لەگەڵ میللەتەكەمان بەشی ناكەین، با گشتی بۆ ئەو بێت
بیروڕا 11:39 AM - 2024-08-29
ستران عەبدوڵڵا
ئێمە بە جددی لە بابەتەكە تێگەیشتووین، بە جددی باوەڕمان بە دیموكراسیی و سندوقە عاجباتییەكەی هەڵبژاردن هەیە و پێمان وایە ئەمە رێگای ئاوریشمین و نەرم و شێنەییە بۆ راستكردنەوە و رادەستكردن و وەرگرتنەوە لەم وڵاتەدا.
ئێمە حەیفمان پێدێ كە لە سەدەی بیستەم ئەم هەموو خوێنە بۆ ئازادی و رزگاری كوردستان دراون و ئێستا لەم سەرەتای سەدەی بیستویەكەدا لێی پەشیمان ببینەوە، یان تەنانەت لێی كەم بكەینەوە و پێمان وا بێ لێمان زیادە.
نەخێر برایان! لێمان زیاد نییەو زۆرمان پێخۆشە كە ئەم ئازادی و دیموكراسییە وا لێی بڕژێ تۆڵەی زەحمەتی و ئازارەكانی پێشینیش بكەینەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رەوتێكی سیاسیی جددی و بەرپرس و دەربەستە و حەیفی پێدێ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەم هەموو پارەو خەرجییە بكەن، كەچی سەرەنجام خەریتەی سیاسیی وەكو خۆی بمێنێتەوەو ( مای باردەكە) هەر ئاوی ساردەكەی جاران بێت.
ئێمە بە جددیمانەو زۆرمان پێخۆشە كەئەو هەموو كچ و كوڕە چالاكانە كاندیدو كەمپین و كاردانەوەیان هەیەو خۆیان سەغڵەت كردووە، كەچی هەبن لەئێستاوە هەموو شتێكیان بڕاندبێتەوەو فشەیان بە دەنگی میللەت و بە سەنگی سیاسەت و عیبرەتی كێبڕكێی هەڵبژاردنەكە بێت.
براكانم چۆن وا دەبێ؟
تەنانەت لە ماجەرای هەڵبژاردنی لق و ناوچەكانی خۆتانا كادێرو هەڤاڵ و پاڵێۆراوتان بە هەوڵی ناڕەوای كۆنترۆڵی پێش وەختە رازی نەبوون، بۆچی پێتان وایە باقی میللەت و باقی لایەنەكان بەم قەدەرە سەپاوە رازی دەبن؟!
مەرج نییە هەموو كەسێك بە دەنگدانی مردووی گۆڕستانەكان رازی بن. خوا لەقورئان و لەناوچەوان نەینووسیووە تا دونیا دونیایە حوكمڕانییەكە ئەوهایە.
ئێمە باوەڕمان بەئیرادەو بەهوشیاری و بەئازایەتی و جورئەتی نەوەكانی كەریم خانی زەندو كەیخەسرەو و سەلاحەدینی ئەیوبی هەیە كە لەم سەدە تازەیەشدا داستان، ئەمما داستانی دیموكراسی نەرم و نیان، تۆمار بكەن و لە چین و ماچینیش ببەنەوە.
ئێمە بە جددیمانەو (یەك بست) لەو خەون و خەیاڵ و خەباتە نایەینە خوارەوە.
ئێمە ئەوەندە باوەڕمان بە میللەتەكەمان هەیە كە دێتە مەیدانی راستكردنەوەو سەوز پایەدار دەكاتەوە، بگرە ئەوەندەش خۆش خەیاڵ و خۆشباوەڕین كەسا بەڵكو ئێوەش قبوڵی بكەن و لەگەڵی رابێن و پەسەندی بفەرموون..
چاوی دوژمنی كوێر بێت كە چاویان بە رۆژی شایی دیموكراسی و زەماوەندی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات هەڵنایەت.
ئێمە بە جددییمانەو بەو ئیرادەوە دێینە كایەوە. رێڕەوەكە راستدەكەینەوەو هەر لە ئێستاشەوە، هەر بەجۆشی دیموكراسی باڵانسەكەمان هاوسەنگ كردووەتەوە.
كارت و كاغەزو فایلی خۆمان لەگەڵ میللەتەكەمان وا تێكەڵ كردووە كە كەس پێی جیا ناكرێتەوە.
چی بۆ كوردستان باشە بۆ یەكێتی باشەو چیش بۆ یەكێتی گونجاوە لەگەڵ میللەتەكەمان بەشی ناكەین، گشتی با بۆ میللەتەكەمان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




دابەزێنە

