ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08
ئەو ئەفسەرەی لە بەرەبەیانی 14ی تەمموزی 1958 قەتڵوعامی پاشای عیراق و نەنك و پور و خاڵی جەنابی مەلیكی كرد، لە ساڵی 1970 بەدەستی خۆی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
نەقیب عەبدولستار ئەلعبوسی لە باخچەی كۆشكی (الرحاب) كە مەلیك فەیسەڵی دووەم و كەسوكارەكەی لەوێدا دەژیان، بەبێ فەرمانی راستەوخۆی زەعیم عەبدولكەریم قاسم و ژێر بەژێر گوایە فەرمانی لە عەبدولسەلام عارف وەرگرتبوو، باخچەی كۆشكی ئەلرحابی خەڵتانی خوێن كرد و ئەو شۆڕشەی بەنیازبوون بە شۆڕشی سپی بناسرێت، ئەلعبوسی بە غەددارەكەی دەستی، سوری كرد و مۆركێكی وەحشیانەی پێدا و تەنها بە چەند فیشەكێك رێڕەوی یەكێك لە شۆڕشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لە روویەكی جوانەوە، گۆڕی بۆ كودەتایەكی خوێناوی، كەسێكی نەتەوەپەرستی زۆر هەڵەشەی توندڕەوی توڕە، توانی شۆڕش بكاتە كودەتا، گەر لەپشتی عەبدولستارەوە، عەبدولسەلام عارف هەبووبێت، دڵنیابن ئەویش كابرایەكی بێویژدانی سیاسی بوو، زۆر دوژمنی كورد بوو، وتبووی پاش گەڕانەوەم لە شاری بەسرە، ئاگر لە كوردستان بەردەدەم، بۆیە دادگەری خودایی بەسەریدا چەسپا، بە چارەی خۆی گەیشت و وەك باس دەكرێت، تەها یاسین رەمەزانی هاوبیری، بەنهێنی، شەكر دەكاتە ناو بەنزینی فڕۆكە هێلیكۆپتەرەكەیەوە و لە سەفەریدا بۆ بەسرە، بە ئاسمانەوە دەسووتێت و خۆمان خۆش، ئیتر دروشمی (صعد لحما و نزل فحما) بۆ ئەم شەقاوە و پیاوكوژانە دەبنە وێردی سەرزار، ئەمانە ئاوها حوكمی عیراقیان كەوتە دەست.
ئیتر كە ویژدانی سیاسی پڕبوو لە درۆ و دەلەسە، پرسیاری زۆر سەیر سەردەردەكات، لە دەیان كەسی بە تەمەنم بیستووە: لەبەرئەوەی ئەم عیراقە نەوەی پێغەمبەریان قەتڵوعام كرد، هەتا ماوە خۆشی و خێر لەخۆی نابینێت، چونكە مەلیك فەیسەڵی دووەم، سەید زادە بوو، كەسێكی بێگوناح بوو، منداڵ بوو، هەر ئەم قسانەش وایان لە نەقیب عەبدولستار كرد بە دەمانچەكەی خۆی، كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
هەروەك حاڵەتەكەی عیراق، دوو فڕۆكەوانی ئەمریكا لە رۆژانی 6ی ئاب و 9ی ئابی ساڵی 1945، دوو بۆمبی ئەتۆمیان بە دوو شاری یاباندا (هێرۆشیما و ناگازاكی) كێشا و سەدان هەزار ژن و منداڵ و بێتاوان كوژران و برینداربوون و هەزارانی تریش دووچاری تێكچوون و سووتانی جەستە بوون، زۆر بەدوای چارەنووسی ئەو دوو فڕۆكەوانەدا چووم، تا بزانم ویژدانی سیاسییان چی پێكردوون، دەركەوت هەردووكیان زیاتر لە 80 ساڵ ژیان و رۆژێك لە رۆژان بیریان لە خۆكوشتن نەكردەوە.
لای خۆشمان هەندێك رەفتار لە سیاسەتمەدارەكانەوە دەبینین، گەر بەوردی بچینە بنج و بنەوانیان، دەبوو رۆژانە لەبەر ئازاری ویژدانی سیاسییان، دەیانجار خۆیان بكوشتایە، كەچی لەم وڵاتەدا نەمبینی ئەو فڕۆكەوانەی كیمیابارانی هەڵەبجەی كرد، داوای لێبوردن لە خودای خۆی بكات، یان ئەو ئەفسەرانەی (ئامر لیوا و فەوج و سریە) بوون و سەدان خێزانی كوردیان راپێچی بیابان كرد و فەرمانی تەقەكردنیان بە سەربازەكان دا، نەمدیوە و نەمبیستووە رۆژێك لە رۆژان یەكێكیان ویژدانی سیاسییان جووڵابێت و تەنها داوای لێبوردنی لە خۆی و خودا و برا مرۆڤەكەی کردبێت.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

