"ڕاگەیاندن و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی"
بیروڕا 02:37 PM - 2025-12-02
لە دونیای ئەمڕۆدا راگەیاندن چەندین جۆری هەیە کە نابێت هیچان بەدەربن لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لە چوارچێوەی ئەرکی پیرۆزی گەیاندنی راستیەکان، تاوەکو هاوڵاتیان ئازادانە هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەکان بکەن و هەڵوێستی دروستیان بەرامبەر هەموو رووداوەکان هەبێت.
بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە راگەیاندنە زەبەلاحەکان بەپشتوانی کۆمەڵێک دەسەڵاتدار بێ گوێدانە بەها مرۆڤی و یاساییەکان تەواوی کارەکانیان بۆ هەڵخەڵەتاندنی شەقام و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵاتی و چاندنی رق و کینە تەرخان کردووە.
لەدوای شەڕی نەگریسی ناخۆوە هیچ کاتێک بەقەد ئێستا ئەم شێوازە پەیڕەو نەکراوە.
هەمان گروپ چەندین ساڵە تەواوی تواناکانیان لە رووی دارایی و ماددی و مەعنەوی تەرخان کردووە بۆ تێکدانی کۆمەڵگا و پرەنسیپە جوانەکانی داب و نەریتی کوردەواری.
بەداخەوە بەپشتیوانی ناحەزانی کوردو کوردستان تا ئاستێک ئامانجەکەیان پێکاوەو لە ئێستاشدا بەتەواوی کار لەسەر چاندنی دووبەرەکی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن. بەشێوەیەک کە هەست بەوە دەکرێت کە دەزگای زەبەلاحی هەواڵگری لەپشت ئەم شێوازە راگەیاندنە هەن، کە چەند ئامانجێکیان هەیە لەوانە:
. دابڕانی کۆمەڵایەتی.
. تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی،
. نەمانی متمانە لەنێوان خەڵک و ڕەخنەگران. (جا ڕەخنەگرەکان ئۆپۆزسیۆنبن، یان خەڵکی ناڕازی و بێلایەن) یان هەر کەسێک کە رەخنەی لە دەسەڵاتی ئێستا هەبێت.
. ناشرین کردنی کەسایەتە دڵسۆزە خاوەن هەڵوێستەکانی کۆمەڵگا، تا شەقام گوێیان لێ نەگرێت.
. بێکەسایەتی کردنی گەنجان و لەباربردنی تواناکانیان.
. بێدەنگ کردن و بێهەڵوێست کردنی شەقام.
. بڵاوکردنەوەی بێئومێدی.
. لەناو بردنی شوناس و تایبەتمەندیە نەتەوەییەکان کە دەیان سەدەیە دوژمنان ئامانجیانە و نەیان توانی.
. بێئیرادەکردنی گەنج و تاکی کورد.
هەریەک لەم خاڵانەی سەرەوە بۆ گەلێک کەتا ئێستا مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی بەدەست نەهێناوە و ناسنامەکەی لەژێر مەترسیدا ماوە، تەواو ترسناکە. لەلایەکیترەوە ئەم پەرتەوازەکردن و لەناوبردنی متمانەیە لەپێناو درێژەدانە بەسیاسەتی ڕوتاندنەوەی خەڵک و گەشەدانە بەو بازرگانیەی لەسەر قوت و خوێن و تەندروستی خەڵکی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
جگە لەو هەموو مەترسیانەی لە ئەنجامی ئەو گوتارە رووبەرووی خەڵکی کوردستان دەبنەوە، بێڕێزیەکی گەورەشە بەرامبەر بە هاوڵاتیان و خەڵکی قوربانیدەری کوردستان کە شایانی هەموو خزمەت و رێز لێگرتنێکن. کاتێک دامەزراوەی زەبەلاحی تایبەت بۆ هەڵخەڵەتاندنی جەماوەر تەرخان دەکەیت بیرت لەوە کردۆتەوە کە ئەمە ئەوپەڕی بێڕێزیە بەرامبەر بەو کەسانەی باوەڕت پێدەکەن و تا ئێستا پشتیوانیت دەکەن؟ ئەمە لەکاتێکدا لەسەر حسابی برسیکردنی خەڵک ئەم چەواشەکارانە گوژمەی زەبەلاحیان بۆ تەرخان کراوە.
کەواتە بەپارەی قوتی خەڵک هەڵدەستن بەگاڵتەکردن بە عەقڵ و هەست و نەستی خەڵک و هەڵخەڵەتاندنیان.
لێرەدا زۆربەکورتی لایەنەکانی دەرەوەی ئەو بەرەیە دەبێت کۆشش بکەن بۆ راستکردنەوەی چەواشەکاریەکان و گەیاندنی راست و دروستی تەواوی رووداوەکان بە زمانێکی پڕۆفیشیناڵی دوور لە کاردانەوە. بە هاوڵاتیان.
هەروەها هاوڵاتیانیش ئەرکە لەسەریان خۆیان بپارێزن لە کاریگەریکانی ئەم چەواشەکاریە و خۆیان هەڵسن بەگەڕان بەدوای راستیەکاندا. هەڵوێستیش وەرگرن بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی چەواشەکردنیان بدات.
لە کۆتاییدا داواکارم هەڵمەتێکی خۆڕسکی جەماوەری بۆ بلۆک کردنی دەزگا چەواشەکارەکاان دەست پێ بکات و هەر کەس و لایەنێک بەم کارە دزێوە هەڵسا لە هەموو پلاتفۆڕمە کۆمەڵایەتیەکان بلۆکی بکەن.
تۆی هاووڵاتی شایانی ڕێزگرتنیت لە ڕێگای گەیشتن بە ڕاستیەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16




دابەزێنە

