ئۆپۆزیسیۆن ههورێكي به تاڵ
بیروڕا 03:50 PM - 2025-12-12
رهنگه ئۆپۆزیسیۆن به تايبهتي له سلێمانی یاسایەکی نوێی سیاسیی دۆزیبێتهوه "ڕەخنە بگره کەواتە تۆ بوونت هەیە". گرنگ نییە چی ڕوودەدات، گرنگ نییە چۆن ڕوودەدات، تەنانەت گرنگ نییە کێ زهرهرمهند دەبێت، گرنگ ئەوەیە دەمت بکەیتەوە و بڵێیت نەخێر ئهمه خراپه .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخێرایی بهرامبهر بهو لافاوه زۆرهي قەزای چەمچەماڵی گرتەوە ههنگاوي كرداري نا ، قوباد تاڵەبانی چووە مەیدانەکە، ڕێنماییی بەپەلەی دەرکرد، دامودەزگاکان خرانە ئامادەباشییەوە، پلانهكان چوونه بواري جێبهجێ كردنهوه
کاردانەوەی ئاسایی چییە؟ ستایشکردنی خێراییی كارهكان؟
نەخێر ئازیز لای ئێمە وا نییە.
ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی کاتێک باسی گوندی (لاجان) و ئاوارەبوونی عەشیرەتی هەرکی هاتە پێشەوە، بێدەنگییەکی نەبڕاوەی گرتبووەبەر، و تەنیا وهك تهماشاكهر خۆي بهرجهسته كرد , کاتێک خەڵک هاواریان بۆ دادپەروەری دەکرد… هەمان ئەو ئۆپۆزیسیۆنە لەناکاو بەخەبەر هات، و بڕیاری دا کاتی دەستپێکردنی تەقەکردنە نەک لە لافاوەکە، بەڵکوو لە یەکێتیی نیشتمانی
لۆژیکەکە لای ئەوان زۆر سهيره
ئەگەر یەکێتی بەخێرایی بجووڵێت هەڵەیە.
ئەگەر یەکێتی کەمێک دوابکەوێت هەڵەیە.
ئەگەر هەر نەجووڵێت بەتەواوی هەڵەیە.
ئەگەریش باران بەبێ ئیزن بەسەر سلێمانیدا ببارێت بێگومان هەڵەی یەکێتیی نیشتمانییە.
ئەوەی عادل ئیمام لە يهكێك له فليمهكاني دەربارەی "ئۆپۆزیسیۆن " کە دژی هەموو شتێک بوو تەنانەت دژی ئەو پێشنیارەش کە خۆی پێشکەشی کردبوو! بەتەواوی بەسەر ئەواندا جێبەجێ دەبێت.
ئۆپۆزیسیۆنێک پێویستی بە بەرنامە نییە، پێویستی بە دید نییە، تەنیا پێویستی بە دوگمەیەکی بچووکە کە لەسەری نووسراوە ڕەخنە بگرەو بەس.
بڕوا بكهن ئەگەر یەکێتیی نیشتمانی ڕایبگەیاندایە پۆستی زێڕینیان پێدەبەخشێت… ڕەنگە ئۆپۆزیسیۆن ناچار بووایە بەیاننامەیەکی بەپەلە دەربکات تێیدا ڕەخنە لە "ئەم پیلانگێڕییە دەگرێت کە ئامانجی کپکردنی دەنگی ڕاستەقینەی ئۆپۆزیسیۆنە کە بەتووندی ڕەخنە دەگرێت سەرەڕای نەرمیی هەموو شتێک".
ئۆپۆزیسیۆن لە جیهاندا ئامانجی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوە، بەڵام ئۆپۆزیسیۆنەکەی ئێمە ئامانجێکی نوێی دۆزیوەتەوە: ڕەخنەگرتن لەپێناوی ڕەخنەگرتن.
ئەگەر قوباد تاڵەبانی لە چەمچەماڵ، بەپێی پەتی، لەناو باراندا دەرکەوتایە و بەدەستی خۆی سەیارەی خەڵکی ڕاکێشایە، دەیانوت: "بۆچی چەتری نەهێناوە؟ ئەمە بەڵگەی شکستی يهكێتييه "
ئەگەریش یەکێتیی نیشتمانی لە ماوەی 24 کاتژمێردا چەمچەماڵی ئاوەدان بکردایەتەوە، ئەوا دەردەچوون و دەیانپرسی: "بۆچی لە ماوەی 12 کاتژمێردا دروست نەکرا؟".
بە کورتی
لافاوەکان دەڕۆن، باران دەوەستێت، ڕێگەکان دەکرێنەوه
بەڵام "لافاوە وههمييهكاني ئۆپۆزیسیۆن" ناوەستێت.
ئەمە لافاوێکە بێ وەرز، بێ هەور، و بێ لۆژیک دەڕوات… لافاوێکە سروشت حوکمی ناکات، بەڵکوو پێویستیی هەمیشەیی بۆ سەلماندنی بوون لە ڕێگەی یەک وشەوە حوکم دهكرێت ئهويش ((نەخێر))ه.
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




دابەزێنە

