پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق
بیروڕا 04:43 PM - 2024-11-10
تەلار لەتیف*
سەرژمێری گشتی وەك پڕۆسەیەكی دەستوریی و یاسایی بۆ زانینی جوڵەی دانیشتووان لەعیراقدا گرنگییەكی زۆری هەیە، خودی پڕۆسەكە پڕۆسەیەكی دەستوری و یاساییە، بەپێی دەستووری كۆماری عیراق ساڵی ٢٠٠٥ ٠م ١١٠/نۆیەم. یەكێكە لەتایبەتكارییە دابڕەكانی دەسەڵاتی فیدراڵی یاسای بۆدەردەكات. و لەڕێگەی دەستەی باڵای سەرژمێرییەوە كەسەر بەوەزارەتی پلاندانانی فیدراڵییە، جێبەجێ دەكرێت.
بۆ ئەو مەبەستە یاسای سەرژمێری گشتی دانیشتوان و شوێنە نیشتەجێكان (قانون السكان و المساكن) ژمارە ٤٠ی ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەركراوە، دوای پەسەندكردنی یاساكەش چەند جارێك كات دیایدەكرێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە، هەموو جارێك ئەو بە پڕۆسەیە پاساوێك یان زیاترەوە دوادەخرێت، تاوەكو لە بەرنامەی كابینەكەی سودانی جێگیر دەكرێت و خەرجی پڕۆسەكە تەرخاندەكرێت و بڕیار دەدرێت لەمانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ دا ئەنجامبدرێت.
ئاشكرایە ئەو پڕۆسەیە گرنگی زۆری هەیە، بەتایبەت ئەو زانیاری و داتایانەی كۆدەكرێنەوە دەبنە بنەمای پلانگەلێكی زۆر بۆ تەواوی سێكتەرەكان (ئابوری، سیاسی، كۆمەڵایەتیی، دارایی، تەندروستی، پەروەردە و ...)، ئەوەی كەلەعیراقدا بایەخێكی زۆرتر بەسەرژمێری گشتی دەبەخشێت، جێبەجێكردنی خودی پڕۆسەكەیە دوای نزیكەی سێ دەیە، دوا پڕۆسە ساڵی ١٩٩٧ ئەنجامدرا، ئەوەش سەرژمێرییەكی ناتەواو بوو، چونكە شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی نەگرتەوە.
لەگەڵ ئەو گرنگیانەی سەرژمێری گشتی، بەڵام بەشێكی زۆر لەڕاكان پێیان وایە بێ مەترسی نابێت، بەتایبەت بۆ ناوچە دابڕاوەكان، ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی زیانگەیاندنە بەپێگەو رێژەی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان، ئەوەش لەبەر ئەوەی بەشێكی بەرچاوی دەنگدەرانی كورد لەوناوچانە دانیشتووی شار و چارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانن و لەكاتی نائامادەیان لەو پڕۆسەدا لە كەركوك و شارو شارۆچكەكانی دیكەی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ ی دەستوور، ئەوا وەك دانیشتوی ئەو جێگایانە تۆمار ناكرێن، دواتر بۆ هەر داتایەك تایبەت بەدانیشتوان و دەنگدەران ناویان تۆمار نابێت، ئەو بارەی دەبێتە مەترسییەكی حەتمی لەسەر پێگەی كورد لەو شوێنانەو چارەنوسی ئەو جێگایانەش روبەڕوی ئاڵنگاری زۆر دەبێتەوە.
بۆیە پێویستە حكومەت و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كاری جددی بكەن بۆ ئەو شوێنانە، پێمان وایە ئەم هانگاوانەی خوارەوە پێویست ئەبن.
*بەبنەما وەرنەگرتنی دواهەمین سەرژمێرییەكان، بەتایبەت سەرژمێری ساڵەكانی ١٩٨٧ و ١٩٩٧، بەڵكو بەبنەما وەرگرتنی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧.
*دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ تۆماركردنی هەموو ئەو كوردانەی لەشارو شارۆچكەكانی ناوچە جێناكۆكەكان دەركراون بەهۆی سیاسەتەكانی تەعریبەوە لەو ناوچانە لەپڕۆسەی راپرسییەكە، تاوەكو پڕۆسەكە نەشكێتەوە لەقازانجی نەتەوەكانی دیكە، بەتایبەت نەتەوەی عەرەبی، كە بەدرێژایی چەند دەیەیەكە بەلێشاو هێنراونەتە ناوچە كورد نشین و توركمان نشینەكان و دانیشتوانە رەسەنەكەی لەجێگەی خۆیان هەڵكەندراو و ڕاگوازراوان.
لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان*
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23




دابەزێنە

