حكومەتێكی خزمەتگوزار، پەرلەمانێكی كارا
بیروڕا 10:20 AM - 2025-07-21
ئاماژەكان لە
هاوكێشەی سیاسی و ئەگەری گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا، هێشتا بەتەواوی بۆ هەمووان
روون نین، بەڵام جموجوڵێكی هەرێمی و نێودەوڵەتیی بەدیدەكرێت، كە جارێ دیارنییە بە
چ ئاڕاستەیەكە و لە كۆتاییدا تا چەند لە بەرژەوەندیی گەلانیی مافخوراوی خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست و بەتایبەتیش گەلی كورد، دەبێت.
لەم قۆناغەی
ئێستادا، ئەوەی دەبینرێت و هەستی پێدەكرێت، لە چوارچێوەی ئەو جموجۆڵە سیاسی و
سەربازییانەی لە ناوچەكەدا هەن، گوشارێك بۆ سەر گەلی كورد، لە باشوری كوردستان و
لە رۆژئاڤاش، دروستبووە وەك بڵێی ویستێك هەبێت ئیتر بە زۆر ئەستێرەی بەختی كورد
بەرەو كزیی ببرێت.
یاریكەرانی
راستەوخۆی ئەو جموجۆڵە تاڕادەیەك ئاشكران، بەڵام ئەوانەی پشت پەردە كە گڵۆپی
سەوزیان بۆ هەڵكردوون، هێشتا هەڵوێست و روخساریان بەتەواوی و بەڕەسمیی
دەرنەكەوتووە.
كوردستانی
عیراق، بە هەرێمی دانپێدانراوی ناو دەستوور و بە ناوچە دابڕێندراوەكانیشەوە، ماوەی
چەند ساڵێكە بە بڕیار و پیلانی هەندێک لە هێز و لایەنەكان تووشی چەرمەسەری و گێچەڵ
دەبێتەوە. ئەوان بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ و هەندێک لە بڕگە لاستیکییەكانی دەستووریان
كردۆتە داردەستێك بۆ گوشار دروستكردنەكە و جێبەجێكردنی مەرامەكانیان. جگە لە مەسەلەی
مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم كە خەڵكی كوردستانیان پێ خنكاندووە، پڕۆسەی
بەعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە شێوازی جیاواز و بە چڕیی
دەستیپێكردۆتەوە و بۆ ئەمەش دەسەڵاتە سەربازی و كارگێڕییە باڵاكانی دەوڵەت
خراونەتە خزمەتەوە.
لەڕێگەی
دەروازەكان و خاڵەكانی پشكنینیشەوە، ناوبەناو ئابڵوقەی ئابووریی چڕ دەخرێتە سەر
خەڵكی هەرێم و رێگەیان پێنادەن بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان لە ناوەڕاست و باشووری
عیراق ساغبكەنەوە، لەكاتێكدا بەغدا لە وڵاتانی دەرەوە بەشێكی ئەو پێداویستییانە
هاوردە دەكات.
تەماعكردن لە كێلگەكانی غاز و نەوتی كوردستانیش، بە هەمان شێوە
هۆكاری ترن بەغدا لەم قۆناغەدا هەوڵی كشان بەرەو (باكوور!) بدات.
هەرێمی
كوردستان و خەڵكەكەی، حكومەتەكەی، دامەزراوەكان و دەستكەوتەكانی كە بە خوێنی
شەهیدان بەدەستهاتوون، لەنێو ئەو گێژاوە سیاسی و سەربازیی و دیموگرافییەدا، لە مەترسییەكی
گەورەدان. لە ناو خۆشماندا، پەرلەمان نزیكەی هەشت مانگە هەڵبژێردراوە و هێشتا
ناكارایە، حكومەت پێكنەهێنراوە، نادادپەروەریی و كەموكوڕیی ئیداری و گەندەڵی لە بەشێكی
سێكتەرەكاندا تەشەنەی سەندووە و خەریكە دەبێتە دیاردەیەك.
نەبوونی خزمەتگوزاریی
پێویست تەنگی بە بەشێكی خەڵك هەڵچنیووە و بازاڕەكانی كوردستانیش لەبەر بێ مووچەیی
و ناجێگریی سیاسی، ئیفلیج بوون و كار و كەسابەت نەماوە، ئەوانە ئەوەندەی تر
مەترسییەكانی سەر بوونی هەرێم و خەڵكەكەی زیاتركردووە.
جگە لەوانە، لاوازیی ئەدا و
توانای بەشێكی بەرچاوی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمان و دامەزراوەكانی دەوڵەت لە بەغدا،
كە شارەزای تەواوی زمان نین و توانای دیپلۆماسی و پەیوەندییەكانیان لاوازە و
شارەزای هونەری دانوستاندنیش نین، واتا دانەنانی كەسانی شیاو بۆ پلە و پۆستەكانی
بەغدا، مەترسی و هۆكاری ترن كە وایكردووە قەیرانی جۆراوجۆر بۆ هەرێم دروستبكرێت،
بێئەوەی نوێنەرانی كورد لەوێوە بتوانن وەك پێویست بەریان پێبگرن و داواكاری و مافە
دەستوورییەكانی كورد لە پایتەخی عیراقدا فەرز بکەن.
لەم دۆخە
دژوارەدا، لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بەتایبەتی یەكێتی و پارتی ئەركیانە هەرچی
زووە بە پێكهێنانی حكومەتێكی پتەو و خزمەتگوزار و شەفاف و هەروەها بووژاندنەوەی
پەرلەمان، بەدانانی كەسی شیاو و شارەزاو لێهاتوو لە پۆست و جومگەكانی حكومەت و
پەرلەماندا چ لە كوردستان یان لە بەغدا، بە رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و نەوت و
خاڵە سنورییەكان و رێگریی لە گەندەڵی و دیاردە دزێوەكانی تری سێكتەرەكان، بەهانای
گەلەكەی خۆیانەوە بێن و لەم دۆخە دژوارەی ئێستادا رزگاری بكات.
میللەت چاوی لە
هێزە سەرەكییەكانی سەر گۆڕەپانی كوردستان و حكومەتی ئایندەیەتی هەنگاوی بوێرانە
بنێن بۆ باشكردنی دۆخی گوزەران و ئاستی خزمەتگوزارییەكان، چونكە دەزانن ئەم ئەرك و
ئامانجانە تەنها لەسەر دەستی كورد خۆی دێتەدی. بەم هەنگاوانە، پێش هەموو شتێك
متمانە دروست دەبێتەوە و لەهەمان كاتیشدا خۆمان دەتوانین دەرەقەتی هەندێک لە قەیرانەكان
بێین و پێگە و رۆڵی هەرێم بەهێزتر بكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10




دابەزێنە

