مام.. ئەو تێکۆشەرەی هەوێنی چارەسەری ناکۆکییەکانی عیراق بوو
بیروڕا 11:03 AM - 2025-04-06
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا ٦/٤/٢٠٠٥ بیست ساڵ بەر لە ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان لە هەموو پارچەکان بەگشتی وهێزی پیشمەرگە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەتی رۆژێکی مێژوویی گەورە بوو، رۆژێک کە پێشمەرگەیەکی دێرین ، ماندوو نەناس ، تێکۆشەرێکی رێگای کوردایەتی ، سیاسەتمەدارێکی سەرکەوتوو ، رۆژنامەنوس و مافپەروەرێکی بەرز و بوێر بوو بە سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ .
ئەو پیاوەی کە چەندین جار ڕژیمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بەتایبەتی حیزبی عسی سەردەمی (سەدام حوسێن) لێبوردنە گشتییەکان تەنها لە سەرۆک مام جەلال نەدەبورا ، ئەو تێکۆشەرەی کە هەمیشە ببووە هەوێنی چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکییەکانی کوردستان و ناو عیراق بەگشتی .
ئایەتوڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق بەرێز مام جەلالی بە (صمام الامان )ی عیراق ناوبرد ، سەرۆک مام جەلال بە حوکمی پەیوەندییە سیاسییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی جێگای متمانەی زۆر پادشا و سەرۆکی دەوڵەتە عەرەبییەکان و ناوچەکە بوو ، تەنانەت ئەوانەشی کە لەگەڵ بەڕێزیان ناکۆکیشیان هەبوو بەڵام رێزیان لە بۆچوونەکانی سەرۆک مام جەلال دەگرت .
سەرۆک مام جەلال لەگەڵ هەڤاڵەکانی ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان هەوێنی یەکخستنی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بوو دوایش لە کاتی بوونی بە سەرۆک کۆمار ، کاریگەر بوو لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان شیعە و سونە ، هەروەها کاریگەر بوو لە ئاسایکردنەوەی پەیوەندەییەکانی نێوان عیراق و ووڵاتانی دراوسێ کە لەسەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێن بە سیاسەتە شەڕانگێزیەکەی تێکی دابوو ، بەم شێوەیە لە عیراقێکی شەڕانگێزەوە لەسایەی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و تیمەکەی لە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تری عیراق ، عیراق رۆڵێکی تەواوکەری بینی بۆ سەپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە .
سەرۆک مام جەلال لە کاتی حکومڕانی وەک سەرۆکی کۆمار کێشەیەکی دێرینی نێوان کوێت و عیراق و رەسمکردنی سنوری کوێتی مومکین کرد، دوای شەڕی نێوان ئیران و عیراق پەیوەندەییەکانی ئاساییکردەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتی لەسەر هەموو ئاستەکان ڕێکخستەوە
سەرۆک مام جەلال لە پەیوەندی بەردەوام لەگەل پارێزگارەکانی عیراق بۆ ئەوەی راستەوخۆ بتوانێت کێشە و گرفتەکانیان چارەسەربکات و داخوزییەکانی خەڵکی شارەکانیان بۆ بهێنێتە دی ، زیاتر لەو دەسەڵاتەی کە دەستور پێی دابوو جەختی لە حکومەت دەکردەوە بۆ پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری باش بەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەبێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق ، بۆیە سەرۆک مام جەلال لەلایەن هەموو عیراقییەکان گەورە و بچووک هەتا لەگەڵ ئەو سیاسەتمەدارە عیراقیانەی کە لەگەلیشی ساز نەبوون هەمیشە پێیان دەگوت جەنابت بۆ ئێمە وەکو زەعیم و باوک و سەرۆک کۆماریت و ئێمە
تۆمان قبوڵە.
بە نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال کەلێنێکی گەورە جێما وبەداخەوە تا ئەم دەقەیەش پڕنەکراوەتەوە ، بەدڵنیاییەوە ئەگەر سەرۆک مام جەلال لە ژیاندا بمابایە رۆڵ و کاریگەری دەبوو لەسەر هەڵدان و تەشەنە کردنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و ئەو کارەساتانەی کە بەسەر عیراق هات وە لە زۆرکێشە و قەیرانی سیاسی تر کە لە ناوچەکە دروست بوو رۆڵی کارا و سەرەکی دەگێرا لە چارەسەرکردنیان، بەتایبەت ڕزگارکردنی عێراق لە کۆت و بەندەکانی ماددەی ٧
(ئیریك ڕولۆ) سەرۆك مام جەلال: (تەكتیكەكانی دەگۆڕان بەڵام ستراتیجەكەی وەفاداری بوو ، بۆ بەرژەوەندی گەلەكەی -٢٠٠٠)
ئەو پیاوەی لە بەرزاییەکانی قەندیل وەک سیاسەتمەدار و فەرماندەی پێشمەرگە ، بە پشتیوانی تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان هەنگاو بە هەنگاو هات و گەیشتە لوتکەی دەسەڵات لە کۆماری عیراقی فیدڕاڵ مام جەلال بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14




دابەزێنە

