چەخماخ لێدە، چراکەم هەڵنەکردووە...
بیروڕا 01:49 PM - 2025-11-29
رووناکییەکەم ئێوە خۆش، کاریشمان تەمام بووە..نیوە دێڕی یەکەمی ئەم شیعرە کوردییە هەرچەندە بۆ کۆڕی گۆرانی دڵداری ووتراوە، بەڵام دەلالەتێکە کە چرا یادو یادگارێکی زۆری لەگەڵ ئەم میللەتە بەش مەینەتەی ئێمەدا هەیە و هەر ئەبێت لێمان نەبڕێت تا قامی قیامەت.
ئەگەر مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تەماشا بکەین ئەوا ئەبینین رەنگەجیاوازەکان و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردی هەمیشە لەڕیزی قوربانیدانان و خوێن بەخشین و گیانبازیدا بوون، ئەوە ئەم گەلەیە کە ماندووە و قوربانیداوە بۆیە دەستکەوتێکیش کە هاتبێتەدی بەری رەنجی هەژار و جووتیار و کرێکار و مامۆستا و ئەندازیار و خوێندەوار و نەخوێندەواری ئەم میللەتەیە.
سەرکردایەتیکردن بەوە ناکرێت پێشکەوتن و سەقامگیری بکرێت بە موڵکی یەک لایەن و لەناو لایەنێکیشدا بە هی کەسێک و کاتی لێکەوتن و بەرکەوتن و دوژمنکاریش سیاسەتی تەخوینکردن و تۆمەت بەخشینەوە بە لایەنەکانی دیکە و پاساو هێناونەوە بۆ خۆدەربازکردن بکرێت بە سیاسەتی کارکردن.
ئەم فۆرمە لە سیاسەت کردن مۆدێلێکە ماوەی بەسەرچووە یان وەک ئێژن ئێکسپایەربووە و بە کوردی خۆمان بۆگەنی کردووە، ئەوەی بۆ کورد پێویستە لەئێستادا رووناکی وئاوەدانی و سەقامگیری نێو ماڵی خۆیەتی، ناحەقییەکی گەورەتان کرد کاتێک دەیان و سەدان پرۆژە و خزمەتگوزاری حکومەتتان کرد بە موڵکی تاکە کەسی لە کاتێکدا ئەو حکومەتە جێگری سەرۆکەکەی رەمزێکی یەکێتییە و کۆمەڵێک لە وەزارەتەکانی پشکی یەکێتین، وە ئێستاش ناحەقیەکی گەورەتر ئەکەن کە پێشهاتێکی خراپ دێتە پێش و پرۆژەی رووناکی تووشی ئیفلجبوون ئەکا ئەم بەڵایە ئەتلێنن بەسەر ئەم نیشتیمانەدا لە کاتێکدا ئەمە شەرێکی ناوچەییە و ئێستا لەهەموو کات زیاتر بۆ کورد واباشە دەستمان لە دەستی یەکدا بێت.
ئەوەی ئێستا و داهاتووی کورد پێویستی پێیەتی سیاسەتی تاکە کەسی و تاکە حزبی دادی نادا و بەرەو هەڵدێرێکی دیکەمان ئەبات و ئەوکات تەخوینکردنیش چارەتان ناکات و کورد وەتەنی ریسەکە ئەکەنەوە بەخوری و ئەیدەنە دەستی میللەتەوە و ئەڵێن کاری ئێمە تەواو بوو.
بۆیە بە پێویستی دەزانم نەک تەنها وەک کادرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵکو بەرلەوە وەک کوردێکی نیشتمانی بڵێم سیاسەت لە پیاوانی گەورەی ئەم میلەتەوە فێربن و ئاوڕێک لە مێژوو بدەنەوە ئەوەی ئەیووت (چەپکە گووڵەکە) ئامانجی چەپکێک بوو لە رەنگی جیاواز و دەنگی جیاواز و بیری جیاواز و لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە پێویستە فەلسەفەی چەپکە گووڵەکە فێربن تا پێکەوەبوون فێربن و قبووڵکردنی بەرامبەر فێربن وە بزانن کە جوانی و چاکە تەنها بۆ ئێوە نیە و ناشرینی بۆ ئێمە، خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوە و مەینەتی و خەبات و شەهیدبوونیش بۆ ئەم میللەتە. بۆ ئێوەو بۆ ئێمەو بۆ هاورێکانی دیکەمان لە چەپکە گوڵەکەوە پێویستە هەموومان فێربین، پێکەوەبوونمان وەک چەپکێک لە رەنگی جیاواز ئاڵای ئەم کوردستانە ئەنەخشێنێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
04:08 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
01:51 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
12:13 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02


.jpg)

دابەزێنە

