چەمچەماڵ، فیلمی ژیانێکی کوردانە
بیروڕا 04:17 PM - 2025-12-16
ئەم دۆخە پڕ لە خەم و ژانەی لافاو بۆ چەمچەماڵی هێنا، دۆخێکە لێوان لێو لە تاسان و ئازار، دۆخێک لە نێوان متبوون بۆ سەر لەنوێ خۆ ئامادەکردن بۆ دەستپێکردنەوە و تێڕامان لە ئومێد بۆ ژیانێکی نوێ.
دانیشتوانی (چەمچەماڵ-شۆرش-تەکيە ) هەوڵی سەرەتا و کۆتاییان ئەوەیە هەرچی زووە کونجێک لە ماڵی شەڵاڵ لە لیتاودا خاوێن بکەنەوە و خۆیان لە دڵڕەقی و سەرمای پاش باران بپارێزن، دووبارە دەرفەت وەربگرن بۆ بیرکردنەوە و دەستپێکردنەوە، ئەوەی ساڵانێک بە کولەمەرگی و چنگەکڕێ و نەهامەتی بەدەستیانهێنابوو لافاو بێبەزەییانە لە چاوتروکانێکدا رایماڵی، گەرەکیانە دووبارە بە دەستی بهێننەوە.
کاتێک چاوەکان هەمووی لەسەر چەمچەماڵە، دڵەکان لای چەمچەماڵییەکان و دەستەکان بۆ نزا لە ئاسمانن، گرتەی دیمەنی کۆمەڵایەتی سەر لە نوێ فیلمە دێرینە رەسەنەکە نمایش دەکاتەوە، فیلمی ژیانێکی کوردانەی جوامێرانە، جیاواز لەوەی کە میدیا و سیاسەت چەندین مانگە دەیانەوێت درزەکان بکەنە کەلێن و دیواری ژیانی کۆمەڵایەتیمان هەرەس پێ بهێنن، هێندەی نەمابوو تۆوی نائومێدی چەکەرە بکات، بەڵام دۆخی کارەستباری چەمچەماڵ سەرباری زامەکانی جەستەی هەموو دەنگ و رەنگەکان بە دیار خۆیەوە کۆدەکاتەوە و هەموو یەک دەنگ و یەک رەنگ دەیانەوێت ببن بە لۆکە بۆ هەتوانی برینەکانی چەمچەماڵی سەدجار بریندار.
ئەم دۆخە لە هزری کوردانەی عاقڵمەنداندا وێنەیەکی هێندە جێ دڵخۆشییە، ئەستەمە هیچ میدیایەکی نابەرپرسیار و هیچ سیاسییەکی نابەرپرس بتوانێت رەگی ئەم برایەتییەی نێوان شارەکانی نیشتمان ریشەکێش بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

