گەر لەجیاتی پارێزگاری هەولێر بومایە؟
بیروڕا 03:42 PM - 2025-12-03
گەر لەجیاتی پارێزگاری هەولێر بوومایە (10) جار داوای لێبوردنم
دەكرد و بۆ لێخۆشبوون دەپاڕامەوە:
یەكەم: سەردانی شەیما ئەحمەد كچە پەیامنێری كەناڵ (8)م دەكرد
و سێ جار داوای لێبوردنم لێ دەكردو پێم دەوت:
ـ لێم ببورە خاتوونی بەڕێز بەپێی دابونەریتی كوردەواری شەرمەزارییەكی
گەورەیە (4) پیاو پەلاماری كچێك بدەن و ئەو پەلاماردانە لە سنوری ژێر قەڵەمڕەوی من
بوو.
ـ لێم ببورە خاتون كە لە گەرمەی چالاكییەكانی رۆژی جیهانی
بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی لەدژی ژنان و كچانی کوردستان، لە سنوری ئیدارەی
من ئەو توندوتیژییە ناسەردەمیانە لە دژی تۆ كراوە.
ـ لێم ببورە خاتوونی رۆژنامەوان، دەمێكە ئێمە باس لە
ئازادی رۆژنامەوانی دەكەین، كەچی لە سنوری ئیدارەی ئێمە (4) كەس پەلاماری كچێكی بێ تاوانی رۆژنامەوان دەدەن و كەل و پەلەكانی لەناو
دەبەن، بۆیە داوای لێبوردنت لێ دەكەم و لەرێی خۆتەوە داوای لێبوردن لە سەرجەم ژنان
و ئافرەتان و كچانی كوردستان دەكەم.
ـ لەرێی خۆتەوە داوای لێبوردن لە سەرجەم رۆژنامەنووسانی
كوردستان دەكەم بۆ ئەو بێ ڕێزییەی بەرامبەر
بەمایک و کامێراو پەیڤ و کاری رۆژنامەوانی کرا، چونكە ترسم هەیە بۆ لەمەودوا هەرکاتێك
چاوم بە مایکی ئێوە و کەناڵەکانی دیکە بکەوێت شەرم دامبگرێت و وەکو پێویست قسەم بۆ
نەکرێت.
دووەم: سەردانی ئەو خاوەن پێداویستیە بێ دەسەڵاتەم دەکرد كە لە گوندەكەدا بە ناچاری و بەبێ ئامرازی
گواستنەوە رەڤەند كرا و لەنزیكەوە هەواڵیم دەپرسی و لەگەڵ دابینكردنی ئامرازێكی
گواستنەوە داوای لێبوردنم لێ دەكرد بۆ ئەو رووداوە نەخوازراوەی كە بەرامبەری كراوە
و دەمگوت دوو جار هەست بەشەرمەزاری دەکەم ، جارێک کە لەسەر شاشەی tv یەکان تۆم بەو
شێوەیە بینی ، جاری دووەمیش هەست بەشەرمەزاری دەکەم کە تا ئێستا کەمئەندامی وەکو جەنابت
لە پایتەختی کوردستان هەبن و بێ بەشبن لە ئامرازی گواستنە و هاتووچۆکردن !!.
سێیەم: سەردانی خێزانی ئەو منداڵە ساوایەم دەكرد كە لەو
سەرمایە لە قەراغ جادە بۆ مەمكە شوشەكە دەگریا و داوای لێبوردنم لەو منداڵە ساوایە
دەكرد و پێم دەوت: كاتێك دیمەنی تۆم لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان بینی شەرمەزاری و نیگەرانی
دایگرتم و دەترسم هەرکاتێ چاوم بە منداڵێک بکەوێت دیمەنی ناخهەژێنی تۆم بێتەوە یادم
.
چوارەم: سەردانی سەرجەم منداڵانی گوندی لاجانم دەكرد و پێیانم
رادەگەیاند كە بە گەورەیی خۆتان لێم ببورن كە بەهۆی ئەو رووداوەوە لە قوتابخانە
دابڕان.
پێنجەم: سەردانی ماڵی ئەو پیاوە بەتەمەنەم دەكرد كە لەناخەوە
و بە كوڵ دەگریا و پێم دەوت مامەگیان زۆر داوای لێبوردنت لێ دەكەم.
شەشەم: سەردانی گەنجە گیراوەكانی گوندی لاجانم دەكرد لە
زیندانەكان و داوای لێبوردنیانم لێ دەكرد و پێیانم رادەگەیاند كە لێم ببورن و درەنگ
هاتمە سەر خەت و ئەگەر زۆرتر خەمێكی جددی بۆ ئەو كێشەیەم هەبووایە و نێوەندگیرییەكم
بكردایە لەنێوان ئێوە و كۆمپانیاكە دەگەیشتینە ئەنجامێكی باش و ئەم رووداوە روونەدەدات
و من كەمتەرخەم بووم بۆیە هەر ئێستا ئازادتان دەكەین.
حەوتەم: داوای لێبوردنم لە خەڵكی هەولێر و دەوروبەری دەكرد
و رامدەگەیاند كە كێشەكەتان زۆر سادە و ساكار بوو، گەنجانی گوندی لاجان داوای دامەزراندن
و هەلی كاریان كردووە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی سیاسی و دەستی تێكدەرانەوە نەبووە
و ئێمە ئەو بابەتەمان فەرامۆشكرد و نە خۆم وەكو پارێزگار، نە جێگر و یاریدەدەرەكەم
نە بەڕێوەبەری پۆلیس نە هیچ بەرپرسێكی ئیداری هەولێر هەوڵمان نەدا بە شێوەیەكی
قانونی و ئیداری ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین و بەداخەوە بژاردەی هێز بوو بە تاكە
بژاردە و بەمەش خوێنێكی زۆر بە ناهەق رژا و لەماوەی چەند رۆژێكیش خەڵكی هەولێر و دەوروبەری
لە دۆخێكی نائاسایی و دڵەڕاوكێ و نیگەرانیدا ژیانیان بەسەر برد.
هەشتەم: داوای لێبوردنم لەهەموو لایەنێك دەكرد بەهۆی خەمساردی
و درەنگ هاتنە سەر خەتی ئێمە كۆمەڵێك رووداوی نەخوازراو روویاندا، بۆیە تكا دەكەم
هەر هەمووتان لێمان ببورن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02




دابەزێنە

