رۆژی شكاندنی داعش
بیروڕا 01:15 PM - 2023-12-10
كاروان یاروەیس
ئەمڕۆ رۆژی تێكشاندن و سەركەوتنە بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، كە شەش ساڵ لەمەوبەر بە رزگاركردنی موسڵ راگەیەندرا.
داعش لەماوەیەكی كەمدا مەترسی گەورەی لەسەر عیراق و سوریا و تەواوی ناوچەكە و جیهان دروستكرد، كورد یەكەم هێز بوو دڕی بە مەترسییەكە داو لەمەیدانی شەڕدا روبەڕوی داعش بوویەوە، پێشمەرگە و شەڕڤان و دژەتیرۆر و ئاسایش و خۆبەخش و پێشمەرگەی دێرین و خەڵكی كوردستان هاتنە بەرەكەوە، لەئاستی عیراقیش فتواكەی سەماحەتی سیستانی و دروستبوونی حەشد و سوپا، لەئاستی هەرێمی ئێران و لەئاستی نێودەوڵەتی ئەمریكاو هاوپەیمانان رۆڵی گەورەیان گێڕا لە تێكشكاندنی داعشدا.
لەو قۆناغەشدا، كورد سەلماندییەوە كە هێزێكی كارای بەرەی دژەتیرۆرە، لەهەمان كاتدا بەرگری و قوربانییەكان بۆ پاراستنی كەركوك و خانەقین و خورماتوو و جەلەولا و دەشتی نەینەواو شەنگال دەلالەتی ئەوەبوون ئەم ناوچانە چەند چارەنوسسازن.
بەداخەوە هەڵە سیاسییەكانی دوای شەڕی داعش، وایانكرد نەك كورد نەییتوانی وەبەرهێنانی سیاسی لە سەركەوتن بەسەر داعش و هاوسۆزی و پشتیوانی نێودەوڵەتی نەكات، بەڵكو پاشەكشەی گەورەی كرد و هەموو ئەو خاكانەی لەدەست دەرچوو كە سەدان پێشمەرگەو فەرماندە لەپێناویدا شەهید و برینداربوون.
لەم رۆژەدا، سڵاو بۆ رۆحی پاكی شەهیدەكانمان دەنێرین، لەئاستی گڵكۆیاندا دەچەمێننەوە، سڵاو بۆ بریندارەكان دەنێرین، سڵاو بۆ هەموو قارەمانەكان ئەنێرین، سڵاو بۆ كەركوك و خانەقین و هەموو ناوچە كوردستانییە بەناهەق دابڕێندراوەكان دەنێرین و پێیان دەڵێن رۆژی ١٨ ی ئەم مانگە بڕۆنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ئەم خەباتەش تەواوكەری خەباتەكانی ترە و بۆ پاراستنی كوردستانییەتی ئەو ناوچانەیە.
*ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14




دابەزێنە

