riklam

یاری 11 بە سفر کۆتاییهات

بیروڕا 05:30 PM - 2024-05-22
لوقمان وەردی

لوقمان وەردی

لەدواین پێشهات سەبارەت پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمیی پەرلەمانی ڪوردستان، ئەنجومەنی باڵای دادوەری/ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەڪان، رۆژی سێشەممە2024/5/21 بڕیایدا بە گەڕانەوەی پێنج ڪورسی پێڪهاتەڪان و، دابەشڪردنی بەسەر بازنەڪانی هەڵبژاردن، دوو ڪورسی بۆ سلێمانی و دوو ڪورسی بۆ هەولێر و یەڪ ڪورسی بۆ دهۆک، لەچوارچێوەی 100 ڪورسی پەرلەمانیی(95+5).

 

ئەوە دوا بەدوای بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی؛ بەهەڵوەشاندنەوەی ڪورسی ڪەمینەڪان، لەسەر سڪاڵای یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستان.

بۆیە لەڕاستیدا ئەوەی تاڪو ئێستا براوەی سیاسییە لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی ڪوردستان و ئەسپی لەڪلڪ و دەم لغاو ڪردووە، یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستانە، چونکە لەبنەڕەتتدا داواڪارییەڪانی یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستان، بریتیبوون لە:

1- دابەش ڪردنی ڪورسی پێڪهاتەڪان بەپێی قەبارەی راستەقینەی خۆیان بەسەر بازنەڪانی هەڵبژاردن.

2- تایبەت بەیاسای هەڵبژاردن، دابەش ڪردنی هەرێمی ڪوردستان لەیەڪ بازنەییەوە بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن.

3- بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن ڪۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەڪانی عێراق، لەسەر بنەمای بەڪارهێنانی تۆماری دەنگدەران و ڪارتی بایۆمەتری دەنگدانی عێراق.

 

هەروەها بۆ هەمان، مەبەست ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەزۆرینەی دەنگ، ماوەی یاسایی ئەنجومەنی ڪۆمسیارانی ڪۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەڪانی عێراقی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژڪردەوە لە 2024/7/7  بـۆ  2025/1/6

لەئێستاشدا داواڪارییە سەرەڪییەڪانی یەڪێتی هاتوونەتەدی، بەتایبەتی لەبەدیهێنانی دادپەروەری لە نوێنەرایەتی جوگرافیی لەبازنەڪانی هەڵبژاردن و، هەڵبژاردنێڪی پاک و بێگەرد، گرەنتی  و دەستەبەرین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمیی پەرلەمانی ڪوردستان.

ئیتر ئەوە گوزەشت هێشتا حەڪەم سافیڕەی لێ نەداوە، یاری 11 بەسفر دەست پێبڪات...!؟

ئیتر دەبێت لەوە تێبگەین:
یەڪێتی نیشتمانی ڪوردستان، ئەو هێزە سیاسییەیە ( لەئاوی هەموو دەریاڪانی خواردۆتەوە).

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket