پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی هاوڕێكانی لەیاد نەكات
بیروڕا 09:45 AM - 2025-11-30
لەدوای كۆتایهاتنی هەڵبژاردنەكان و ئاشكر كردنی ئەنجامەكانی و چارەنووسی لایەنە سیاسییەكان و ژمارەی كورسییەكانیان و تێگەیشتنیان لە قورسایی سیاسیی خۆیان، بەڵام تاوەكو ئێستا پێدەچێت دەستپێكردنی قۆناغی دانووستانەكان لەپێناو دروستكردنی حكومەتی نوێدا زۆر ئاڵۆز بێت، بۆیە دەبێت بەبیری چوارچێوەی هەماهەنگی بهێنرێتەوە كە سەرپەرشتی قۆناغی دروستكردنی حكومەتی نوێ دەكات، چونكە گەورەترین فراكسیۆنە و نوێنەرایەتی پێكهاتەی شیعەكان دەكات كە بە گەورەترین پێكهاتەی عیراق هەژمار دەكرێن و پێویستە كە هاوڕێكانی لەبیرنەچێتەوە، چونكە ئەگەر هاوڕێكانی چوارچێوەی هەماهەنگی نەبوونایە، مەبەستمان لەهێزە سیاسییەكانە كە پاڵپشتی چوارچێوەی هەماهەنگییان كرد لە خولی پێشوودا، ئەوا هەرگیز چوارچێوەی هەماهەنگی لەو دۆخەی ئێستایدا نەدەبوو، هاوكات لەوكاتەدا حكومەتیش لە هاوپەیمانی سێلایەنە پێك دەهات و درووست دەبوو، لێرەشدا راستییەك هەیە پێویستە هەمیشە بەیاد بهێنرێتەوە، ئەویش راستی ئەوەی لە قۆناغێكدا هاوپەیمانی سێلایەنە توانی بگاتە زیاتر لە 190 نوێنەر وپێویستی بەهێزی سیاسی دیكە هەبوو تاوەكو بتوانێت سێ سەرۆكایەتییەكە دەستنیشان بكات و بەردەوام بێت لە درووستكردنی حكومەتی نوێدا، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكێك بوو لەو هێزە كەمانەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدا وەستا و سەر لەنوێ نەخشەی سیاسی لە وڵاتەكەدا كێشایەوە ، هەربۆیە پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو رووداوە بەبیر خۆی بهێنێتەوە، كە لە ساڵی 2021 دا روویدا و نابێت لە ساڵی 2025 دا لەبیری بچێتەوە، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەلماندی كەوا هێزێكی سیاسی گەورەیە و لەناو گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا ئامادەیی هەیە و هەرگیز لایەنی دروستكردنی قەیران نەبووە، بەڵكو هاوبەشێكی سیاسییە و پشتیوانی لە بیرۆكەی بونیادنانی دەوڵەت دەكات، وەك ئەو هێزە سیاسیانە نییە بانگەشەی هاوبەشی دەكەن، بەڵام خوازیاری داڕمانی دەوڵەتن.
هاوكات لەگەڵ هەنگاونانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو قۆناغی گفتوگۆ كردن لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا لە پێناو دروست كردنی حكومەتی نوێ، كارێكی خراپ نابێت ئەگەر سەردانی هەموو لایەنەكان بكات و گفتوگۆ لەگەڵ هەموواندا بكات و هەوڵبدات هەمووان بەشداری پێ بكات لەپێكهێنانی حكومەتەدا، بەڵام دەبێت رەچاوی ئەوە بكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی كاریگەری كوردستانی و عیراقییە.
وەرگێڕانی/ نەرمین عوسمان محەمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16


.jpg)

دابەزێنە

