هەڵەبجە لە نێوان دوو بڕیاری کۆشکی کۆماریدا
بیروڕا 10:40 AM - 2025-05-01
ئیمزاكردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە كۆشكی كۆماری، ئەو شوێنەی كە (37) ساڵ لەمەوبەر بڕیاری كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و كۆمەڵكوژكردنی خەڵكەكەی لێدرابوو، تەنها مەرسومێكی ئاسایی و رێكارێكی یاسایی و كارگێری نییە، بەڵكو مانایەكی زۆر قوڵ لەناو زامێكی سەخت و درێژخایەندا دەبەخشێت، چونكە هەر لەو كۆشكەدا، دیكتاتۆر و شۆڤێنییەك بڕیاری كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی لێدا، لەهەمان ئەو شوێنە و بەئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان، یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن كوردێكەوە ئیمزا كرا، كە ئەویش فەخامەتی سەرۆك كۆمارە. بەمەش ئیدی بەشێك لە زامی هەڵەبجە سارێژ دەبێتەوە و ئەو شارە پێدەنێتە قۆناغێكی دیكەی كارگێری، خزمەتگوزاری، یاسایی و مێژووییەوە، هەڵبەت دەرچوونی مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی هەڵەبجەییەكان دەكات و خەڵكی شارەكە دەستكراوەتر دەبن، كە راستەوخۆ لەڕێی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندەوە خزمەتێكی زیاتر پێشكەش بە شارەكەیان بكرێت، بەتایبەتی لەڕێی حكومەتی ناوەندییەوە، چونكە كۆمەڵێك ئەركی سیادی دەچێتە ئەستۆیان و ماف و دەستكەوتی زیاتر بۆ هەڵەبجە دەستەبەر دەبێ.
بۆ هەرێمی كوردستانیش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەستكەوتێكی گرنگی ماددی و مەعنەوییە، چونكە پێشتر لە (18) پارێزگای عێراق تەنها 3 پارێزگا سەر بە هەرێمی كوردستان بوون، كە دەكاتە 16%، ئیدی بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ژمارەی پارێزگاكانی هەرێم دەبێتە چوار پارێزگا، كە دەكاتە 21%ی پارێزگاكانی عیراق و بەمەش لەرووی ماددی و مەعنەوییەوە گرنگی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.
سەبارەت بە سلێمانیش، كە لەرووی فراوانی سنوری جوگرافی و رێژەی دانیشتوانی پارێزگاكە و یەكەی ئیداری و كارگێری و ژمارەی (قەزا و ناحیە)وە پێشتر گەورەترین پارێزگا بووە لە هەرێمی كوردستان، بۆیە لەدایكبوونی پارێزگایەكی نوێ لەناو هەناوی پارێزگای سلێمانی گرنگی خۆی هەیە و وا دەكات هەموو لایەك بۆ خزمەتی هەڵەبجە دەستكراوەتر بن و دەرفەتیش لەبەردەم پارێزگای سلێمانیدایە تا لە خزمەتی هەڵەبجە هاوكار بێ و وەك دوو دەستە خوشك هەماهەنگ بن.
ئێستا تۆپی خزمەت دەكەوێتە ساحەی هەڵەبجەییەكان و گرنگە سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگرن و وەك چۆن ڤاتیكان تایبەتمەندی خۆی پاراستووە و ناخوازێ چاو لە هیچ وڵاتێكی جیهانی بكات و هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلان و ئایین و مەزهەبەكانی جیهانە، بەهەمان شێوە گرنگە هەڵەبجەییەكان تایبەتمەندی پارێزگای هەڵەبجە بپارێزن و چاو لە هیچ پارێزگایەكی دیكەی هەرێم و باشور و ناوەڕاستی عیراق نەكەن و خەڵكی هەڵەبجە هەڵگری پەیامی پێكەوەژیان و سەقامگیری و خزمەتكردنی شارەكەیان بن، بەم رێبازە دەتوانن هەڵەبجە وەكو پایتەختی ئاشتی و ئارامی هەرێمی كوردستان و عیراق بناسێنن و بەو تایبەتمەندییە هەڵەبجە بكرێتە سەرچاوەیەكی گرنگی گەشتیاریی هەمەجۆر لە هەرێم و هەموو عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14




دابەزێنە

