارتی بۆنی دوو ئیدارەیی لێدێت
بیروڕا 08:26 PM - 2025-12-18
کاتێک بە رێنمایی ، میدیای هەردوو لایەن (یەکێتی و پارتی ) ئاگادارکراونەتەوە کە بەمەبەستی رەخساندنی کەشێکی ئارامتر بۆ ئەنجامدانی دانوستان لە نێوان وەفدی هەردوولا کار بۆ رەخساندنی ئەو دۆخە بکەن، میدیاو سەرکردەکانی یەکێتی بەکردەیی پابەندبوونی خۆیان بەو رێنماییانە دووپاتکردەوە، لەبەرامبەردا، بەشێک لەسەرکردەکانی پارتی ئەو دۆخەیان بەدەرفەت زانی و دەستیانکردووە بە لێدوان و پەیامی سەیرو سەمەرەو ناوەرۆکی پەیامی بەشێکیان بۆنی دوو ئیدارەیی لێدێت.
بەشێکیشیان کاتێک باسی دانوستان و دابەشکردنی پشکەکان دەکەن دیدگایەکی زۆر نالۆژیکی و هەڵەیان هەیەو وادەزانن خێرێک بەیەکێتی دەکەن و کەی ویستیان خێرەکە رادەگرن، ئەم جۆرە لێدوان و بیرکردنەوەیە هیچ نرخ و بەهایەکی نییە و تەنها بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی دانوستانێکی هاوسەنگ و بەرپرسیارانە دروست دەکات، کە پێدەچێت مەبەستی سەرەکییان هێشتنەوەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بێت نەک پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزارو دادپەروەر، گەر وانیە یۆ دەبێ تەنها لە دوو رۆژی رابردودا پێنج سەرکردەی ئەوان لە پێنج پەیامی جیاوازدا بەئارەزوی خۆیان و لە دەرەوەی بەڵێنی هێورکردنەوەی دۆخەکە فاڵ بۆ یەکێتی بگرنەوە.
لەتیف نێروەیی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

